Accessibility links

جه‌میل هه‌ورامی: پارتی بە مەبەست پێش یه‌كێتی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان کرد بۆ ئەوەی ئاژاوه‌ له‌ سلێمانی دروست ببێت


جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌ووتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ جه‌میل هه‌ورامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند" پارتی چوو پێش یه‌كێتی ڕاوێژی له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد و ڕێككه‌وت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ست وایكرد وای دانابوو به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان پێش یه‌كێتی ئاژاوه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ "سلێمانی" دروست ده‌بێت به‌ڵام ئێمه‌ خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ گۆڕان زۆره‌ ده‌نگده‌ره‌كانمان یه‌كن، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئێستاش پارتی خه‌ڵكی عاقڵیان هه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌ و خه‌ڵك له‌به‌رچاو ده‌گرن پێم وانیه‌ به‌و شێوازه‌ی ئێستا بمێنن، هه‌روه‌ها وتی" براده‌رانی گۆڕان پێشینه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌ركرا ئێستا نازانین ئه‌و متمانه‌یه‌ی گۆڕان به‌ پارتی له‌كوێوه‌ هاتووه‌، ئه‌وان (گۆڕان) زیاتر گه‌رموگوڕترن له‌براده‌رانی پارتی بۆ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت." ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكهات ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی نین، به‌ڵكو بۆ نمونه‌ "لامه‌ركه‌زیه‌تی" پارێزگاكان هه‌یه‌ ئه‌و كات ده‌توانین لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌رگرین چونكه‌ ده‌سه‌ڵات و داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێت."

"بژارده‌ی ترمان هه‌یه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا هه‌ورامی وتی" پارتی بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنێت، چونكه‌ پارتی ده‌زانێت ناوچه‌ی نفوزی ئه‌و هه‌ولێر و دهۆكه‌ وه‌ به‌ته‌نها یه‌كێتی نیه‌ به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی تریش له‌م ناوچه‌یه‌ن وه‌كو نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵ ، بۆیه‌ پارتی ده‌زانێت پێكهێنانی حكومه‌ت بێ یه‌كێتی حكومه‌تێكی جێگیر نابێت."

وتیشی" بژارده‌ی یه‌كه‌ممان ڕێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ پارتی بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت، ئێستا بژارده‌ی دووه‌ممان له‌سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكهات حه‌تمه‌ن كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و باس له‌بژارده‌ی دیكه‌ ده‌كه‌ین، بژارده‌ی دیكه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ناتوانم ئێستا باسی بكه‌م چونكه‌ نامه‌وێ ئه‌و بژارده‌یه‌ باس بكه‌م كه‌ له‌ "زیهن"ی من یا چه‌ند كه‌سێك باسمان كردووه‌> ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕویدا ئێمه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیمان هه‌یه‌ و بژارده‌ی تر تاوتوێ ده‌كه‌ین."

"دوو ئیداره‌یی نا، به‌ڵام بژارده‌ی "لامه‌ركه‌زیه‌ت"ی شاره‌كان."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا باسی بژارده‌ی دوو ئیداره‌یی چه‌نده‌ نزیكه‌ یه‌كێتی هه‌ڵیبژێرێت، ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی كوردستان.؟

جه‌میل هه‌ورامی وتی" ئێمه‌ ئه‌و هه‌موو خه‌باته‌مان كرد له‌ پێناو پاراستنی كوردستان، "جه‌نابی مام جه‌لال" هه‌وڵی زۆریدا تا دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان كۆتایی بێت بۆیه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دوو ئیداره‌یی نین، به‌ڵكو بۆ نمونه‌ "لامه‌ركه‌زیه‌تی" پارێزگاكان هه‌یه‌ ئه‌و كات ده‌توانین لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌رگرین چونكه‌ ده‌سه‌ڵات و داهاتی ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێت."

باشه‌ "لامه‌ركه‌زیه‌ت" له‌ده‌ستوری عیراقی هاتووه‌، لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرن یا حكومه‌تی عیراق؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌وه‌ڵامدا وتی" له‌ حكومه‌تی هه‌رێم ."

"پارتی به‌مه‌به‌ست ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد له‌پێش یه‌كێتی، ئێستاش پارتی خه‌ڵكی عاقڵیان هه‌یه‌."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌بێ ئێوه‌ به‌شداری حكومه‌ت بكات یه‌كێتی نیگه‌ران ده‌بێت؟ ڕێگه‌ده‌دات له‌سلێمانی؟

جه‌میل هه‌ورامی ده‌ڵێت" گۆڕان حیزبێكی سه‌ربه‌خۆن و ئازادن، به‌ڵام پارتی ده‌بوو له‌ حیزبی براوه‌ی دووه‌مه‌وه‌ ده‌ست پێبكات به‌ڵام پارتی چوو پێش یه‌كێتی ڕاوێژی له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد و ڕێككه‌وت ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ست وایكرد، له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا ئێستاش پارتی خه‌ڵكی عاقڵیان هه‌یه‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌ و خه‌ڵك له‌به‌رچاو ده‌گرن پێم وانیه‌ به‌و شێوازه‌ی ئێستا بمێنن."

تۆ وتت پارتی به‌مه‌به‌ست ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد پێش یه‌كێتی؟ جه‌میل هه‌ورامی له‌وه‌ڵامدا وتی" پارتی وای دانابوو به‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان پێش یه‌كێتی ئاژاوه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ "سلێمانی" دروست ده‌بێت به‌ڵام ئێمه‌ خاڵی هاوبه‌شمان له‌گه‌ڵ گۆڕان زۆره‌ ده‌نگده‌ره‌كانمان یه‌كن، قسه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ پێمان ناخۆش بێت له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێككه‌وتوه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ له‌كابینه‌ی ڕابردوو دروشمی سازانی هه‌موو لایه‌نه‌كانمان به‌رزكرده‌وه‌، به‌ڵام بۆ ڕابردو و داهاتووی پارتی خۆی وا باشتربوو كه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ براوه‌ی دووه‌م بكات له‌هه‌موو دنیاش وایه‌ ئێمه‌ تا ئێستاش ڕێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی-ش له‌نێوانماندا هه‌یه‌ كه‌ به‌فه‌رمی هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌، له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌هاوبه‌شی حوكمی ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌ین، تا پارتی بچێت په‌نا بۆ حیزبی تر ببات، دۆخی ناوچه‌كه‌ واده‌خوازێت كه‌ یه‌كڕیز بین به‌ڵام كه‌ پارتی ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ی تێكدا ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دا نیه‌."

"گۆڕان وازی هێنا و په‌شیمان بۆته‌وه‌."

جه‌میل هه‌ورامی له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا وتی" براده‌رانی گۆڕان پێشینه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كه‌یان ده‌ركرا ئێستا نازانین ئه‌و متمانه‌یه‌ی گۆڕان به‌ پارتی له‌كوێوه‌ هاتووه‌، ئه‌وان (گۆڕان) زیاتر گه‌رموگوڕترن له‌براده‌رانی پارتی بۆ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌ت."

هه‌ورامی ئه‌وه‌شی وت " كاتی خۆی ئێمه‌ و گۆڕان و دوو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كه‌ پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان هه‌بوو بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڵام گۆڕان وازی له‌پڕۆژه‌كه‌ هێنا و په‌شیمان بۆته‌وه‌ له‌پڕۆژه‌كه‌ی پێشتر، ئێستا له‌گه‌ڵ پارتی پڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه‌، ڕاسته‌ ئێمه‌ داوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم-مان ده‌كرد له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌ڵام به‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌وه‌ نا ئێمه‌ داوامان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاته‌كانی"ته‌شریفات"ی بێت، به‌ڵام گۆڕان ڕازی بووه‌ بۆ چوار ساڵ به‌هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی پێشوو سه‌رۆكی هه‌رێم بمێنێته‌وه‌."

"پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو جومگه‌ گرنگه‌كان و بڕیاره‌كان لای خۆی بێت، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ و داهات بزانین چه‌نده‌ و چۆنه‌"

جه‌میل هه‌ورامی جه‌ختی كرده‌وه‌" یه‌كێتی داوای په‌نجا به‌په‌نجا ناكات به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌ جومگه‌ گرنگه‌كان و بڕیاره‌كان به‌شدار بێت وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، سامانه‌ سروشتیه‌كان و دارایی تابزانین داهات چه‌نده‌ وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كان چۆنه‌، به‌ڵام پارتی ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌وانه‌ لای خۆی بێت و جومگه‌ گرنگه‌كان و بڕیاره‌كان لای خۆی بێت."

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" بۆ نمونه‌ له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناكرێت سه‌رۆك له‌ پارتی بێت و جێگر له‌گۆڕان به‌ڵام یه‌كێتی "غائیب" بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:22 0:00

XS
SM
MD
LG