له به‌شی یه‌كه‌می وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت"ئێستا گۆڕان ئه‌مه‌ی كردۆته ده‌سكه‌وت گوایه داواكاری ئه‌و بووه جێ به‌جێ بووه كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشێته‌وه "به‌ڵێ گۆڕان وایه"، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی "شه‌خس"ی خۆم ئێستا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی نیه، ئێستا پارتی ئێمه‌شی ڕازی كردووه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیه‌تی، به‌ڵام هه‌ر شتێك به‌ویست و ئاره‌زووی پارتی نه‌بێت تێناپه‌ڕێت و هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه هیچ بایه‌خێكی نیه سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت یان نا چونكه پارتی به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتووه و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئیتر با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت." له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێگری به‌حساب به‌شێك له براده‌رانی ئێمه ده‌ڵێن ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌شێكی هی ئێمه‌یه و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ پارتی، به‌وپێیه‌ی پێشتر داوامان كردووه سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام خۆی كێشه‌كه لێره‌دایه بۆچی پارتی ئێستا ڕازییه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان "عایدی" پارتیه زۆرینه‌ن، لیژنه‌ی یاسایی زۆرینه‌ی پارتی-ن، وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی-ش پارتی-ن له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌ر شتێك به‌ویست و ئاره‌زووی پارتی نه‌بێت تێناپه‌ڕێت و هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه هیچ بایه‌خێكی نیه سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت یان نا چونكه پارتی به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتووه و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئیتر با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت." ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات شتێك نامێنێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان، هیچ مانایه‌كی نابێت ئێمه و پارتی حكومه‌ت دروست بكه‌ین."ده‌شڵێت"پارتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر "ئیهمال" كرد ته‌نانه‌ت هه‌ر داوای نه‌كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌ت بكات ته‌واو له‌گه‌ڵ ئێمه ڕێككه‌وتون و ماوه‌ته‌وه یه‌كێتی كۆمه‌ڵ ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن ڕاسته به‌فه‌رمی ئه‌و حیزبه( كۆمه‌ڵ) خۆی ڕاینه‌گه‌یاندووه به‌ڵام خۆ پارتی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن ته‌واو."
"بزوتنه‌وه‌كه تازه سورن له‌سه‌ر به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ژاژه‌ڵه‌یی له‌باره‌ی به‌شداری كردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حكومه‌تی هه‌رێم له حاڵه‌تی به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له حكومه‌تدا ده‌ڵێت" بزوتنەوەکە تازە بڕیاری داوە و سورن لەسەر بەشداری کردن ئیتر نازانم یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پارتی ڕێک دەکەون یا نا لەگەڵ پارتی؟ بەڵام وەک بۆچونی خۆم ڕێککەوتن یا بەشداری کردنی حکومەت بێ یەکێتی ئەنجامەکەی بەباش نابینم بۆ هەرێمی كوردستان و گەشبین نیم، پێم باشە یەکێتیش بەشدار بێت، بەڵام تا ئێستا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان ئەو پرسە تاوتوێ نەکراوە ئەگەر یەکێتی بەشداری نەکرد ئێمە بەشداری بکەین یا نا؟"
"ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌شداری حكومه‌ت نه‌كات شتێك نامێنێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان، هیچ مانایه‌كی نابێت ئێمه و پارتی حكومه‌ت دروست بكه‌ین"
جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌ختی كرده‌وه" حكومه‌تی هه‌رێم بێ یه‌كێتی پێكبێت مه‌ترسی دوو ئیداره‌یی دروست ده‌بێت ئه‌وكات شتێك نامێنێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌نگه توركیا-ئێران-و وڵاتانی تریش پێیان خۆش بێت چونكه ئه‌و كاته هه‌رێمی كوردستان به‌هێز نامێنێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ر به‌كام ئیداره ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان ببێته دوو ئیداره؟
ساڵح ژاژڵه‌یی له‌وه‌ڵامدا وتی" ئاخر خۆی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه نازانین، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پارتی بین ئه‌وا هێزی ئێمه به‌زۆری له سنوری سه‌وزدایه باشه بونمان له‌گه‌ڵ پارتی چیه و چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه؟ هیچ ! بۆیه پێكهێنانی حكومه‌ت له لایه‌ن ئێمه و پارتیه‌وه هیچ مانایاكی نابێت ئه‌نجامێكی باشی نابێت."
ژاژڵه‌یی وتیشی" بۆیه وه‌ڵامی ئه‌وه قورسه له‌كام لا ده‌بین، له‌ولا ده‌بیت چه‌ند وهزیرێكت ده‌بێت به‌ڵام هێز و قورسایمان له سنوری سه‌وزه،له‌ملا-ش بیت كێشه دروست ده‌بێت، بۆیه به‌ڕاستی ناتوانم وه‌ڵامی ئه‌وه بده‌مه‌وه وه‌ڵامێكی زۆر قورسه."
"به‌هیچ جۆرێك یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌گۆڕان نه‌كردووه"
جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەتیکردەوە یەکێتی هەڕەشەی لەبزوتنەوەی گۆڕان کردبێت کە بێ ئەوان بەشداری حکومەت نەکەن ، وتی" من تا ئێستا ئەوەم نەبیستووە کە یەکێتی هەڕەشەی لەگۆڕان کردبێت لەسەر بەشداری کردنی گۆڕان بێ یەکێتی لەحکومەت به‌هیچ جۆرێك یه‌كێتی هه‌ڕه‌شه‌ی لێنهكردوین، بەڵام هەست دەکەین نیگەرانن، بەڕاستی یەکێتی "حەقی" گللەیشیان نیە چونکە پێش ئەوەی لەگەڵ پارتی بەشداربین ئێمە چەندین هەوڵماندا لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوین بەڵام ئەوان نەهاتن تەنانەت لەبابەتی ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئەگەر یەکێتی بهاتایە بێگومان ئەنجامەکانمان ڕەتدەکردەوە چونکە پێمان وایە ساختەکاری کراوە ،وه ته‌قه‌یان له باره‌گای ئێمه‌كرد، ئیتر سەرکردایەتی گۆڕان بڕیاریدا لەگەڵ پارتی بەشداری حکومەت بکات ئه‌مه‌ش واتای له پارتی نزیك ده‌بین، هەتا ئێستا لەبابەتی سەرۆکایەتی هەرێم هەر ئێمە و پارتی ماوین لایەنەکانی تر "
" پارتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیهمال كردووه و پارتی به‌نیاز نیه به‌شداری به‌كۆمه‌ڵ بكات له‌حكومه‌تدا"
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوە پێشتر له‌خولی ڕابردووی په‌رله‌مان، پڕۆژه یاسا-ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-تان هه‌بوو ئێستاش وه‌ك خۆت وتت له‌گه‌ڵ پارتی به‌ته‌نهان، كه‌واته له‌كام لایه‌دا ڕاست بوون ئێستا یا ڕابردوو؟
ساڵح ژاژڵه‌یی وتی" ئێمه له‌و خوله‌ی ڕابردوو ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان هه‌بوو ئه‌وه بوو یه‌كگرتوو چووه پاڵ پارتی ته‌نانه‌ت پشتیوانی پارتیان كرد له‌ڕیفراندۆم، ماینه‌وه ئێمه و كۆمه‌ڵ، كه‌هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو پارتی په‌یوه‌ندی كرد به ئێمه و یه‌كێتیه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵی ڕێككه‌وتین ئه‌وا ئێستاش لهگفتوگۆن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، به‌ڵام پارتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ر "ئیهمال" كرد ته‌نانه‌ت هه‌ر داوای نه‌كرد كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌ت بكات ته‌واو له‌گه‌ڵ ئێمه ڕێككه‌وتون و ماوه‌ته‌وه یه‌كێتی كۆمه‌ڵ ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن ڕاسته به‌فه‌رمی ئه‌و حیزبه( كۆمه‌ڵ) خۆی ڕاینه‌گه‌یاندووه به‌ڵام خۆ پارتی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن ته‌واو."
"به‌حساب به‌شێك له براده‌رانی ئێمه ده‌ڵێن پڕۆژه‌ی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاوبه‌شه"
جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت" به‌حساب به‌شێك له براده‌رانی ئێمه ده‌ڵێن ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌شێكی هی ئێمه‌یه و هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ پارتی، به‌وپێیه‌ی پێشتر داوامان كردووه سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به‌ڵام خۆی كێشه‌كه لێره‌دایه بۆچی پارتی ئێستا ڕازییه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان "عایدی" پارتیه زۆرینه‌ن، لیژنه‌ی یاسایی زۆرینه‌ی پارتی-ن، وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی-ش پارتی-ن له‌به‌ر ئه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌په‌رله‌مانیش هه‌ڵبژێردرێت سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌ر شتێك به‌ویست و ئاره‌زووی پارتی نه‌بێت تێناپه‌ڕێت و هه‌موو شتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه هیچ بایه‌خێكی نیه سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت یان نا چونكه پارتی به‌مه‌رامی خۆی گه‌یشتووه و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه ئیتر با سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت."
ساڵح ژاژڵه‌یی زیاتر ڕونیكرده‌وه " پارتی بۆیه ڕازی بوو به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه چونكه به تیرێك دوو نیشان ده‌شكێنێت، یه‌كه‌م :داواكاری گۆڕان بووه كاتی خۆی ئه‌و داواكاریه جێ به‌جێ ده‌كات و هاتۆته پڕۆسه‌كه‌وه، دووه‌میان ئه‌وه‌یه هه‌موو شتێك-یش به‌دڵی ئه‌وه چونكه زۆرینه سه‌ر به ئه‌وه( پارتی دیموكراتی كوردستان)."
"له‌لایه‌ك داواكاری ئێمه جێ به‌جێ ده‌كات له‌لایه‌كیش هه‌رچی ئه‌و ویستی هه‌بێت به‌دڵی ئه‌و تێده‌په‌ڕێنرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌وه بایه‌خێكی گرنگی نیه وه‌ك جاران."
كه‌واته هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مان ویستی خودی پارتی بوو یا پێداگیری گۆڕان؟
ژاژڵه‌یی به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دایه‌وه، ڕایگه‌یاند" ئێمه پێشتر پێداگیریمان كردووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته گرنگ بوو كه ئێمه چوار لایه‌نه ئۆپۆزسیۆن بوون و زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پارتی نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا پارتی ڕازی بووه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی پێشتر وتم، له‌به‌ر ئه‌وه داواكاری ئێمه جێ به‌جێ ده‌كات، له‌لایه‌ك داواكاری ئێمه جێ به‌جێ ده‌كات له‌لایه‌كیش هه‌رچی ئه‌و ویستی هه‌بێت به‌دڵی ئه‌و تێده‌په‌ڕێنرێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ئێستا له‌په‌رله‌مانه‌وه بایه‌خێكی گرنگی نیه وه‌ك جاران."
ساڵح ژاژڵه‌یی ئه‌وه‌شی وتی" ئێستا گۆڕان ئه‌مه‌ی كردۆته ده‌سكه‌وت گوایه داواكاری ئه‌و بووه جێ به‌جێ بووه كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌خه‌ڵكی ده‌فرۆشێته‌وه به‌ڵێ گۆڕان وایه، به‌ڵام وه‌ك بۆچونی "شه‌خس"ی خۆم ئێستا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و بایه‌خه‌ی جارانی نیه، ئێستا پارتی ئێمه‌شی ڕازی كردووه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیه‌تی."
به‌شی دووه‌می ئه‌م چاوپێكه‌وتنه له داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه