Accessibility links

فاروق عه‌لی:تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و زۆر جدی له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ داوامان لێ نه‌كراوه‌ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ین به‌رچاومان ڕوون نیه‌


فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،فۆتۆ فه‌یس بوكی فاروق عه‌لی
فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،فۆتۆ فه‌یس بوكی فاروق عه‌لی

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ فاروق عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت"كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوابڕیاری خۆی خستۆته‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێن تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و زۆر جدی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ داوایان لێ نه‌كراوه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن وه‌ تا ئێستاش به‌رچاوییان ڕوون نیه‌ له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رده‌رگا نه‌وه‌ستاوه‌ به‌رده‌وام چاوه‌رێ بێت بزانێت پارتی داوای به‌شداری له‌حكومه‌ت لێده‌كات یا نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت مابێت پارتی داوا بكات بێگومان كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاشكاوانه‌ ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام ئێمه‌ تێڕوانیمان هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ ڕه‌نگه‌ دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ بكات ئه‌وه‌ نازانم" ده‌شڵێت"كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر ده‌مێكه‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا پته‌و بكات له‌نێوشیاندا له‌گه‌ڵ پارتی وتوشمانه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانمان پته‌و بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی چونكه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و بابه‌تی تر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ساردی تێكه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌و بكه‌ین، هه‌روه‌ها متمانه‌ دروست بكه‌ین له‌نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ و پارتی و ته‌واوی لایه‌نه‌كان."

"تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و زۆر جدی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ داوایان لێ نه‌كراوه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن وه‌ تا ئێستاش به‌رچاوییان ڕوون نیه‌ له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی" ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ من ئاگادارم بم كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوابڕیاری خۆی خستۆته‌ ده‌ست ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌ڵێن تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و زۆر جدی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ داوایان لێ نه‌كراوه‌ كه‌ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن وه‌ تا ئێستاش به‌رچاوییان ڕوون نیه‌ له‌سه‌ر شێوازی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر به‌شداربوون یان به‌شدار نه‌بوون."

" بونمان له‌حكومه‌ت ڕێگر نیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بوو فراكسیۆن و میدیای و هه‌ڵوێستی سیاسیمان لێی بێده‌نگ بین، وه‌ نه‌بونیشمان له‌ حكومه‌ت ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیشی باشه‌ كرا نه‌ڵێین باشه‌."

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند" پارتی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئیهمال كردووه‌ و تازه‌ به‌شداری حكومه‌تی پێ ناكات."

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت" له‌لایه‌ن خودی جڤاتی گشتیه‌وه‌ وه‌ڵامی قسه‌ی "ئه‌و به‌ڕێزه‌ درایه‌وه‌ كه‌ ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیه‌"، سه‌باره‌ت به‌ ئێمه‌ش وه‌ك كۆمه‌ڵ ئه‌گه‌ر سه‌یر بكرێت له‌كابینه‌كانی ڕابردوودا هه‌رگیز له‌ پێش وه‌خته‌ ڕای خۆمان ڕانه‌گه‌یاندووه‌ زوتر، سه‌یری به‌رنامه‌ی حكومه‌تمان كردووه‌ ئه‌گه‌ر داوامان لێكرابێت و به‌دڵمان بوبێت به‌شداریمان كردووه‌ ئه‌گه‌ریش نا به‌شداریمان نه‌كردووه‌، بۆ ئه‌مجاره‌ش ئه‌گه‌ر داوامان لێ نه‌كرا ئه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ده‌بینه‌ ئۆپۆزسیۆن و له‌ڕێگای تیمی په‌رله‌مانیمانه‌وه‌ ده‌ست ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان، هه‌رچی باش بوو ده‌ڵێین باشه‌ هه‌رچی باشیش نه‌بوو له‌حكومه‌ت بین یا نا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو."

" كۆمه‌ڵ له‌به‌رده‌رگا نه‌وه‌ستاوه‌ به‌رده‌وام چاوه‌رێ بێت بزانێت پارتی داوای به‌شداری له‌حكومه‌ت لێده‌كات یا نا."

فاروق عه‌لی ئه‌وه‌شی وت" بونمان له‌حكومه‌ت ڕێگر نیه‌ ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی هه‌بوو فراكسیۆن و میدیای و هه‌ڵوێستی سیاسیمان لێی بێده‌نگ بین، وه‌ نه‌بونیشمان له‌ حكومه‌ت ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئیشی باشه‌ كرا نه‌ڵێین باشه‌."

هه‌روه‌ها وتی" ئێمه‌ به‌شداری كردن له‌ حكومه‌ت به‌ هۆكار ده‌بینین نه‌ك به‌ ئامانج، ئه‌زمونی ڕابردووشمان له‌ حكومه‌ت ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ ده‌توانین خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ین له‌ حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌شداریش نه‌بوین ڕێگای تر هه‌یه‌ بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان."

هه‌روه‌ها وتی" كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رده‌رگا نه‌وه‌ستاوه‌ به‌رده‌وام چاوه‌رێ بێت بزانێت پارتی داوای به‌شداری له‌حكومه‌ت لێده‌كات یا نا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت مابێت پارتی داوا بكات بێگومان كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆی ڕاشكاوانه‌ ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ پارتی نه‌یه‌وێت كابینه‌ی حكومه‌ت بنكه‌ فراوان بێت بیه‌وێت هه‌ر له‌و دوسێ لایه‌نه‌ پێكبێت له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا پارتی وه‌ڵام لای خۆیه‌تی كه‌ بۆچی تا ئێستا به‌فه‌رمی به‌ كۆمه‌ڵی نه‌وتووه‌ به‌ڵام ئێمه‌ تێڕوانیمان هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه‌ ڕه‌نگه‌ دوای یه‌كێتی پارتی داوا له‌كۆمه‌ڵ بكات ئه‌وه‌ نازانم"

"ده‌مانه‌وێت متمانه‌ دروست بكه‌ین له‌نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ و پارتی و ته‌واوی لایه‌نه‌كان."

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، فاروق عه‌لی ده‌ڵێت" كۆمه‌ڵی ئیسلامی زۆر ده‌مێكه‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا پته‌و بكات له‌نێوشیاندا له‌گه‌ڵ پارتی وتوشمانه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت نه‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌ سیاسیه‌كانمان پته‌و بكه‌ین له‌گه‌ڵ پارتی چونكه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵوێست له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و بابه‌تی تر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ساردی تێكه‌وتبوو، بۆیه‌ له‌و چوارچێوه‌شدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ك لایه‌نێكی كاریگه‌ری سه‌رگۆڕه‌پانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌و بكه‌ین، هه‌روه‌ها متمانه‌ دروست بكه‌ین له‌نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ و پارتی و ته‌واوی لایه‌نه‌كان."

" تا ئێستاش په‌یوه‌ندی گه‌رموگوڕ له‌نێوان كۆمه‌ڵ و گۆڕان-دا هه‌یه‌"

فاروق عه‌لی باسی له‌وه‌كرد" په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و گۆڕان گه‌رموگوڕ و ئاسایین، به‌فه‌رمی نه‌ له‌میدیای كۆمه‌ڵ نه‌ له‌میدیای گۆڕان هیچ شه‌ڕێكی ڕاگه‌یاندن نیه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن كه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵ یا گۆڕان حسابن یا له‌چه‌ند په‌یجێكی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، ئه‌گه‌رنا به‌شداری كردنی گۆڕان له‌حكومه‌ت و بونی ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌گومان بین له‌ گۆڕان یا نیگه‌ران بین به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌ك جاران په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی و گه‌رموگوڕن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:15 0:00

XS
SM
MD
LG