Accessibility links

كوێستان محه‌مه‌د:زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بارگرانیه‌ بۆ بودجه‌ی گشتی وه‌ ناجێگیری له‌ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا دروست ده‌كات


 کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-فۆتۆ : فه‌یس بووكی كوێستان محه‌مه‌د
کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان-فۆتۆ : فه‌یس بووكی كوێستان محه‌مه‌د

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" وه‌ك خۆم (كوێستان) دژی زیادكردنی جێگرێكم بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یا گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ بدات به‌ یه‌كێتی،تا ئێستا به‌فه‌رمی به‌ ئێمه‌ نه‌وتراوه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ ئێمه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ده‌درێت به‌یه‌كێتی، به‌ڵام بۆ بابه‌تێكی وا كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ گۆڕان وه‌ربگیرێته‌وه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌مان به‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیار لای من نیه‌ بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیه‌ ، جڤاتی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار ده‌دات كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا بكشێته‌وه‌؟ پابه‌ند بێت به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی یا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه‌؟ ئایا واز له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنین بۆ یه‌كێتی یا نا؟ وه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و پۆسته‌ی دا به‌یه‌كێتی ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ بڕیارێك بدات؟ ئایا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كشێینه‌وه‌ یا نا؟ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ جڤاتی گشتی بڕیاری لێده‌دات، ده‌شڵێت" په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد له‌بری داواكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم داوای زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن،ناكرێت حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان بكرێنه‌ قوربانی "شه‌خسێك" یا كه‌سێك پۆست زیاد بكه‌ی یا كه‌می بكه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی بارگرانیه‌ بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی وه‌"ئیستقرار" ناجێگیری نامێنێ له‌ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، واتای چی له‌به‌ر خاتری حیزبێك سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت؟ وه‌ ئه‌م جێگرانه‌ دواتر چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا ده‌كه‌ن؟." ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیان به‌ دامه‌زراوه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێ، زیان به‌ بودجه‌ی گشتی ده‌گه‌یه‌نێ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" له‌زیادكردنی هه‌ر پۆستێكدا موچه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ كه‌سێك ده‌بڕیته‌وه‌ وه‌ پێویستی به‌ڕاوێژكار و سكرتێر و مه‌كته‌ب و پاسه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ر و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل بینا دابین ده‌كرێت بۆیه‌ له‌كاتێكدا له‌ قه‌یرانی دارایداین ده‌مانه‌وێت "ته‌قه‌شوف" بكه‌ین وه‌ خه‌رجیه‌ زۆره‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی داهات و موچه‌ی موچه‌ خۆران چاره‌سه‌ربكه‌ین و پاشه‌كه‌وت موچه‌كانیان بده‌ینه‌وه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌م پۆسته‌ زیاده‌كرێت وتیشی" له‌ساڵی 2005 وه‌ یه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌، جێگره‌كه‌ بۆ هه‌ردوو كاروباره‌كه‌" كارگێری وه‌ سه‌ربازی بووه‌." بێگومان جێگره‌كه‌ی گۆڕان ده‌توانێت هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" داواكردنی ئه‌م پۆسته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕازی كردنی هه‌موو باڵه‌كانه‌ وه‌ دۆزینه‌وه‌ی پۆسته‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئه‌و باڵانه‌دا داوای پۆست ده‌كه‌ن."

"وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نیگه‌رانین له‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا " كوێستان محه‌مه‌د وتی "سه‌ره‌تا نیگه‌رانین له‌ دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت، چونكه‌ وه‌ك ده‌زانرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنیان به‌ خه‌ڵك داوه‌ هه‌ر له‌دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان بۆیه‌ باشتره‌ چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیان كۆتایی پێ بێت، پێمان باشه‌ هه‌رچی زووه‌ یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌زویی پێكبێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."

"پله‌ و پۆست له‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌خه‌ڵكمان داوه‌"

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ڕازی ده‌بن پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بدرێت به‌ یه‌كێتی؟ كوێستان محه‌مه‌د ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌میشه‌ و پۆست و پله‌ و پایه‌ وه‌زاره‌تێك یا پۆستێك له‌ دوای ئه‌و به‌ڵێنانه‌وه‌ بووه‌ كه‌ به‌خه‌ڵكمان داوه‌، وه‌ تا ئێستا به‌فه‌رمی به‌ ئێمه‌ نه‌وتراوه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌ ئێمه‌ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ده‌درێت به‌یه‌كێتی، به‌ڵام بۆ بابه‌تێكی وا كه‌ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ گۆڕان وه‌ربگیرێته‌وه‌ بۆ پێداچونه‌وه‌مان به‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا بڕیار لای من نیه‌ بڕیار لای جڤاتی نیشتمانیه‌، جڤاتی نیشتمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار ده‌دات ئایا واز له‌پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنین بۆ یه‌كێتی یا نا؟ وه‌ ئه‌گه‌ر پارتی ئه‌و پۆسته‌ی دا به‌یه‌كێتی ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چ بڕیارێك بدات؟ ئایا له‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌كشێینه‌وه‌ یا نا؟ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ جڤاتی گشتی بڕیاری لێده‌دات."

"په‌رله‌مانتانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد داوایان كرد"

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد" یه‌كێتی داوای جێگرێكی تر ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم "جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی" ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ چونكه‌ په‌رله‌مان یاساكه‌ هه‌موار ده‌كات كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت یا وه‌ك ئێستا یه‌ك جێگر، له‌مكاته‌ی یاساكه‌ هه‌موار ده‌كرێت په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرد له‌بری داواكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ن داوای زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گۆران ڕازی ده‌بێت به‌مه‌ یا نا؟ دووباره‌ جڤاته‌كه‌ی بڕیار ده‌دات كه‌ به‌رده‌وام بێت له‌به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا بكشێته‌وه‌؟ پابه‌ند بێت به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی یا هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه‌؟ هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جڤاتی نیشتمانیه‌وه‌ هه‌یه‌."

" وه‌ك خۆم له‌گه‌ڵ زیادكردنی هیچ پۆستێك نیم له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان"

كوێستان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وت" من ناتوانم بۆچونی بزوتنه‌وه‌كه‌ بلێم به‌ڵام وه‌ك خۆم له‌گه‌ڵ زیادكردنی هیچ پۆستێك نیم له‌ناو ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رده‌وام داوای "ته‌رشیق"مان كردووه‌ ئه‌مه‌ش به‌واتای كه‌مكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ زیاده‌كان وه‌ من ئه‌م بۆچونه‌م هی ئێستا نیه‌ هی خولی دووه‌م و سێیه‌می په‌رله‌مانه‌ كه‌ من ئه‌وكات دژی زیادكردنی پۆستێك یا وه‌كیل وه‌زیر بووم له‌به‌ر خاتری حیزبه‌كان چونكه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی زیان به‌ دامه‌زراوه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێ، زیان به‌ بودجه‌ی گشتی ده‌گه‌یه‌نێ، چونكه‌ له‌زیادكردنی هه‌ر پۆستێكدا موچه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆ كه‌سێك ده‌بڕیته‌وه‌ وه‌ پێویستی به‌ڕاوێژكار و سكرتێر و مه‌كته‌ب و پاسه‌وان و به‌ڕێوه‌به‌ر و كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێل بینا دابین ده‌كرێت بۆی له‌كاتێكدا له‌ قه‌یرانی دارایداین ده‌مانه‌وێت "ته‌قه‌شوف" بكه‌ین وه‌ خه‌رجیه‌ زۆره‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ردا كێشه‌ی داهات و موچه‌ی موچه‌ خۆران چاره‌سه‌ربكه‌ین و پاشه‌كه‌وت موچه‌كانیان بده‌ینه‌وه‌ له‌م كاته‌دا ئه‌م پۆسته‌ زیاده‌كرێت."

" یاسایه‌ك له‌به‌رخاتری ته‌مه‌نی وه‌زیرێك له‌په‌رله‌مان هه‌موار كرایه‌وه‌"

كوێستان محه‌مه‌د درێژه‌ی به‌قسه‌كانیدا و ده‌ڵێت" ئه‌مه‌ به‌ته‌نها پۆستێك نیه‌ به‌ڵكو به‌درێژایی ئه‌م 27 ساڵه‌ی ڕابردوو له‌به‌ر خاتری دڵی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب ده‌ستكاری یاسا ده‌كرێت، له‌خولی یه‌كی په‌رله‌مان هه‌مواری یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا ته‌مه‌نی وه‌زیر بچوككرایه‌وه‌ ته‌نها له‌به‌رخاتری"شه‌خسێك" بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی شمولی بكات ببێته‌ وه‌زیر له‌خولی سێیه‌م دیسانه‌وه‌ ته‌مه‌نه‌كه‌ وه‌ك خۆی لێكرایه‌وه‌ و ده‌ستكاری یاساكه‌ كرا، ناكرێت حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان بكرێنه‌ قوربانی شه‌خسێك یا كه‌سێك پۆست زیاد بكه‌ی یا كه‌می بكه‌ی ئه‌مانه‌ هه‌مووی بارگرانیه‌ بۆ سه‌ر بودجه‌ی گشتی وه‌"ئیستقرار" ناجێگیری نامێنێ له‌ناو حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كاندا، واتای چی له‌به‌ر خاتری حیزبێك سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری هه‌بێت؟ وه‌ ئه‌م جێگرانه‌ دواتر چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسه‌كاندا ده‌كه‌ن."

وتشی" له‌ساڵی 2005 وه‌ یه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بووه‌، جێگره‌كه‌ بۆ هه‌ردوو كاروباره‌كه‌" كارگێری وه‌ سه‌ربازی بووه‌." بێگومان جێگره‌كه‌ی گۆڕان ده‌توانێت هه‌ردوو ئه‌ركه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ببات."

"داواكردنی جێگری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌باڵه‌كانی یه‌كێتیه‌وه‌ هه‌یه‌"

كوێستان محه‌مه‌د له‌باره‌ی هۆكاری داواكاری یه‌كێتی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وتی" به‌ بڕوای من وه‌ك" كوێستان" داواكردنی ئه‌م پۆسته‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كێشه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێته‌وه‌ هه‌یه‌ بۆ ڕازی كردنی هه‌موو باڵه‌كانه‌ وه‌ دۆزینه‌وه‌ی پۆسته‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو ئه‌و باڵانه‌دا داوای پۆست ده‌كه‌ن."

كوێستان محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی وتی" من وه‌ك خۆم" كوێستان" له‌گه‌ڵ دوو جێگری بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نیم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وا له‌ جێگره‌كه‌ی خۆی بهێنێت هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌وه‌ی وه‌رمان گرتووه‌ "ئیستحقاقی ئینتخاب" ی خۆمانه‌ وه‌ ده‌بێت له‌به‌رخاتری ده‌نگده‌ره‌كانی خۆمان تا خه‌ڵك متمانه‌ی پێمان هه‌به‌ت پێداگری له‌سه‌ر پۆسته‌كانی خۆمان و"ئیستحقاقی ئینتخاب"ی خۆمان بكه‌ین."

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تیكرده‌وه‌ پارتی پۆسته‌كه‌ی گۆڕان بدات به‌یه‌كێتی" دڵی یه‌كێتی له‌سه‌ر حسابی گۆڕان ڕازی بكات" ڕاشیگه‌یاند"چونكه‌ پارتی ڕایانگه‌یاندووه‌ كابینه‌ی حكومه‌ت بێ یه‌كێتی ده‌توانرێت پێكبهێنرێت وه‌ پۆسته‌كانی یه‌ه‌تی به‌ به‌تاڵی بهێڵدرێته‌وه‌."

" هیچ كه‌سێك بۆ پۆسته‌كان دیاری نه‌كراوه‌ له‌ناو گۆڕان"

كوێستان محه‌مه‌د له‌باره‌ی ده‌نگۆ و ناوهێنانی هه‌ندێك كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پۆسته‌كان به‌تایبه‌ت پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت" تا ئێستا نه "كاك مسته‌فای سه‌ید قادر" وه‌ نه‌ هیچ كه‌سێك بۆ هیچ پۆستێك دیاری نه‌كراوه‌ چونكه‌ هێشتا ته‌نانه‌ت ئه‌و لیژنه‌یه‌ش پێكنه‌هاتووه‌ بۆ دیاری كردنی كه‌سه‌كان بۆ پۆسته‌كان ئه‌وه‌ ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی "ناحه‌زه‌كانمانه‌" بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌ له‌ناو گۆڕاندا."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:32 0:00

XS
SM
MD
LG