له‌ووتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.ڕێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌كه له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت" له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی"مه‌عقول"دایه هه‌موو هه‌وڵێكیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێكنه‌چێت و به‌ره‌و پێش بچێت وه هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غداد وه هه‌ردولا(به‌غداد و هه‌ولێر) وایان ڕاگه‌یاندووه به‌یه‌كتر كه جیاواز ده‌بن." ده‌شڵێت" ئێمه ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی و وه‌زیری دارایی ئه‌وان دڵنیاییان دا كه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان هی مانگی(3,2,1 ) ناردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرفته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران و به"تاڵان-یان" بردووه له‌شتی تردا خه‌رجیان كردووه، ئێمه هه‌وڵمانداوه كه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ین به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی "موقنعیان" پێ نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ چووه و بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟."كه‌واته یا ده‌بێت پێمان بڵێن براوه بۆ كوێ یا ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌یان به "تاڵان" بردووه،ده‌شڵێت"ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد ده‌ینێڕێت، به‌و پاره‌یه‌ی له‌كوردستان هه‌یه به‌زیاده‌وه به‌شی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات بێ پاشه‌كه‌وت له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان."
"پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌هه‌ندێك بابه‌تی تردا خه‌رج كراوه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا د.ڕێبوار وتی " پاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی داراییه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه موچه‌ی مانگه‌كانی(2،1 هه‌روه‌ها 3) نێردراوه بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی یه‌كه، كه‌واته كوا موچه‌ی مانگه‌كانی یه‌ك و دوو؟ بۆیه ئه‌و بابه‌ته به‌و جۆره نیه ته‌نها به‌شه بودجه‌ی مانگی چوار نه‌گه‌یشتووه، له‌كاتێكدا هه‌رێم هێشتا موچه‌ی مانگی یه‌كی نه‌داوه، نه‌خێر ئه‌وه هه‌رێمه پاره‌ی موچه‌ی مانگی (3,2,1، )ی له‌بابه‌تی تردا خه‌رج كردووه وه ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی به‌دواداچونین بۆ ئه‌و پاره‌یه ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریمان به‌ده‌ست بگات كه ئه‌و پاره‌یه دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ران و له‌هه‌ندێك بابه‌تی تردا خه‌رج كراوه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه كه‌ده‌ڵێن پاره له‌به‌غداده‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو به‌رده‌وام پاره له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه چیشمان به‌خه‌ڵك وتووه ڕاسته."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق وتی" ئه‌وه‌ی بیستومانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاره‌یه دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌غداده‌وه هاتووه له‌شتی تردا خه‌رج كراوه، وه ئێمه سه‌رقاڵین تا دڵنیابینه‌وه له‌چیدا خه‌رج كراوه؟ ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین جارێكی تر یاری به‌چاره‌نوسی موچه‌ی میلله‌ته‌وه بكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه قابیلی هیچ ده‌ستكارییه‌ك نیه ناكرێت ئێمه لێی بێده‌نگ بین وه بێده‌نگیش نابین ."
" هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر "
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراقی له‌وباره‌یه‌وه ؟ د.ڕێبوار كه‌ریم وتی" له ئێستادا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراقی نازانین به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه پاره‌ی موچه‌ی خه‌ڵكه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر هه‌ڵوێستی هه‌بێت یا قبوڵی نه‌كات بێگومان ئێمه لێره نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین و ئێمه قبوڵی ناكه‌ین."
وتیشی" ئێمه ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی ئه‌وان دڵنیاییان دا كه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان هی مانگی(3,2,1)ی ناردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرفته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران وه هێشتا وه‌ڵامێكی "موقنیعیشیان"پێ نیه ئێمه هه‌وڵمانداوه كه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ین به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی "موقنعیان" پێ نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ چووه و بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟."
د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت" هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێیی گه‌یشتنه ده‌رئه‌نجامین له‌سه‌ر دیارنه‌مان و "به‌تاڵان بردنی" ئه‌و پاره‌یه بێگومان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، چونكه ئێمه پاره‌مان هێناوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه موچه‌ی پێ ناده‌ن كوا؟ كه‌واته یا ده‌بێت پێمان بڵێن براوه بۆ كوێ یا ئه‌و پاره‌یه‌یان به "تاڵان" بردووه، چونكه كه پاره‌یه‌ك هاتبێته هه‌رێم و نه‌درابێت به موچه ئه‌ی به‌تاڵان نه‌براوه بۆ كوێ چووه؟ كه‌س نازانێت!"
ئایا به‌غداد پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌داته‌وه؟
ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی ڕابردوو له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" دڵنیایی ده‌ده‌م موچه به بێ پاشه‌كه‌وت و بێ دواكه‌وتن به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕاشیگه‌یاندبوو" ئەگەر حکومەتی هەرێم دەستی کرد بەدانەوەی موچە دەبێت بەشە زۆرەکەی حکومەتی عیراق ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرێت، بۆیە بەدڵنیایی کەدەست کرا بە گفتوگۆ لەگەڵ عیراق لەسەر بابەتە داراییەکان و نەوت ئەوە یەکێکە لەبابەتە سەرەکیەکان."
به‌ڵام د.ڕێبوار كه‌ریم وتی" ئه‌و قسه‌یه "مه‌تاتیه" كه‌به‌غداد ده‌بێت "ته‌حه‌مولی دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات، لێره‌دا دوو شت هه‌یه یه‌كه‌م هه‌رێم ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ده‌ستی ده‌كه‌وێت له ناوخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداده‌وه بۆی دێت ده‌بێت خۆی به‌شێكی"ته‌حه‌مولی"دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه بكات، دووه‌م ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی به‌غداد "ته‌حه‌مولی" دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وته‌كه بكات بێگومان ئێمه لاریمان نیه گرنگ ئه‌وه‌یه موچه بێ پاشه‌كه‌وت له‌كاتی خۆیدا بدرێت وه پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیش بگه‌ڕێته‌وه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداد ده‌ینێڕێت به‌شی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات بێ پاشه‌كه‌وت له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان؟ د.ڕێبوار كه‌ریم له‌وه‌ڵامدا وتی" به‌و پاره‌یه‌ی له كوردستان هه‌یه به‌ڵێ به‌زیاده‌وه"
"په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له ئێستادا، له ئاستێكی"مه‌عقول"دایه"
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له ئێستادا، د.ڕێبوار كه‌ریم وتی" په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی"مه‌عقول"دایه هه‌موو هه‌وڵێكیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێكنه‌چێت و به‌ره‌و پێش بچێت وه هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غداد وه هه‌ردولا(به‌غداد و هه‌ولێر) وایان ڕاگه‌یاندووه به‌یه‌كتر كه جیاواز ده‌بن له‌ڕابردوو كه ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه بۆیه ئێمه هیوادارین هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كۆتاییان پێبێت."