Accessibility links

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پارتی و گۆڕان ویستیان سیناریۆی 2013 له‌ 2019به‌رامبه‌ر یه‌كێتی دوباره‌بكه‌نه‌وه‌ به‌ڵام زوو ئاگادارمان كردنه‌وه‌


 فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان(فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد) ده‌ڵێت" پارتی و گۆڕان ویستیان هه‌مان سیناریۆی 2013 له‌ 2019دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ خۆیان ڕێكبكه‌ون حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبهێنرێت و پۆسته‌كانی به‌ به‌تاڵی به‌جێ بهێڵرێت به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان-مان ئاگاداركرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بین، ده‌شڵێت" پارتی دره‌نگ له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ ئێمه‌ به‌ جدیمانه‌ وایان ده‌زانی ئه‌مه‌ وه‌ك كارتی فشار به‌كارده‌هێنین به‌ڵام كه‌ زانی یه‌كێتی به‌جدیه‌تی ئیتر ئه‌ویش(پارتی-ش) هه‌ڵوێستی گۆڕا و نه‌رم بوو، ئێستا پارتی و گۆڕان-یش له شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ تێگه‌یشتوون، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، كێشه‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت هۆكاره‌كه‌ی بونی كێشه‌ بوو له‌نێوان گۆڕان و پارتی به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ڕێككه‌وتوون ئێستا، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان(پارتی و گۆڕان) ڕێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كتری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ڕێكبكه‌ون به‌ڵام له‌سه‌ر چی ڕێككه‌وتون ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دژی ڕێككه‌وتنه‌ واژۆنه‌كراوه‌كه‌ی ئێمه‌ و پارتی نیه‌ به‌ڵكو ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و پارتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان واژۆ بكه‌ین."

"كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر نزیكبۆته‌وه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر نزیك بۆته‌وه‌ كێشه‌یه‌ك هه‌بوو به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر كراوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی یه‌كێتی ماوه‌ دوای واژۆ كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌ و پڕۆسه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌."

ئه‌سه‌سه‌رد ڕونیكرده‌وه‌" كێشه‌كه‌ له‌نێوان گۆڕان و پارتیدا بوو، پارتی ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان وه‌ ڕێككه‌وتنێكی واژۆنه‌كراوی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هه‌یه‌ هه‌ندێك له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوو نه‌ده‌گونجا له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌ڵام ئێمه‌ له‌گه‌ڵ پارتی مامه‌ڵه‌مان كرد."

سه‌باره‌ت به‌و خاڵ و بڕگانه‌ی گۆڕان ناڕازی بوو له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" ته‌نها بابه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو كه‌ گۆڕان ناڕازی بوو پێی وابوو ئه‌م بابه‌ته‌ بڕاوه‌ته‌وه‌ له‌نێوان پارتی و گۆڕان، به‌ڵام پارتی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش ڕێككه‌وتبوون كه‌ جێگرێك بۆسه‌رۆكی هه‌رێم زیادبكرێث دواجار پێم وایه‌ كێشه‌كه‌ له‌نێوانیان چاره‌سه‌ر كرا."

"ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ گۆڕان و پارتی ڕێككبكه‌ون"

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئاگادارن گۆڕان و پارتی له‌سه‌رچی ڕێككه‌وتوون؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێت" خۆی به‌ڕاستی ئێمه‌ زۆر نه‌چوینه‌ قوڵایی مه‌سه‌له‌كان چۆن ڕێككه‌وتون یا نا، ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان(پارتی و گۆڕان) ڕێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كتری گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان ڕێكبكه‌ون به‌ڵام له‌سه‌ر چی ڕێككه‌وتون ئه‌وه‌ گرنگ نیه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ دژی ڕێككه‌وتنه‌ واژۆنه‌كراوه‌كه‌ی ئێمه‌ و پارتی نیه‌ به‌ڵكو ڕێگه‌ خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ و پارتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان واژۆ بكه‌ین."

"به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌سه‌كان ده‌گۆڕین"

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی یه‌كێتی پێداگیری ده‌كات له‌سه‌روه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" چونكه‌ چه‌ند خولی ڕابردوو ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌ بوو بۆیه‌ پێمان باشبوو ئه‌م خوله‌ش هه‌ر لای ئێمه‌ بێت؟

بۆ ئێوه‌ بڕواتان به‌ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نیه‌؟ تا ئه‌و پۆسته‌ بده‌ن به‌ گۆڕان یا هه‌ر لایه‌نێكی تر؟

له‌وه‌ڵامدا ئه‌سه‌سه‌رد وتی" ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌مانای گۆڕینی كه‌سه‌كان دێت بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئێمه‌ كه‌سه‌كان ده‌گۆڕین."

"ئێستا هه‌م پارتی وه‌هه‌م گۆڕان تێگه‌یشتن له‌شه‌ریكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌."

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی پارتی له‌سه‌ر پرسی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم قسه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كرد له‌كاتێكدا ڕێككه‌وتنی واژۆكراوی له‌گه‌ڵ هه‌بوو به‌ڵام قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه‌نه‌كرد؟

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ ئێمه‌ ئه‌وكات هه‌ندێك تێڕوانینمان هه‌بوو به‌ڵام پارتی و هه‌ندێك لایه‌نی تر تێنه‌گه‌یشتن كه‌باسی شه‌ریكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌مان ده‌كرد ئه‌مه‌یان پێ قبوڵ نه‌بوو به‌ڵام له‌كۆتایدا پێی گه‌یشتین ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی پێی گه‌یشتین له‌ 90% ی ئه‌و شه‌ریكایه‌تیه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ی تێدایه‌ كه‌ ئێمه‌ داوامان ده‌كرد تێیدا به‌رجه‌سته‌كراوه‌ به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه‌دا پارتی ده‌یویست ئێمه‌ "شه‌ریك"بین به‌ڵام شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ نا دواجار ئێمه‌ و پارتی گه‌یشتینه‌ لێكتێگه‌یشتن ئێستا هه‌م پارتی وه‌هه‌م گۆڕان تێگه‌یشتن له‌شه‌ریكایه‌تی ڕاسته‌قینه‌."

"پێییان وابوو ده‌كرێت له‌ 2019ش هه‌مان شت دووباره‌ ببێته‌وه‌"

ئه‌سه‌سه‌رد وتیشی" ڕه‌نگه‌ ئه‌وان له‌سه‌ره‌تای بابه‌ته‌كه‌ تێنه‌گه‌یشتبێتن له‌مه‌به‌ستمان یا ده‌یانویست كابینه‌ی هه‌شت بكه‌ن به‌ پێوانه‌ كه‌ هه‌ندێك شت ڕویدا كه‌ ئه‌وان پێییان وابوو ده‌كرێت جارێكی تر له‌ 2019 دووباره‌ بكرێته‌وه‌."

ئه‌سه‌سه‌رد باسی له‌وه‌كرد" له‌كابینه‌ی هه‌شت كه‌ یه‌كێتی هێزی سێیه‌م بوو، پێیان وابوو ئه‌مجاره‌ش ده‌توانن بێ یه‌كێتی حكومه‌ت پێكبهێنن چونكه‌ له‌كابینه‌ی ڕابردوودا هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداری حكومه‌ت ڕێككه‌وتنی به‌شداری حكومه‌تیان له‌گه‌ڵ پارتی واژۆكرد ته‌نها یه‌كێتی نه‌بێت كه‌ پۆسته‌كانی به‌ به‌تاڵی جێهێڵرابوو بۆیه‌ كه‌ ئێمه‌ چوین به‌شداری حكومه‌تمان كرد چوین ته‌نها پۆسته‌كانمان پڕكرده‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ پارتی یا هج لایه‌نێكی تر هه‌بێت."

" ئه‌وه‌ چاكترین سیناریۆ بوو لای پارتی و گۆڕان"

ڕاشیگه‌یاند" ئه‌وان (پارتی و گۆڕان) پێیان وابوو ئه‌مجاره‌ش ده‌توانن ئه‌وه‌ دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌ بچن خۆیان ڕێكبكه‌ون پۆسته‌كانی یه‌كێتی به‌ به‌تاڵی به‌جێ بهێڵرێن و دوایی ئێمه‌ بچین ئه‌و پۆستانه‌ پڕبكه‌ینه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ ئێمه‌ به‌وه‌ ڕازی نه‌بوین و ئاگاداریشمان كردنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سیناریۆی 2013 دووباره‌ بێته‌وه‌ ئه‌وه‌ مه‌حاڵه‌ به‌هیچ جۆرێك به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین ئه‌گه‌ر كاربكه‌ن بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ سیناریۆیه‌، بۆ ئه‌وان (پارتی و گۆڕان) ئه‌وه‌ چاكترین سیناریۆ بوو كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه‌ ڕێككه‌وتن هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه‌ مافی خۆیان بوبێت بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بوبێت ویستبێتیان وابكه‌ن."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتیشی" ئێمه‌ پارتی-مان ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێكبهێنن شوێنه‌كانی ئێمه‌ش به‌به‌تاڵی بهێڵنه‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌و شوێنانه‌ پڕناكه‌ینه‌وه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌مێنینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وكات ئێمه‌ ئازاد ده‌بین له‌هه‌ر بڕیارێك."

"پارتی دره‌نگ گه‌یشت به‌و ڕاستیه‌ی ئێمه‌ جدین"

ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ی یه‌كێتی بۆ پارتی یه‌كێك بوو له‌هۆكاره‌كانی وه‌ستاندنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كه‌ بێ یه‌كێتی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وان دره‌نگ گه‌یشتن به‌و ڕاستیه‌ی كه‌ ئێمه‌ جدین له‌و بابه‌ته‌ ئه‌وان یه‌كه‌مجار واتێگه‌یشتن كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ یا كارتێكی فشاره‌ به‌كاریده‌هێنین به‌ڵام دواتر بۆیان ده‌ركه‌وت یه‌كێتی "جدیه‌"له‌م بابه‌ته‌ بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان باشتربوو ."

وتیشی" وه‌ك یه‌كێتی پشتمان به‌وه‌به‌ستبوو كه‌ ئێمه‌ هێزی دووه‌مین له‌كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌نگێكی كه‌م نیه‌."

به‌ڵام ئێوه‌ نیوه‌ كه‌متری كورسیه‌كانی پارتی-تان هه‌یه‌؟

ئه‌سه‌سه‌رد له‌وڵامدا وتی" ئه‌وه‌ كێشه‌ نیه‌ ئه‌و ده‌نگه‌ی یه‌كێتی هێناوێتی ده‌نگێكی كه‌م نیه‌."

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كێ-تان ئاگاداركرده‌وه‌؟ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی" پارتی-مان له‌ ئه‌گه‌ری دوباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌ ئاگاداركرده‌وه‌ چونكه‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ پارتی بوو ڕێگه‌مان نه‌دا ئه‌و سیناریۆیه‌ دووباره‌ بێته‌وه‌ پێشمان وتن به‌هیچ جۆرێك ڕازی نابین سیناریۆی 2013 دووباره‌ بێته‌وه‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و سیناریۆیه‌ نه‌هاته‌ دی، وه‌ئه‌مه‌ له‌قازانجی گۆڕان و پارتی-ش بوو چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و سیناریۆیه‌ دووباره‌ ببوایه‌وه‌ له‌قازانجی پارتی و گۆڕانیش بوو خۆشبه‌ختانه‌ كه‌ ئه‌و سیناریۆیه‌ دووباره‌ نه‌بوه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وكات حكومه‌تێكی یه‌كگرتوو دروست نه‌ده‌بوو حكومه‌تێكی تر ده‌هاته‌ ئاراوه‌ كه‌ كێشه‌یه‌كی زۆری ده‌هاته‌ به‌رده‌م و یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بوو."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:51 0:00

XS
SM
MD
LG