له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌ندامی ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌روه‌ها لێپرسراوی ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌موسڵ ده‌ڵێت" ئه‌وكاته‌ی كه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی دركیان به‌باته‌كه كرد داوامانكرد كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان یا بێنه ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن یا جڤاتی نیشتمانی تا له‌نزیكه‌وه له‌ناو بڕیاره‌كه بن نه‌ك له پشته‌وه بڕیار له‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بسه‌پێنن، ده‌شڵێت"به‌بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چه‌سپیووه و كۆتایی هاتووه به"فیعلی، بۆیه كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و وه هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه "سیڤی-ان" پڕكردۆته‌وه بۆ پۆست و پله‌وپایه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌شداری بكات، بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن دەنگ بدەن بۆ چونە ناو حکومەت بە پۆست و پلە ڕازیکران، ئەگەرنا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو حکومەت بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو حکومەتەوە، "ئێستا کوڕەکانی "نەوشیروان مستەفا" لەسەر ڕێبازەکەی "باوکیان"ناڕۆن، هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان "ڕا"یان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن،هه‌ر لەسەردەمی کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەک بوو خەڵک هەرهەمووی چاوەڕێی ئومێدی لێدەکردن بزوتنەوەیەکی زۆر بەهێز بوو کاریگەری هەبوو، کاک نەوشیروان هەفتەیەک زوتر وتاری سیاسی هەبوایە خەڵک چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان دە بەیاننامە لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت، ئه‌وانه هۆكاربوون كه‌ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه."
"سەرکردایەتیەکەی "ترسنۆک- " و "بێ توانا" بوون نەیانتوانی لەسەر ڕێبازەکەی کاک نەوشیروان بەردەوام بن"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محه‌مەد حەمید باسی له هۆكاری ده‌سله‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆی مه‌كۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد له‌ماوه‌ی ڕابردوودا، وتی" هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەمان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە وەک بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر پەیامێکمان هەبوو کە خەڵکی جیاواز و لایەنەکانی تر بوین بەڵام کە سەرکردایەتی گۆڕان لەو پەیامە لایدا لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان تەنانەت نەک هەر لەو پەیامە لایدا بەڵكو سەرکردایەتیەکەی "ترسنۆک- " و "بێ توانا" بوون نەیانتوانی لەسەر ڕێبازەکەی کاک نەوشیروان بەردەوام بن بۆیه ده‌ستمان له‌كاركێشایه‌وه، وە ئەو تۆمەتانەی لەدوای دەستلەکارکێشانەوەمان ئاڕاستەکرا ئاساییە چونکە کاتی خۆ-شی کە لەیەکێتی دەستمان لەکارکێشایەوە هەمان قسەیان لەسەر کردین ئەو تۆمەتانە لەناو حیزبی سیاسی لە"باشور"ی کوردستان تۆمەتێکی ئامادەکراوە و زۆر ناڕەوایە لەلایەن ئەوکەسانەوە دەکرێت کە دەسەڵاتیان پاوانکردووە بۆ ئەو ئەندامانەی کەناڕازین و ڕەخنەیان لێدەگرن ."
وتیشی" بەشێکی ئەو تۆمەتانە پەیوەندی هەیە بەو کێشە و ململانێ نیووخۆییەی ئێستا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەیە کە ململانێکی زۆری نێوخۆیی هەیە لەناو بزوتنەوەکە هەم بە ئاشکرا هەم بەنهێنی، تەنانەت ململانێکان لەناو جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندن هەیە، بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن دەنگ بدەن بۆ چونە ناو حکومەت بە پۆست و پلە ڕازیکران، ئەگەرنا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو حکومەت بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو حکومەتەوە."
" به‌بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چه‌سپیووه له‌ناو گۆڕان و كۆتایی هاتووه به"فیعلی "
ئه‌ندامی ده‌سله‌كاركێشاوه‌ی جڤاتی نیشتمانی و هه‌روه‌ها بەرپرسی پێشووی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە موسڵ لەبارەی ئەوەی کێن گۆڕان لە پشتەوە بەڕێوە دەبەن بەسێبەر (وەک خۆت دەڵێت)؟ وتی" ئێستا گۆڕان بەتەواوی بۆتە بنەماڵەیی لەسەرو ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیەوە "کوڕەکانی کاک نەوشیروان" بڕیار دەدەن."
جه‌ختیشیكرده‌وه" به‌بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چه‌سپیووه له‌ناو گۆڕان و كۆتایی هاتووه به"فیعلی، بۆیه كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و وه هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه "سیڤی-ان" پڕكردۆته‌وه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌شداری بكات."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خۆ كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان به‌نیازی پۆستی حوكمی نین بۆچی ده‌ڵێیت ئه‌وان بڕیاری به‌شداری كردن له‌حكومه‌تیان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مای پۆستن ؟
له‌وه‌ڵامدا محه‌مه‌د حه‌مید وتی"باجارێ چاوه‌ڕێ بكه‌ین ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كانی گۆڕان له‌حكومه‌ت جێ به‌جێ كرا ئه‌وا بۆ ئه‌وه چونه حكومه‌ت ئه‌گه‌ر واش ده‌رنه‌چوو وه‌ك جاری پێشوو ئه‌وا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان چونه ناو حكومه‌ت، هه‌رخۆی ئه‌وكاته‌ی كه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی دركیان به‌باته‌كه كرد داوامانكرد كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان یا بێنه ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن یا جڤاتی نیشتمانی تا له‌نزیكه‌وه له‌ناو بڕیاره‌كه بن نه‌ك له پشته‌وه بڕیار له‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بسه‌پێنن."
" ئێستا كه‌سه باشه‌كانی ناو جڤاتی نیشتمانی بونه‌ته كه‌مینه"
محەمەد حەمید ئەوەشی وت" خۆم کۆنترین ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیم زۆرترین شارەزایم هەیە بۆ سێ خول ئەندام بووم لەسەردەمی کاک نەوشیروان جڤاتی نیشتمانی باشترین جڤات بوو کاک نەوشیروان دەسەڵات و بڕیاری دابووە دەست جڤاتی نیشتمانی ئازادبوو، بواری زۆری بەهەموو هەڵسوڕاوان و ئەندامانی جڤات درابووە دەست جڤات، بیرکردنەوە ئازادتر بوو کە بڕیارەکان ئازادانە بدرێت و زۆرینە و کەمینە لەناو جڤاتی نیشتمانی بخوات، سەرچاوەی یەکلایکردنەوەی بڕیارەکان بێت بەڵام دوای کاک نەوشیروان دەست وەردانێکی زۆر لەناو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەبوو کە گۆڕان بەو ئاڕاستە خراپەدا بڕوات."
ده‌شڵێت" بەدڵنیایی کوڕەکانی کاک نەوشیروان ئێستا هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان "ڕا"یان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن ئەگەر دەستوەردان نەبووایە ئەوا لەناو جڤاتی نیشتمانی کەسی زۆرباش هەن کەدەیانتوانی بزوتنەوەکە لەسەر بەرنامەكه‌ی کاک نەوشیروان بەردەوامی پێبدەن بەڵام ئێستا ئەو کەسە باشانە بونەتە کەمینە لەناو جڤاتی نیشتمانی، بۆیە لەوانەیە بەدەر لەکاک نەوشیروان خەڵکی تر لەدەرەوەی بزوتنەوەکە هەڵسوڕاوبوون کەلەگەڵ کوڕەکانی کاک نەوشیروانن دۆستی ئەوان بوون ئەو سیاسەتە خراپە پەیڕەو دەکەن بۆ دورخستنەوەی من و بەدەیان و سەدانی دیکە ."
"ئێستا گۆڕان پێشەنگی ئەوەیە کە لەگەڵ پارتی و یەکێتی حکومەتێکی خراپ دروست بکەن"
بەوتەی محەمەد حامید"ئێستا کوڕەکانی "نەوشیروان مستەفا"لەسەر ڕێبازەکەی "باوکیان"ناڕۆن، چونکە لەسەردەمی کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەک بوو خەڵک هەرهەمووی چاوەڕێی ئومێدی لێدەکردن بزوتنەوەیەکی زۆر بەهێز بوو کاریگەری هەبوو،ده‌شڵێت" کاک نەوشیروان هەفتەیەک زوتر وتاری سیاسی هەبوایە خەڵک چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان (دە) بەیاننامە لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا و بزوتنەوەی گۆڕانی ئەوکات سەردەمی کاک نەوشیروان، کە پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن بوو لایەنەکانی تر دوای سیاسەتەکانی دەکەوتن بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بۆتە پێشەنگی ئەوەیە کەخەڵکێکی لێی ناڕازیە، پێشەنگی ئەوەیە کە لەگەڵ پارتی و یەکێتی حکومەتێکی خراپ دروست بکەن کە نەتوانن لەم دۆخەی کوردستان و ناوچەکە پێشەنگی خەڵک بکەن."
بۆچی پێش وەختە بڕیاردەدەی کە "حکومەتەکە بەوتەی خۆت حکومەتێکی خراپە" کە هێشتا پێکنەهاتووە؟
له‌وه‌ڵامدا محەمەد حەمید وتی" ئەزمونی ڕابردوو هەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستان باڵادەستە، جگە لەوەی دەستوەردانی دەرەکی هەیە دەستوەردانی حیزبیش هەیە وە گەندەڵیەکی زۆر هەیە لەبەر ئەوە هەموو ئەوانە وادەکات بڵێین حکومەتێکی خراپ دێت و بەتەواوی ڕێگا دەگرێت."
ڕاشیگه‌یاند" كاك نه‌وشیروان پێشتریش له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت نه‌بوو، هه‌تا شتێك وه‌بیربهێنمه‌وه یه‌كه‌مجار كه كاك نه‌وشیروان چووه ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌خۆش بوو جڤاتی نیشتمانی كۆبوه‌وه زۆرینه‌ی جڤات ده‌نگی دا كه له‌حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی خۆجێی بكشێینه‌وه به‌ڵام كاك نه‌وشیروان-یان به‌لاڕێدا برد و وتیان زۆرینه‌ی جڤات له‌گه‌ڵ گۆڕان ئه‌وه‌ن له‌حكومه‌ت بمێنێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌م سیاسه‌تی كاركردن و ته‌نانه‌ت فێڵكردن له‌كاك نه‌وشیروان وایان كرد بزوتنه‌وه‌كه به‌م ئاقاره‌دا بڕوات، ئه‌وكه‌سانه‌ش كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و بزوتنه‌وه‌كه بوون وایان ده‌كرد وابیرده‌كه‌مه‌وه ئه‌وانه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌بێت بۆیه گۆڕانیان به‌ره‌و حكومه‌ت ڕاده‌كێشا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌رنه‌كه‌وێت سبه‌ی و ڕۆژانی داهاتوو هه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت."