Accessibility links

فیستیڤاڵێک بۆ نابیستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو


بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی هەستا بە سازدانی فیستیڤاڵێک بۆ خوێندکارەکانی پەیمانگای هیوای نابیستان، لە چوارچێوەی هەفتەی نابیستاندا لە شاری سلێمانی، کە خۆی لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەبینییەوە.

فیستیڤاڵەکە پێکهاتبوو لە چەند چالاکییەکی جۆراوجۆری هەمەڕەنگ، وەک سروودێکی تایبەت بە نابیستان، شانۆگەرییەک لەلایەن خوێندکارەکانەوە و پێشانگایەکی هونەری بۆ وێنە و کاری دەست.

بەهار عەبدولڕەحیم
بەهار عەبدولڕەحیم

بەڕێوەبەری پەیمانگای هیوای نابیستان، بەهار عەبدولڕەحیم لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی "هەموو ساڵێک هەڵدەستین بە ئەنجامدانی چالاکی لە هەفتەی نابیستاندا، ئەمساڵیش چالاکییەکانمان خۆی لە پیشاندانی فیلمی ئەنیمەیشن و وتنەوەی سروودی نابیستان و ئەنجامدانی شانۆگەری و پێشانگای هونەری بینییەوە."

هەرەوەها باسی لەوەش کرد کە ئەمجۆرە چالاکییانە بۆ جارێکی تر وزە بۆ خوێندکاران ئەگەڕێنێتەوە و وایان لێئەکات کە خۆیان بە بەشێکی کۆمەڵگا بزانن.

پەیمانگای هیوای نابیستان لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٨٢ەوە دامەزراوە و لە ئێستادا خاوەنی ٩٣ خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەتە‌.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:11 0:00

XS
SM
MD
LG