Accessibility links

سه‌ركانی"مه‌رجه‌عی باڵای گۆڕان جڤاتی نیشتمانیه‌،گۆڕان به‌هیچ جۆرێك نه‌بۆته‌ حیزبی بنه‌ماڵه‌یی،كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان هیچ ده‌سه‌ڵاتیان نیه‌


خه‌لیل سه‌ركانی -ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
خه‌لیل سه‌ركانی -ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، وه‌ڵامی وته‌كانی محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌ندامی پێشووی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوبێته‌ حیزبێكی بنه‌ماڵه‌یی و كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا بڕیار بده‌ن له‌سه‌رو دامه‌زراوه‌كانی گۆڕانه‌وه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت یا بڕیاره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه‌،ده‌شڵێت" له‌ده‌ره‌وه‌ی "موئه‌سه‌ساتی"بزوتنه‌وه‌كه‌ كه‌س ناتوانێت بڕیاربدات ئیتر هه‌ركه‌س بێت و كوڕی هه‌ركه‌س بێت به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤات بڕیاری به‌شداری كردنمان له‌ حكومه‌ت دا، به‌ڵام كه‌ جڤات بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت دا به‌ ئازادانه‌ خۆ ئه‌وان نایه‌ن دژی بن، به‌ڵێ ئه‌وانیش (كوڕه‌كانی نه‌وشیروان) مسته‌فا پێیان باش بوو بچینه‌ حكومه‌ت ئەو بزوتنەوەیە هی باوکی ئەوانە "حەقی بێ ئەملاولایانە" هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە بن، هەرکاتێک بیانەوێت بێنە ناو بزوتنەوەکە دەتوانن بە"سیلسلەی موڕاجەعەدا" بێن خۆیان بونی خۆیان بسه‌لمێنن هه‌موو كه‌سێك ته‌نانه‌ت "جوله‌كه‌-یه‌كیش" ده‌توانێت ببێته‌ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌سڵه‌ن" به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و "زه‌ڕبی سفری"بكه‌ن ، " ئه‌وه‌ شاسوار ده‌ركه‌وت "ته‌ره‌فه‌كه‌ی" چیه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كرد ده‌ركه‌وت چیه‌، ته‌نانه‌ت "ته‌ماحی كردۆته‌ كه‌رامه‌تی په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی به‌ڵام خۆڕاگری هه‌ڵسوڕاوه‌كان و خه‌ڵكی پشت بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا جۆره‌ها لایه‌نی ساخته‌ له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م حیزبانه‌ دروستكران بۆ لێدان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ خۆڕاگربوو، وه‌ ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن بوین ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو بوین خه‌ڵكمان فێری ئۆپۆزسیۆن بوون كرد با خه‌ڵكی تر بێ ئه‌ملاو لا بچێت ئۆپۆزسیۆن بێت ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ حكومه‌ت به‌ڵێنمان به‌خه‌ڵكی خۆمان دا كه‌به‌شدار ده‌بین له‌حكومه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵێنی خۆمانمان جێ به‌جێ كردووه‌ ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین، پارتی لایه‌نی براوه‌ بووه‌ داوای "ئیستحقاق"ی خۆمان كردووه‌ و داوینه‌تێ، ئه‌گه‌ر گیروگرفتی ساخته‌ نه‌بوایه‌ له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ده‌بوو ئه‌م كابینه‌یه‌ پێكبهێنرێت."

"ئەو بزوتنەوەیە هی باوکی ئەوانە "حەقی بێ ئەملاولایانە" هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە بن"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا خه‌لیل سه‌ركانی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گۆڕان بوبێته‌ حیزبی بنه‌ماڵه‌یی ده‌ڵێت" لەڕاستیدا بزوتنەوەی گۆڕان حیزبێک نیە ئەندامی هەبێت ئێمە هەڵسوڕاو ئەو کەسە چالاکانەمان هەیە کە لەدەوری بزوتنەوەکەن، کوڕی نەوشیروان مستەفاش وەکو هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک هەر تاکێکی ئاسایی ئەم کۆمەڵگایە هەڵسوڕاوی ئەم بزوتنەوەیەن ئەو بزوتنەوەیە هی باوکی ئەوانە "حەقی بێ ئەملاولایانە" هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە بن، هەرکاتێک بیانەوێت بێنە ناو بزوتنەوەکە دەتوانن بە"سیلسلەی موڕاجەعەدا" بێن خۆیان بونی خۆیان بسه‌لمێنن تا بێن ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بن له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بن ئه‌ندامی جڤات بن، له‌ڕێگای كاری " ئسوڵی ڕێكخراوه‌یی"نه‌ك له‌ڕێگای باكگراوندی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌وه‌ لای ئێمه‌ نیه‌."

"هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ وازمان له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان هاتینه‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتوین ئه‌م حیزبه‌ ته‌سلیمی یه‌ك دوو كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بكه‌ین."

سه‌ركانی وتیشی" ئه‌و براده‌ره‌ی كه‌ ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ نه‌ماوه‌، هه‌ندێك خه‌ڵك كه‌ له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ڕۆیشتوون وه‌كو نه‌یارێك قسه‌ له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ "ئه‌سڵ و ئه‌ساس"ی نیه‌ "مه‌رجه‌عی باڵا-كه‌ی" جڤاتی نیشتمانیه‌كه‌یه‌تی ئه‌و بڕیار ده‌دات، ئێستا ئێمه‌ خه‌ریكی ئه‌وه‌ین لیژنه‌یه‌كمان دروست كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنی ئه‌و براده‌رانه‌ی ده‌چنه‌ ناو حكومه‌ت له‌پۆسته‌كان داده‌نرێن "ئه‌سڵه‌ن" كوڕی نه‌وشیروان مسته‌فای هه‌ر تێدا نیه‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ر بۆچونیشیان وه‌رنه‌گیرێت به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ن خۆ ئه‌مه‌ شتێكی ئاساییه‌،هه‌موو كه‌س ده‌توانێت بێت ببێته‌ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان، جوله‌كه‌یه‌كیش ده‌توانه‌ت ببێته‌ هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و "براده‌ره‌ی موسڵ" باسی كردووه‌ نازانم به‌ڵام ئێمه‌بزوتنه‌وه‌یه‌كی"موئه‌سه‌سه‌ین" له‌ده‌ره‌وه‌ی "موئه‌سه‌ساتی"بزوتنه‌وه‌كه‌ كه‌س ناتوانێت بڕیاربدات ئیتر هه‌ركه‌س بێت و كوڕی هه‌ركه‌س بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و قسانه‌ لای ئێمه‌ قبوڵ ناكرێت هه‌ندێك له‌ ئێمه‌ وازمان له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌ هێنا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان هاتینه‌ ئێره‌ بۆ ئه‌وه‌ نه‌هاتوین ئه‌م حیزبه‌ ته‌سلیمی یه‌ك دوو كه‌س و بنه‌ماڵه‌یه‌ك بكه‌ین ئه‌وه‌ "ئه‌سڵ و ئه‌ساسی" نیه‌."

سه‌ركانی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌" كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا هیچ بڕیارێكیان له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ده‌ست نیه‌، وتیشی" من ئه‌ندامی جڤاتی گشتیم وه‌ ڕه‌نگه‌ كه‌س به‌قه‌د من له‌ كاك نه‌وشیروان و كوڕه‌كانی نزیك نه‌بوبێت ڕۆژێك له‌ڕۆژان لێم نه‌بیستوون بڵێن ئه‌وه‌ كه‌كۆبونه‌وه‌ به‌م ئاڕاسته‌یه‌ بڕیار بده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان كوڕی كاك نه‌وشیروانن خه‌ڵك ڕێزیان لێده‌گرێت خۆ جاری واهه‌یه‌ وه‌فد دێته‌ ئه‌م وڵاته‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن هه‌ر پرس به‌بزوتنه‌وه‌كه‌ ناكه‌ن ئه‌و وه‌فده‌ چونكه‌ ئه‌و كوڕانه‌ خۆیان پێگه‌ی خۆایانیان هه‌یه‌."

"به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤات بڕیاری به‌شداری كردنمان له‌ حكومه‌ت دا"

له‌دیداره‌كه‌دا ئه‌ندامه‌كه‌ی پێشووی جڤاتی نیشتمانی ڕایگه‌یاندبوو" لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو ‌حکومەت بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو حکومەتەوە، به‌ڵام ئێستا كوڕه‌كانی له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی ناڕۆن وه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ش هی سه‌رده‌می"كاك نه‌وشیروان مسته‌فا" نیه‌."

به‌ڵام خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ وتی" ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ ڕاسته‌ خۆزگه‌ ئێستا من بمتوانیایه‌ "مه‌حزه‌ری"كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ردوو جڤات-م بۆ بناردنایه‌ بزانن چ گفتوگۆیه‌ك كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بچینه‌ حكومه‌ت یا نه‌چین، من خۆم له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوو جڤاته‌كه‌ به‌هاوبه‌شی بووم ڕێكخه‌ری گشتی و زۆرینه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن له‌وێ بوون "وه‌ڵا" به‌هیچ جۆرێك به‌هۆی كاریگه‌ری و بڕیاری كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان نه‌بووه‌ ئه‌وان هه‌ر ئاگادار نه‌بون و له‌وێ نه‌بوون به‌ڵكو به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی جڤات بڕیاری به‌شداری كردنمان له‌ حكومه‌ت دا، به‌ڵام كه‌ جڤات بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت دا به‌ ئازادانه‌ خۆ ئه‌وان نایه‌ن دژی بن، به‌ڵێ ئه‌وانیش (كوڕه‌كانی نه‌وشیروان) مسته‌فا پێیان باش بوو بچینه‌ حكومه‌ت دوای ئه‌وه‌ی جڤات بڕیاری دا به‌بێ كاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌ی جڤات كه‌ به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌تدا كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان-یش له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی جڤات بوون كه‌مادام بزوتنه‌وه‌كه‌ پێی باشبووه‌."

"پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنمان به‌خه‌ڵكی خۆمان دا كه‌به‌شدار ده‌بین له‌حكومه‌ت ،خۆئه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان بمایه‌ بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت ده‌دا."

ئه‌ندامه‌كه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان(خه‌لیل سه‌ركانی) ڕاشیگه‌یاند" بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هیچ په‌یامێكی خۆی لاینه‌داوه‌، وه‌ ئه‌و ستراتیژه‌ی كاك نه‌وشیروان بزوتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندووه‌، بزوتنه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌ تا دوا قۆناغ، من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان بمایه‌ بڕیاری به‌شداری كردنی له‌حكومه‌ت ده‌دا چونكه‌ هه‌لومه‌رجه‌كه‌ واده‌خوازێت."

هاوكات ئه‌و قسه‌یه‌ش ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د حه‌مید ڕایگه‌یاندبوو" ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بمایه‌ به‌شداری له‌حكومه‌ت نه‌ده‌كرد، جاری پێشوش له‌گه‌ڵ به‌شداری كردن له‌حكومه‌ت نه‌بوو."

خه‌لیل سه‌ركانی وتی" هه‌لومه‌رجه‌كه‌ واده‌خوازێت، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ جیاواز بوو، كایه‌ سیاسیه‌كان دۆخێكی تر بوو، بزوتنه‌وه‌كه‌ دۆخێكی تر بوو، وه‌ك ده‌زانرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ئه‌و هه‌موو ده‌ستی ده‌ره‌كی و ساخته‌كاری و پاره‌ و چه‌كه‌ هه‌ر "ئه‌سڵه‌ن" به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌ و "زه‌ڕبی سفری"بكه‌ن به‌ڵام خۆڕاگری هه‌ڵسوڕاوه‌كان و خه‌ڵكی پشت بزوتنه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا جۆره‌ها لایه‌نی ساخته‌ له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌م حیزبانه‌ دروستكران بۆ لێدان له‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ خۆڕاگربوو، وه‌ ئه‌وكاته‌ی ئێمه‌ ئۆپۆزسیۆن بوین ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوو بوین خه‌ڵكمان فێری ئۆپۆزسیۆن بوون كرد با خه‌ڵكی تر بێ ئه‌ملاو لا بچێت ئۆپۆزسیۆن بێت ئێمه‌ پێش ئه‌وه‌ی بچینه‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنمان به‌خه‌ڵكی خۆمان دا كه‌به‌شدار ده‌بین له‌حكومه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵێنی خۆمانمان جێ به‌جێ كردووه‌ ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ین، پارتی لایه‌نی براوه‌ بووه‌ داوای "ئیستحقاق"ی خۆمان كردووه‌ و داوینه‌تێ، ئه‌گه‌ر گیروگرفتی ساخته‌ نه‌بوایه‌ له‌هه‌فته‌ی یه‌كه‌م ده‌بوو ئه‌م كابینه‌یه‌ پێكبهێنرێت."

باشه‌ كه‌ پێتان وایه‌ گیروگرفتی ساخته‌ هه‌بووه‌ بۆچی به‌شداری حكومه‌تتان كرد؟

خه‌لیل سه‌ركانی وتی" خۆ مه‌سه‌له‌كه‌ هه‌ر ئێمه‌ نین هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانن كه‌ له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌و دوو حیزبه‌ خۆشیان گلله‌یی له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن كه‌ ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساخته‌مان لێكراوه‌ نابێت چۆك دابده‌ین و بوه‌ستین پشت بكه‌ینه‌ به‌ڵێن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان ئێستا به‌و قه‌باره‌یه‌ی هه‌مانه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ و به‌ڵێنه‌كانی خۆمان به‌خه‌ڵك جێ به‌جێ ده‌كه‌ین."

" ئه‌وه‌ شاسوار ده‌ركه‌وت "ته‌ره‌فه‌كه‌ی" چیه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كرد ده‌ركه‌وت چیه‌، ته‌نانه‌ت "ته‌ماحی كردۆته‌ كه‌رامه‌تی په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی "

له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌د خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی هێرشی كرده‌ سه‌ر سه‌رۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وتی" ئه‌وه‌ شاسوار ده‌ركه‌وت "ته‌ره‌فه‌كه‌ی" چیه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ی چاكسازی ده‌كرد ده‌ركه‌وت چیه‌، ته‌نانه‌ت "ته‌ماحی كردۆته‌ كه‌رامه‌تی په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆی كه‌ ئه‌وه‌ كارێكی زۆر نه‌شیاو و قێزه‌ون و عه‌یبه‌ بوو، خه‌ڵكی تریش ده‌رده‌كه‌وێت چۆن دروستكراون ئه‌خلاق و ڕه‌وشتیان چیه‌، سێبه‌ری ئه‌و حیزبانه‌ن، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی "ئه‌سیل"ه‌ له‌هه‌لومه‌رجێكدا له‌دایكبووه‌ كه‌ پێویستی خه‌ڵك بووه‌ ."

XS
SM
MD
LG