له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عیراق قسه‌كانی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌داته‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا وتووێژێكی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدابوو، هێڤیدار ده‌ڵێت" تەنیا یەک هۆکار بۆ دواخستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە، ئەویش یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە. یەکێتی نەک تەنیا هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی حکومەتە، بەڵکۆ هۆکاری سەرەکی خوکۆشتنی حاکم گورانە کە شەوی 30/4/2019 لە ئاکرێ لەبەر نەبوونی یەکڕێزی و چاکسازی و سەرخوەبوونی کوردستان خۆی کۆشت. هۆکاری نەهاتنە دیێ ئەم سێ دەستەواژەیانە لە هەرێمی کوردستان پشکی شێری بەر یەکێتی دەکەوێت. ئەمە یەکەمجاریش نییە یەکێتی لەبەر ناکۆکی نێوخۆی پێکهێنانی حکومەت دوا دەخات، پێشینەی هەیە و لە کابینەی هەشتەمیش هەمان کاری کرد."
"ده‌زانین كاك ئارێز كوێی دێشێت،پێم خۆشە کاک ئارێز هەندێ سەعی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات"
هیڤیدار ئەحمەد ده‌شڵێت" دەزانین کوێی کاک ئارێز دێشێت، دەزانین رۆژانە سەرکردایەتی پارتی وا بە تۆکمە دەبینن و تەماشای نێوخۆی یەکێتی دەکەن، ئاهیان دەکێشێ. ئاسانترین بڕیار لای پارتی ئەوەبوو کە هەردوو بەڕێز نیچیرڤان بارزانی بو پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەسرور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت کاندیدکران. پارتی یەک باڵی هەیە ئەویش ماڵی بارزانە. پێم خۆشە کاک ئارێز هەندێ سەعی پڕۆژە یاسای کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکات، تاوەکو بزانێت هیچ لە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم گۆڕدراوە؟ ئەگەر کێشە هەبوایه، پڕۆژەکە ئەوها نەدەهات."
"ئەوە یەکێتییە خەریک بوو ئەم هەرێمە تەفروتۆنا بکات لەسەر پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم"
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كرد و، وتی" ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان وتوومانە، باشترین هەنگاو ئەوەیە رێگە بە حیزبەکان بدەن بگەنە رێککەوتن، ئینجا لە پەرلەمان زەمینە بۆ یەکڕیزی دروست بکەن، نەخێر ناکەوینە ژێر هیچ به‌رپرسیارێتیه‌ک. بەڵکو ئەوە یەکێتییە خەریک بوو ئەم هەرێمە تەفروتونا بکات لەسەر پۆستێک کە بەهەموو پێوەرێک مافیان نەبوو، بەڵام پارتی لەبەر پاراستنی کوردستان جێگرێک بۆ یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان زیادکرد، تاوەکو وەک بەڕێز قوباد تالەبانی وتەنی (کەتنێکی) دیکە نەکەن. جیاوازی نێوان پارتی و یەکێتی ئەوەیە، پارتی بەرژەوەندی کوردستان دەپارێزێت و یەکێتیش بەرژەوەندی باڵەکانی خۆی دەپارێزێت. وابزانم کاک ئارێز ئەمە زۆر لە من باشتر دەزانێت."
"ئه‌گه‌ر پێکهێنانی حکومەت رادەستی یەکێتی بكرێت، هەتا دنیا هەیە ئەو حکومەتە پیکنایه‌ت "
ئارێز عه‌بدوڵا له وتوێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتبوو"پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه (سێ مانگ-ه) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه بێت بۆیه پێویسته ڕێگه خۆش بكات ڕێگه به‌ربدات كه لایه‌نی دووه‌م بێت كه( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت."
هێڤیدار ئه‌حمه‌د به‌رده‌وامه له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وته‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ده‌ڵێت" کاک ئارێز لە خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمانی کوردستان بووەو لە خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراقیش ئەندام بووە. لەو رۆژەوە کات هەژمار دەکرێ کە سەرۆکی حکومەت رادەسپیرێ بۆ پێکهێنانی حکومەت. بەڵام گریمان پارتی نەیتوانی حکومەت پێکبهێنێ و پێکهێنانی حکومەت رادەستی هیزی دووەم بکات کە یەکێتییە، هەتا دنیا هەیە ئەو حکومەتە پێکنایه‌ت. دووەمیش حکومەت هەموو بەشی یەکێتی ناکات، ئەوا 18.9%ی پەرلەمانی هەیە دوای 31%ی حکومەتی کردووە."