Accessibility links

خه‌سرۆ گۆران: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت زۆر ئاساییه‌ ئه‌گه‌رنا پارتی ده‌یتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت،هیچ کێشەیەکی ناوخۆییمان نیە


 خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن
خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن

له‌ووتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ خه‌سرۆ گۆران ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامی وته‌كانی ئارێز عه‌بدوڵا له ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت" وه‌ك پارتی ویستومانه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن چونكه‌ ویستومانه‌ حكومه‌تێكی "ده‌سته‌جه‌معی" پێكبهێنرێت، ئه‌گه‌رنا خۆ پارتی ده‌یتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، ده‌شڵێت" یه‌كێتی ناتوانێت بێ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئەوەتا پارتی بە 50% نەیتوانیوە تا ئێستا حکومەت پێکبهێنێت ئەی یەکێتی چۆن دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت كه‌ژماره‌ی كورسیه‌كانی له‌په‌رله‌مان ناكاته‌ لە 18% ؟ ئاخر "مەنتقی" نیە حیزبێک بە 45 کورسیەوە پەراوێز بخرێت بەڵام حزبێکی زۆر بچوکتر بە 21 کورسیەوە ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت زۆر ئاساییە، خۆ ئەمە هەر لەکوردستان نیە له‌باره‌ی داواكردنی دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، خه‌سرۆ گۆران ده‌ڵێت"به‌ "مه‌نتیقی" نابینم دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان."

"با "کاک ئارێز" پشت ڕاست بێت کەهیچ کێشەیەکی ناوخۆیی لەناو پارتیدا نیە لەسەر دەسەڵات."

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ له‌ وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو"ئه‌گه‌ر كێشه‌ی نێوخۆیی پارتی نه‌بووایه‌ ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو."

لەسەرەتای وتووێژەکەدا ده‌رباره‌ی قسه‌كانی ئارێز عه‌بدوڵا له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا خەسرۆ گۆران وتی" من وەک ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری باشی ناوخۆی حیزبەکەمم با کاک ئارێز پشت ڕاست بێت کەهیچ کێشەیەکی ناوخۆیی لەناو پارتیدا نیە لەسەر دەسەڵات."وتیشی" ئێمه‌ ده‌ست وه‌رناده‌ینه‌ كاروباری ناوخۆیی یه‌كێتی كێشه‌یان هه‌یه‌ یان نا ، باڵیان هه‌یه‌ یا نا ئه‌وه‌ نازانین، كه‌هاته‌ سه‌ر گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی له‌گه‌ڵیان داده‌نیشین نه‌ك وه‌ك گروپ و باڵ و "ئه‌شخاس".

" دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت زۆر ئاساییە، خۆ ئه‌وه‌ هه‌ر له‌كوردستان نیه‌"

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی کەواتە هۆکار چیە بۆچی حکومەت پێکنایەت؟ خسرۆ گۆران وتی" پارتی نایەوێ بەتەنها یا لەگەڵ لایەنێکی تر بێ یەکێتی حکومەت پێکبهێنێت چونکە دەزانێت کێشە دروست دەبێت، دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت زۆر ئاساییە، خۆ ئەمە هەر لەکوردستان نیە من دەمەوێت دوو نمونە بهێنمەوە، یەکەم لوبنان کەهەم لەڕووی "مەساحە" وە هەم جوگرافیا و ژمارەی دانیشتوان لە ئێمەوە نزیکە کە دوای نۆ مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئنجا حکومەت پێکهات، دووەم نمونەش سوید کە دوای پێنج مانگ ئەو جا حکومەت پێکهات، لەکاتیكدا ئەو وڵاتانە دەستوریشیان هەیە بەڵام ئێمە هەرێمێکین دەستورمان نیە وە لەعیراقیشدا ڕویداوە، بەڵام چی بکەین کێشەکە لەوێدایە."

ڕاشیگەیاند" کێشەکە لەلایەنی هونەری هەبوو لەپۆستەکان نەک لەلایەنی سیاسی چونکە لایەنە سیاسیەکان گۆڕان و یەکێتیش ئامادەییان دەربڕیووە بۆ بەشداری کردنیان لەحکومەت وە ئێستاش قۆناغی زۆرباش بڕاوە، بەبۆچونی من لەم مانگەدا حکومەت پێکدەهێنرێت، لەگه‌ڵ گۆڕانیش لەسەر خاڵە سەرەکیەکان ڕێککەوتن کراوە."

"لەم ڕۆژانەی دادێت ئەوە دەردەکەوێت گۆڕان ڕازی بووه‌ به‌ زیادكردنی جێگرێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم"

دەربارەی ئەوەی گۆڕان ڕازی بووە جێگرێکی تر بۆ سەرۆکی هەرێم زیادبکرێت؟ له‌وه‌ڵامدا ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان (خەسرۆ گۆران) وتی" لەم ڕۆژانەی دادێت ئەوە دەردەکەوێت بەڵام زۆرنزیکبوینه‌ته‌وه‌ بەڵام نزیکبونەوە وە "قەناعەت" ئەوەیە کە لەکورترین ماوە لەم مانگەی دێت حکومەت پێکدێت هەنگاوی باش بڕاوە"

"پارتی به‌ 55كورسیه‌وه‌ نه‌یتوانیووه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت یه‌كێتی چۆن به‌ 21كورسیه‌وه‌ ده‌توانێت "

ئارێز عه‌بدوڵا له‌ چاوپێكه‌تنه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وتبوو"پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ (سێ مانگ-ه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ خۆش بكات ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی لایه‌نی سێیه‌م دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌"

له‌وه‌ڵامدا خه‌سرۆ گۆران ده‌ڵێت" جارێ ئه‌وه‌ كاری "كاك ئارێز عه‌بدوڵا" نیه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ یا ئه‌م بڕیاره‌ بدات، ئه‌مه‌ كاری ده‌ستور و په‌رله‌مانه‌، له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر كاندیدی ڕاسپێراو نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی 45 ڕۆژدا حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌وا كاندیدێكی تر له‌هه‌مان كوتله‌ ڕاده‌سپێردرێته‌وه‌ به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت."

به‌ڵام خۆ ده‌ستوره‌كه‌ هێشتا یاسا (نافذ) نیه‌ و هیچ (قوه‌تێكی قانونی نیه‌) ته‌نها پڕۆژه‌یه‌، پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئایا پارتی ئاماده‌یه‌ ڕێگه‌ بدات به‌ یه‌كێتی بڵێ فه‌رموو وه‌ره‌ تۆ حكومه‌ت پێكبهێنه‌؟خه‌سرۆ گۆران له‌وه‌ڵامدا وتی" نه‌خێر نه‌خێر چۆن چۆن؟" ئه‌مه‌ مافی پارتیه‌، پارتی به‌ 55 كورسیه‌وه‌ كه‌به‌و كورسیه‌ی سۆسیالیست و كۆتاكان ده‌كاته‌ 55 كورسی له‌ 50% كورسیه‌كانی په‌رله‌مان نه‌توانێ حكومه‌ت پێكبهێنێت وه‌ به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان-یش، ئیتر چۆن یه‌كێتی به‌ 21 كورسیه‌وه‌ كه‌ناكاته‌ له‌ 18% كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌توانێت ئه‌وه‌ بكات."

" پارتی ده‌یتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت"

به‌ڵام بۆچی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ناده‌نه‌ یه‌كێتی وه‌ك لایه‌نی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك هه‌وڵدان و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك؟

خه‌سرۆ گۆران ده‌ڵێت" ئاخر ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه‌ مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 50% په‌رله‌مانین به‌ڵام ویستومانه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن چونكه‌ ویستومانه‌ حكومه‌تێكی "ده‌سته‌جه‌معی" پێكبهێنرێت، ئه‌گه‌رنا خۆ پارتی ده‌یتوانی به‌ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت، واته‌ به‌و له‌ 50%ی كه‌ پارتی هه‌یه‌تی به‌ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان ده‌بووه‌ زیاتر له‌ 60% ی په‌رله‌مان ده‌یتوانی حكومه‌ت پێكبهێنێت به‌ڵام پارتی ئه‌مه‌ی نه‌ویستوه‌ و نه‌یكردووه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ ڕووه‌ یاساییه‌كه‌یه‌ به‌ڵام له‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ پارتی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌."

ڕونیشیكرده‌وه‌" له‌ڕووی یاساییه‌وه‌ ئه‌و حیزبه‌ی له‌ 51%ی په‌رله‌مانی هه‌بێت كاندیدی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاریده‌كات، كاندیده‌كه‌ش كه‌ "به‌ڕێز مه‌سرور بارزانیه‌" ئازاده‌ چۆن 51% مسۆگه‌ر ده‌كات له‌ناو په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ "حه‌تمه‌ن هه‌یه‌" به‌ڵام كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ له‌ 51% مان هه‌یه‌ یا نا؟ به‌ڵكو كێشه‌ی ئێمه‌ له‌ دۆخی كوردستان له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی به‌شدار بن له‌حكومه‌ت."

"یه‌كێتی ناتوانێت بێ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنێت"

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگه‌یاند" یه‌كێتی ناتوانێت بێ پارتی حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئەوەتا پارتی بە 50% نەیتوانیوە تا ئێستا حکومەت پێکبهێنێت ئەی یەکێتی چۆن دەتوانێت حکومەت پێکبهێنێت كه‌ژماره‌ی كورسیه‌كانی له‌په‌رله‌مان ناكاته‌ لە 18% ؟ ئاخر "مەنتقی" نیە حیزبێک بە 45 کورسیەوە پەراوێز بخرێت بەڵام حزبێکی زۆر بچوکتر بە 21 کورسیەوە ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت."

بەڵام لەوەڵامدا خەسرۆ گۆران وتی" کاک ئارێز هەر دەڵێ پێویستە و پێویستە، جارێ ئەمە کاری کاک ئارێز نیە پێویستە شتێکە وە واقیع شتێکی ترە ئەم دەسەڵاتە بەتەنها هی حیزبێک و تاکە شەخس و تاکە لایەنێک نیە بڕیاردان لەهەڵبژاردن پەرلەمان دەیدات، وه‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌نده‌ ئاسان نیه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشتر ئێمه‌ شه‌ش مانگ و حه‌وت مانگ زیاترمان ویست بۆ ئاماده‌كاری بۆیه‌ به "مه‌نتیقی" نابینم دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:42 0:00

XS
SM
MD
LG