Accessibility links

ڕاگه‌ینراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا


لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان
لۆگۆی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەسەر ڕاپۆرتێکی بەدواداچونی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا بڵاوکردەوە کە لەلایەن ژیار محەمەد لەبەشی کوردی ئامادەکرابوو، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتەکە زۆر به‌ووردی تیشكی خستۆته‌ سه‌ر كه‌م و كوڕی و كێشه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ رۆژنامه‌نوسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌دوا داچونی وووردی بۆ كردوه‌ به‌ پشوو درێژی خه‌ریكی ئاماده‌ كردن و به‌دوا داچون بوه‌ بۆ ڕاپۆرته‌كه‌و لێدوان و وته‌ی چه‌ندان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرس و شاره‌زای وه‌رگرتوه‌و كه‌ ڕاكانیان بونه‌ته‌ به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ڕاپۆرته‌كه و گرنگن بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌ ، ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لامان وایه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ گرنگ بوو ڕای ئێمه‌ وه‌ربگیرابا بۆده‌وله‌مه‌ند كردنی ڕاپۆرته‌كه‌، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ش پشتگیری له‌ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌یسه‌كانی دادگایی كردن و پیشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان بۆیه‌"

دەستەکە پشتگیری خۆیان بۆ ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە دوپات دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن کە بەجدی کار بۆ دروستکردنی دادگایەکی تایبەت بۆ ڕۆژنامەنوسان دەکەن لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە"له‌ سۆنگه‌ی گرنگی دانمان به‌ ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ ئیمه‌ له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری وێرای پیرۆزباییمان له‌ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و داواكاریه‌كانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر خۆشمان زۆر به‌جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان."

دەنگی ئەمریکا وەک پاراستنی مافی هەمووان، دەرفەتدان بە دەنگە جیاوازەکان دەقی ڕونکردنەوەکە وەک خۆی بڵاودەکاتەوە:

ڕاگه‌ینراوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ڕاپۆرتێكی ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ له‌رۆژی 3/5 به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ وه‌ك ئه‌ركی خۆی چاودێری ڕه‌وشی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كات و له‌ ڕاپۆرته‌كانمان به‌رده‌وام ئاماژه‌مان پێكردووه‌و له‌نزیكه‌وه‌ش چاودێریمان كردوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان جار پێشنیارو ڕاسپارده‌مان ئاڕاسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌ بۆ باشتركردنی ڕه‌وشی رۆژنامه‌نوسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین ، سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته‌ی ده‌نگی ئه‌مریكاش كه‌ له‌ 3/5 له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (ژیار محمد) بڵاو كراوه‌ته‌ ئیمه‌ به‌گرنگی یه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ كه‌ زۆر به‌ووردی تیشكی خستۆته‌ سه‌ر كه‌م و كوڕی و كێشه‌كان و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ رۆژنامه‌نوسان و ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمی كوردستان و به‌دوا داچونی وووردی بۆ كردوه‌ به‌ پشوو درێژی خه‌ریكی ئاماده‌ كردن و به‌دوا داچون بوه‌ بۆ ڕاپۆرته‌كه‌و لێدوان و وته‌ی چه‌ندان لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو به‌رپرس و شاره‌زای وه‌رگرتوه‌و كه‌ ڕاكانیان بونه‌ته‌ به‌شێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی ڕاپۆرته‌كه و گرنگن بۆ باشتر كردنی ڕه‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری‌ ، ئێمه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لامان وایه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ گرنگ بوو ڕای ئێمه‌ وه‌ربگیرابا بۆده‌وله‌مه‌ند كردنی ڕاپۆرته‌كه‌ ، به‌ڵام جگه‌ له‌وه‌ش پشتگیری له‌ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ كه‌یسه‌كانی دادگایی كردن و پیشێلكاریه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان بۆیه‌ له‌ سۆنگه‌ی گرنگی دانمان به‌ ناوه‌رۆكی ڕاپۆرته‌كه‌ ئیمه‌ له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له‌ رۆژی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری وێرای پیرۆزباییمان له‌ رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و داواكاریه‌كانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌ر خۆشمان زۆر به‌جددی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.


1_ جه‌خت له‌سه‌ر دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به‌ به‌كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندێكی باڵای ده‌سته‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ین.


2_ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌ركات رۆژنامه‌نوسیك له‌سه‌ر كه‌یسێكی تایبه‌ت به‌پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیركرا تێكه‌ڵ به‌ تاوانباران نه‌كرێ له‌به‌ندیخانه‌كان به‌تایبه‌ت ، و ده‌كرێ له‌جێگه‌ی سزای به‌ند كردن سزای جێگره‌وه‌ی بۆ دابنرێ ( عقوبات بدیلة ).


3_جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتر ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان و چاودێریه‌كان به‌تایبه‌ت لیژنه‌ تایبه‌ته‌كانی په‌رله‌مان و داواكاری گشتی و سه‌ندیگای رۆژنامه‌نوسان و ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ. بۆ زیاتر داكۆكی كردن له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان و ڕه‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری.


4_وه‌ك لایه‌نی به‌رپرس جه‌خت له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی یاسای مافی به‌ده‌ست هێنانی زانیاری ژماره‌ 11 ی ساڵی 2013 ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی سپێردراوه‌ به‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ و سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كان لای ده‌سته‌كه‌مان ته‌واو كراوه‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ وله‌ ئیستادا ته‌نها پێویستی به‌ ده‌كردنی گشتاندنی ڕێنماییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه به‌پێ مادده‌ی (23) ی هه‌مان یاسا ،‌ بۆ دام و ده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێ به‌جێ كردنی ، له‌هه‌مان كاتیشدا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری ژماره‌ 35 ی ساڵی 2007 كه‌ بگونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كاری رۆژنامه‌نوسی و مافه‌كانی مرۆڤ.


ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
5 ی ئایاری 2019

XS
SM
MD
LG