لەسەر داوای سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبوونەوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدرا. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرۆژەی یاسای هەموارکراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان و دەنگدان لە سەر کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم , لە کۆبونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 89 پەرلەمانتاری ئامادەبووی کۆبونەوەکە دەنگ لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2005 ی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم درا، هەروەها یاسای هەڵپەساردنی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەڵوەشێنرایەوە و بڕیاردرا بەکاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە.
عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، سەبارەت بە کاراکردنەوەی ئەم دامەزراوەیە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەدوێن.