له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی"زه‌رد" پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه هه‌مانه بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی"یه، به‌پێی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه كاندیدی( پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه چونكه ڕێككه‌وتوین كه‌به‌وجۆره بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی هاوپه‌یمانه‌كانمانه كه پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، واته ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه، گروپێكه كه له ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه،ده‌شڵێت"ئومێد ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان هه‌بێت یا كه‌سانی بێ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خۆیان ڕاده‌بینن بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه، كاتی خۆشی كه پێداگریمان ده‌كرد كه له‌ناو گه‌له‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت تا ئه‌و مافه مافی ده‌سته‌به‌ردكراوی هه‌موو هاوڵاتیان بێت بۆیه خۆشحاڵین به بونی كاندیدی زۆر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه به زۆربونی كاندید پڕۆسه‌كه جوانتر و ڕێكتر ده‌كات." ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی داوای به‌ڵێن له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌ن كه هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان ده‌نگ بده‌ن به كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم و كاندیده‌كانی تریان، ئومێد خۆشناو وتی" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌بووه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه گفتوگۆ و قسه‌مان ده‌بێت."
" له‌نێوان 20-بۆ 25ی ئه‌م مانگه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو له‌باره‌ی كاتی متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم له‌په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان وتی" دوای ته‌واو بوونی ڕێكاره یاساییه‌كان په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێم وایه له‌نێوان 20-بۆ 25 /5 سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت."
وتیشی" دوای سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا ئێمه وه‌ك فڕاكسیۆنی زۆرینه كاندیدی خۆمان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه له په‌یڕه‌وی ناوخۆدا پێی ده‌وترێت پڕۆسه‌ی(ناوزه‌د) كردن، دواتر ناوه‌كه ده‌درێته سه‌رۆكی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌فه‌رمی كاندیدی سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاسپارد به‌پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌ۆكی حكومه‌تی ڕاسپێراو 30 ڕۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی دواتر له‌په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێده‌درێت و سوێندی یاسایی ده‌خۆن."
"پێمان خۆشه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌بێت"
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی جگه له‌پارتی كام لایه‌نی تر كاندیدی ده‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم؟ ئومێد خۆشناو ڕایگه‌یاند" ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه هه‌مانه "به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی"یه، به‌پێی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، ئه‌و كاندیده‌ی ئێمه كاندیدی پارتی، گۆڕان، یه‌كێتی-یه چونكه ڕێككه‌وتوین كه‌به‌وجۆره بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاندیدی هاوپه‌یمانه‌كانمانه كه پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن، واته ئێستا كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كاندیدی قه‌واره‌یه‌كه، گروپێكه كه له ئه‌نجامدا 91 ده‌نگی كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه."
خۆشناو وتیشی" سه‌باره‌ت به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمی ڕاینه‌گه‌یاندووه هه‌رچه‌نده ئێمه ئاگادارین كه گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه به‌ڵام ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین كه كاندیدی تر هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چونكه پڕۆسه‌كه پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه ئومێد ده‌كه‌ین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاندیدیان هه‌بێت یا كه‌سانی بێ لایه‌ن ئه‌وانه‌ی كه‌له‌خۆیان ڕاده‌بینن بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه، كاتی خۆشی كه پێداگریمان ده‌كرد كه له‌ناو گه‌له‌وه سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت تا ئه‌و مافه مافی ده‌سته‌به‌ركراوی هه‌موو هاوڵاتیان بێت بۆیه خۆشحاڵین به بونی كاندیدی زۆر پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم چونكه به زۆربونی كاندید پڕۆسه‌كه جوانتر و ڕێكتر ده‌كات."
"ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌یمان وه‌رگرت"
تۆ وتت كاندیدیده‌كه‌ی ئێمه كاندیدی گۆڕان و یه‌كێتی و هاوپه‌یمانه‌كانتانه، 91 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی هه‌یه له 111 په‌رله‌مانتاره‌كه، واته ده‌رچونی كاندیدی ئێوه مسۆگه‌ره چۆن ئیتر كاندیدی تر بێت؟
ئومێد خۆشناو به‌م جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" كاتی خۆی كه‌ده‌یانوت سه‌رۆكی هه‌رێم به ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌كان ده‌بێت نه‌ك گه‌ل بڕیار ده‌دات ئه‌وه ئێستا وه‌ڵامه‌كه‌مان وه‌رگرته‌وه، ئێمه ده‌مانوت ده‌بێت گه‌ل بڕیار بدات له‌پێناو پارێزگاری كردن بوو له‌و مافه سه‌ره‌تاییه‌ی هاوڵاتیان بوو."
واته 91ده‌نگه‌كه بۆ كاندیده‌كه‌تان مسۆگه‌ره؟
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه بوو وتی" ئێمه ڕێككه‌وتنمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه كه سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كێ بێت، سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ كێ بێت وه جێگره‌كان، وه‌زیره‌كان هه‌تا ده‌سته‌كان و خوار وه‌زاره‌ته‌كانیش له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوین بۆیه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ئێمه هه‌موومان پابه‌ندین و ده‌بێت پابه‌ندیش بین به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه."
"به دڵنیایی كۆبونه‌وه و گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌بێت هه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌هه‌م له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت."
هیچ به‌ڵێنێكتان وه‌رگرتووه له فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان كه په‌رله‌مانتارانیان ده‌نگ بده‌ن به سه‌رۆكی هه‌رێم؟
ئومێد خۆشناو وتی" ئێمه هێشتا هیچ كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌نێوان فڕاكسیۆنه‌كان نه‌بووه به‌ڵام به دڵنیایی كۆبونه‌وه و گفتوگۆمان ده‌بێت هه‌م له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌هه‌م له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت."
واته به‌نیازن داوای به‌ڵێن له‌سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان بكه‌ن كه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌یان پابه‌ند بكه‌ن به‌ده‌نگدان به كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم(نێچیرڤان بارزانی)؟
ئومێد خۆشناو وتی" تا ئێستا باسمان نه‌كردووه به‌ڵام كه كاتی هات ئه‌و بابه‌ته‌ش به‌فه‌رمی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان باس ده‌كه‌ین."
خۆشناو وتیشی" ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئازادی خۆی هه‌یه له‌هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌چوارچێوه‌ی ئازادییه‌كانی خۆی له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان، حیزبی سیاسی-ش ڕێككه‌وتنی هه‌یه ده‌بێت ئه‌و متمانه‌یه تۆختر بكاته‌وه له‌نێوان هێزه‌كان كه ڕێككه‌وتنمان هه‌یه ئێمه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كان و وه‌زیره‌كان، وه‌ك وتم له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هیچ قسه‌یه‌كمان نه‌بووه به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه قسه‌مان ده‌بێت."