Accessibility links

د.فه‌رهاد پیرباڵ: ئه‌گه‌ر ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم دابنێن له‌كاندید بوون بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ناكشێمه‌وه‌


د.فه‌رهاد پیرباڵ
د.فه‌رهاد پیرباڵ

له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ د.فه‌رهاد پیرباڵ نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ كه‌ خۆی كاندید كردووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرباڵ ده‌ڵێت" له‌هه‌موو كه‌س شایسته‌ترم بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، كاریزمایی من زیاتر له‌ كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان "نێچیرڤان بارزانی" چونكه‌ كاریزمایی ئه‌و ئه‌و ڕۆژه‌ كۆتایی هات و مرد كه‌ "بانقی هه‌رێم" تاڵان كرا بارزانی و "به‌رهه‌م ساڵح" له‌تاڵانكردنی ئه‌و بانكه‌ به‌رپرسن، ده‌شڵێت" کاک نێچیرڤان برای بەڕێزی منە مافی خۆشمە ئەو قسەیە بکەم، بەڵام خۆم بە چەندین قات،"شانزە قات" لەسەرو نێچیرڤان بارزانی دەزانم، وە خۆم لەسەر و "بەرهەم-یش" دەبینم کە ئەو سەرۆک کۆمارە چی هەیە بۆ کورد؟ چ سودێکی هەیە؟ جا نێچیرڤان بەرزترە لای من ، من لە "بەرهەم" زۆر بەرزترم جا لە "بەرهەم" خۆی بپرسن بزانن چەند قات لە خوار نێچیرڤانە، ئیتر دەبێت من چەندە لە بەرهەم بەرزتر بم." هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئەو لایەنانەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕازی نین و دەنگی پێنادەن ئەگەر دەنگ نادەن بە منیش با بیدەن بە "عەلی باپیر" ئەی کاتی خۆی نەیدەوت "مەسعود بارزانی" سەد بەدیلی هەیە، دەی کوا با ئەمڕۆ بێت خۆی کاندید بکات ئەگەر پیاوێک قسەی کرد با بیباتە سەر بۆ ئێستا بەدیلێک نیە؟ کوا ئەو پیاوانەی خۆیان بە سەرۆک دەزانن کوان بۆ خۆیان کاندید ناکەن؟ من هەر وەک "تەحەدایەک" خۆم کاندید کرد." وتیشی"من هیچ بەلامەوە گرنگ نیە چەند دەنگ دەهێنم، سەردەکەوم یا نا، چونکە دەزانم "خودا دەردێکی دیکەیان بۆ دەنێرێت لە غەیری فەرهاد پیرباڵ لەناویان دەبات ئیشەڵا " جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌" ئه‌گه‌ر بووه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی هه‌موو كوردستان ده‌بێت "غه‌ڵه‌تی شێخ مه‌حمود دوباره‌ ناكه‌مه‌وه‌."

"له‌هه‌موویان به‌تواناتر و كاریزماترم"

لە سەرەتای وتووێژەکەدا د. فەرهاد پیرباڵ لەبارەی خۆ کاندیدکردنیەوە دەڵێت" بێگومان هەموو کوردستان من دەناسێت لە 1994ەوە کە گەڕاومەتەوە کوردستان ڕەخنەگربووم جاری وا هەبووە ڕەخنەم گرتووە شیوعی پێی خۆشبووە، یا پارتی پێی خۆش بووە، یا هەرلایەنێک، سوپاس بۆ خوا من سەر بە هیچ لایەنێک نەبووم هەر کەس خۆی چۆنی بینووە کەسەر بە کێم ئەوە کەیفی خۆیەتی."

وتیشی" ڕاستە سەرۆکی هەرێم پەیوەندی هەیە بە ڕێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان لە ئێستادا، بەڵام هەموو لایەنە سیاسیەکان یا ئەوانەی نەیارن کە "کاک نێچیرڤان بارزانی" ببێتە سەرۆک هەر لە کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی هەتا لە ناو یەکێتی و گۆڕانیش و حیزبی شیوعیش، هیوادارم پارتیش ئەو سنگ فراوانیەی بە ڕاستی بێت کە دەرفەتی دا بە خۆ کاندیدکردنی خەڵکی تر بۆ ئەو پۆستە، وە من بیستم نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی ، حیزبی شیوعیش دەیانەوێت کاندیدیان هەبێت، وە ئەو پارێزەرەش خۆی کاندید کردبوو منیش سەیرم کرد لە هەموویان بە تواناتر و شارەزاتر و قبوڵتر بە دڵنیایەوە لە هەمویان بەتواناتر و کاریزماترم، بە خودی نێچیرڤان بارزانیشەوە چونکە کاریزمایی نێچیرڤان بارزانی ئەو ڕۆژە کۆتایی هات و مرد کە "بانقی هەرێم" تاڵان کرا، ئەمڕۆش لە پەرلەمان زۆر لایەن هەیە چ لە سەرەوە یان لە ژێرەوە نایەنەوێت پۆستی سەرۆکی هەرێمیش بۆ بارزانیەک بێت بە تایبەت بۆ خودی نێچیرڤان بارزانی، بۆیە ئەمە دەرفەتێکە بۆ من، عەلی باپیر، شاسوار، هەر کەسێک چونکە سێ مەرجی ئاسانی هەیە."

"بوونی بڕوانامه‌ بۆ سه‌رۆك گرنگ نیه‌"

پیرباڵ ئەوەشی وت" ئەو لایەنانەی بە نێچیرڤان بارزانی ڕازی نین و دەنگی پێنادەن ئەگەر دەنگ نادەن بە منیش با بیدەن بە "عەلی باپیر" ئەی کاتی خۆی نەیدەوت "مەسعود بارزانی" سەد بەدیلی هەیە، دەی کوا با ئەمڕۆ بێت خۆی کاندید بکات ئەگەر پیاوێک قسەی کرد با بیباتە سەر بۆ ئێستا بەدیلێک نیە؟ کوا ئەو پیاوانەی خۆیان بە سەرۆک دەزانن کوان بۆ خۆیان کاندید ناکەن؟ من هەر وەک "تەحەدایەک" خۆم کاندید کرد، باشە چ سەرکردەیەک وەک من ئەو هەموو کتێب و نوسینەی هەیە خۆ لانی کەم دەتوانم لە بواری دادپەروەری کاربکەم وە ئیشەڵا خودا پشتیوانم دەبێت."

ئه‌و كاندیده‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی-عیراق لەبارەی دانەنانی مەرجی بڕوانامە دەڵێت" لای من بڕوانامە گرنگ نیە، "خوای دەکرد" کاک نێچیرڤان بڕوانامەی شەشی سەرەتایی دەبوو، لای من هیچ گرنگ نەدەبوو ئەگەر "بانکی هەرێم"ی تاڵان نەکردایە، ئەگەر بانکی هەرێم تاڵان نەکرایە مامۆستا بێ موچە دەمایەوە؟ ئەگەر ... ئەگەر ... ئەگەر."

بەڵام بۆچی بەتەنها "کاک نێچیرڤان بارزانی" ؟

فەرهاد پیرباڵ وتی" چونکە ئەو سەرۆکی حکومەتە، منداڵەکانی من هەرچی دەربچن باوک بەرپرسە ، ئنجا کاک نێچیرڤانیش سەرۆک حکومەتە، وە "بەرهەم ساڵح" یش بەرپرسە لە "تاڵانکردنی" گەل و هەموو ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو وڵاتەیان کرد، من لەبەر ئەوە خۆم کاندید کردووە چونکە "بەرهەم، عەلی باپیر، بە نەوشیروان مستەفا"شەوە شکستیان هێنا و "شارەکەیان" فرۆشت."

"شانزه‌ قات له‌سه‌ر و نێچیرڤان بارزانیم، له‌"به‌رهه‌م "خۆی بپرسن چه‌ند قات له‌خوار نێچیرڤانه‌ تابزانن من چه‌نده‌ی تر له‌و به‌رزترم"

هەروەها فەرها پیرباڵ تەئکید لەوەدەکاتەوە کە خۆی بە شایستە دەزانێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم، دەڵێت" کاک نێچیرڤان برای بەڕێزی منە مافی خۆشمە ئەو قسەیە بکەم، بەڵام خۆم بە چەندین قات،"شانزە قات" لەسەرو نێچیرڤان بارزانی دەزانم، وە خۆم لەسەر و "بەرهەم-یش" دەبینم کە ئەو سەرۆک کۆمارە چی هەیە بۆ کورد؟ چ سودێکی هەیە؟ جا نێچیرڤان بەرزترە لای من ، من لە "بەرهەم" زۆر بەرزترم جا لە "بەرهەم" خۆی بپرسن بزانن چەند قات لە خوار نێچیرڤانە، ئیتر دەبێت من چەندە لە بەرهەم بەرزتر بم."

هەروەها وتی" من هیچ بەلامەوە گرنگ نیە چەند دەنگ دەهێنم، سەردەکەوم یا نا، چونکە دەزانم "خودا دەردێکی دیکەیان بۆ دەنێرێت لە غەیری فەرهاد پیرباڵ لەناویان دەبات ئیشەڵا "

"به‌رنامه‌ی د.فه‌رهاد بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم"

بەرنامەی تۆ چیە ئەگەر پۆستی سەرۆکی هەرێمت گرتە دەست؟

فەرهاد پیرباڵ وتی" گرنگترین بەرنامەم یەکسانی و دادپەروەرییە، گوندەکانە، جوتیارەکانە، ئنجا گەنج و خوێندکار، کۆتا شت مامۆستا بەڵام پێشتر ئاوەدانکردنەوەی گوندەکانە تا خەڵک بڕوات لە شارەوە بۆ گەندەکان لەوێ بژین وە بابەتی ژن دەکەینە پێشینە چونکە بێ ژن هیچ ناکرێت، ژنایەتی نەماوە هەرچی ژنە بۆتە حیزبی یا گۆڕانە، یا پارتی، یا یەکێتی یا یەکگرتوو، دەبێت ژن بێتەوە مەیدان، وە مەسەلەی پێشمەرگە، سوپای خەڵک فڕۆکەی هەیە هی ئێمەش کڵاشینکۆفێکی هەیە بەدیار تەنەکەیەک ئاگرەوە دادەنیشێت، ئامادەم بچم ئەو بەرنامەیەم لە پەرلەمان شرۆڤە بکەم."

دەربارەی ئەوەی ئایا هیچ فشارێکت لەسەر نەبوو بۆ ئەوەی بکشێیتەوە لە خۆ کاندیدکردن؟

د. فەرهاد پیرباڵ دەڵێت" لە ئێستاوە هەندێک تەلەفۆن و تەعلیق و قسەی ناخۆشم بۆ هاتووە، بەڵام "استغفراللە" ڕۆژ لەسەر شانی ڕاستم دابنێن، مانگیش لەسەر شانی چەپم واز لەوە ناهێنم بکشێمەوە ئەگەر بە زۆریش دەریان کردم و قبوڵیان نەکردم ئەوە شتێکی دیکەیە."

ڕونیشیکردەوە" بڕواناکەم ئەو کەسانە کەسی بەرپرسن چونکە تا ئێستا هیچ هەڕەشەیەکم لێ نەکراوە لە هەولێر بڕواش ناکەم لەسەر ئەوە هەڕەشەم لێبکەن."

"وه‌ك شێخ مه‌حمودی نه‌مر نابم و هه‌ڵه‌ی ئه‌و دوباره‌ ناكه‌مه‌وه‌"

د. فەرهاد پیرباڵ جەختی لەوەکردەوە" ئەگەر ببێتە سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و وتیشی" بەرنامەیەکی وام هەیە، وە بڕوایەکی زۆریشم بەخۆم هەیە من شێخ مەحمودی نەمر نابم دەسەڵاتەکەم تا بازیان بێت من ئەو سەرۆک هەرێمە نابم، وە "شێخ مەحمودی نەمر" غەڵەتێکی کرد کە حکومەتەکەی دەیویست تەنها سلێمانی بێت تا بازیان، "فەرهاد پیرباڵ" غەڵەتی شێخ مەحمودی نەمر ناکاتەوە ئەو قسەیەم کاتی خۆی بە د. بەرهەمیش وت لەناو ماڵەکەی خۆیان."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:07 0:00

XS
SM
MD
LG