لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا. د..دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دهڵێت" هەشت هەزار ڕۆژنامەنوس لەهەرێمی کوردستان هەیە وای لێهاتووە کە بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەوانی ئازادیەکی زۆر دراوە بەو بوارە وای لێهاتووە ڕۆژنامەنوسان لەکاری خۆیان دەرچوون و شارەزایەکی باشیان نیە، ئێمە کێشەی ئەوەمان هەیە کە ڕۆژنامەنوسان شارەزایی تەواویان نیە وە باکگراوندی یاساییان نیە وە بوون بە ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە وە خوێندەواری باش-یشی پێویست نیە کە ئەوەش بەداخەوە "ئینعکاسی" کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژنامەگەری وە نەشارەزابونی ئەم ڕۆژنامەنوسانە بەڕاستی تاڕادەیەک کێشەی دروست کردووە، كهدهڵێم خوێبندهواری باشی نیه، واته دەرچووی ئامادەیی، یا سەرەتاییە بۆتە ڕۆژنامەنوس واتە خەڵکی بێ بڕوانامە،ئەم نەشارەزاییەی ڕۆژنامەنوسان و ژمارەی زۆریان تا ڕادەیەکی زۆر هۆکاری پێشێلکاری بووە بەرامبەریان، چونکە پیشەیی نەبوون، ئێمە لەدادگاکانی کوردستان زۆر سکاڵامان هەیە کە ڕۆژنامەنوس تێیدا تاوانبار بووە، دهربارهی نهبونی دادگای تایبهت به ڕۆژنامهنوسان، زێباری دهڵێت: تا ئێستا نەک لەسەر ئاستی دەسەڵاتی دادوەری بەڵکو لەسەر ئاستی پەرلەمانیش باس نەکراوە چونکە پێویستی پێ نەبووە کاری ڕۆژنامەوانی بەرفراوانە ناکرێت بەتەنها لەناوچەیەک ئەو دادگایە بکرێت ئێمە مەبەستمانە هەموو دادوەرەکان ئاگاداری یاسای کاری ڕۆژنامەوانی بن."
"بونی دادگای تایبهت بهڕۆژنامهنوسان پێویست نیه"
لە سهرهتای وتووێژهکهدا ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژنامەگەری لەهەرێمی کوردستان-عیراق دەڵێت" ئێمە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسایەکی تایبەتمان هەیە بۆ ڕۆژنامەنوسان کە یاسای کاری ڕۆژنامەوانیە بە پێی ئەم یاسایە هەموو مافە گشتیەکانی ڕۆژنامەنوسان دیاریکراوە، سەبارەت بەکەیسی ڕۆژنامەنوسانیش لەهەرێمی کوردستان دادگایەکی تایبەتمان نیە بەڵکو دادگای تاوانەکان کە لەژێر دەسەڵاتی ئەنجومەنی دادوەرییە مامەڵە لەگەڵ کەیسی ڕۆژنامەنوسان دەکات، لەعیراقیش ئەو دادگایە هەبوو بەڵام پێش دوو ساڵ ئەو دادگایە "ئیلغا" کرایەوە چونکە کێشەی زۆر لێ دروست بوو، بەڵام لەهەرێمی کوردستان یاسایەکی زۆر پێشکەوتومان هەیە بەپێی جۆری سەرپێچیەکان "غەرامەی مالی" دیاریکراوە، زیندان و "حەپس" نەماوە، بەڵام ئەگەر ڕۆژنامەنوسێک لەکاری ڕۆژنامەوانی دەرچوبێت ئەوا وەک هەرکەسێکی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵ کراوە."
دیندار زێباری ئەوەش دەڵێت " ئەو یاسای کاری ڕۆژنامەوانیەی لەهەرێم هەمانە کە لەساڵی 2010وە دەرچووە ئیستا خۆشبەختانە زۆربەی دادوەرەکان ئاگاداری ئەو یاسایەن و جێ بەجێی دەکەن، سەبارەت بەدادگایەکی تایبەتیش تا ئێستا نەک لەسەر ئاستی دەسەڵاتی دادوەری بەڵکو لەسەر ئاستی پەرلەمانیش باس نەکراوە چونکە پێویستی پێ نەبووە کاری ڕۆژنامەوانی بەرفراوانە ناکرێت بەتەنها لەناوچەیەک ئەو دادگایە بکرێت ئێمە مەبەستمانە هەموو دادوەرەکان ئاگاداری یاسای کاری ڕۆژنامەوانی بن وە باشترە لەسەر ئاستی دادوەرەکان بەگشتی ئەم یاسایە جێ بەجێ بکرێت."
ڕۆژی هەینی ڕابردوو له وتووێژێكی ژیار محهمهد لهدهنگی ئهمریكا، زیا بترۆس سەرۆکی دەستەی مافەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەهۆی نەبونی دادگایەکی تایبەت بە ڕۆژنامەنوسانەوە لەهەرێمی کوردستان، دووجار پێشێلکاری بەرامبەر مافەکانی ڕۆژنامەوانان لەهەرێم دەکرێت، جارێک وەک مرۆڤ دووەمجار وەک ڕۆژنامەوانان چونکە لەگەڵ بکوژ و بەکارهێنەرانی"تلیاک" دادەنرێن، ئهم وتانهی زیا بترۆس وهك كاردانهوهی بڵاوكردنهوهی ڕاپۆرتێكی تایبهتی دهنگی ئهمریكا بوو له ڕۆژی ئازادی ڕۆژنامهگهری لهجیهان لهسهر دۆخی ڕۆژنامهوانان لهههرێمهكه."
بەڵام دیندار زێباری دەڵێت" ئێمە لەدوای ساڵی 2014وە بەهۆی شەڕی داعش و بونی ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لەهەرێمی کوردستان هەروەها بڕینی بەشە بودجەی هەرێم دۆخی هەرێمی کوردستان خراپ بوو بەجۆرێک هەموو پڕۆژەکانیش وەستان زیندانەکان قەرەباڵغ بوون ئێمە"درک" بەوە دەکەین، بۆیە بەنەمانی ئەو هۆکارانە پڕۆژەکان دەکەونەوە کار وای بۆ دەچم زیندانی نوێش دروست دەکرێت."
" بوون بە ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە، بۆیه پێویسته یاساكه پێداچونهوهی بۆ بكرێت"
سەبارەت بەدۆخی ڕۆژنامەنوسان-یش لەهەرێمی کوردستان، دیندار زێباری وتی" جگە لەوەی لەهەرێمی کوردستان یاسایەکی پێشکەوتومان هەیە من ناڵێم هەموو شت لە 100% بەڵام هەوڵی جدی هەیە لەلایەن حکومەتەوە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو یاسایە، وە پێویستمان بەشارەزایی دادوەرانیش هەیە لەو یاسایە، لەگەڵ ئەوەش لە هەشت هەزار ڕۆژنامەنوس لەهەرێمی کوردستان هەیە وای لێهاتووە کە بەپێی یاسای کاری ڕۆژنامەوانی ئازادیەکی زۆر دراوە بەو بوارە تا ئهوهی وای لێهاتووە ڕۆژنامەنوسان لەکاری خۆیان دەرچوون و شارەزایەکی باشیان نیە وە بەبۆچونی ئێمە و زۆربەی لایەنەکان پێمان باشە ئەم یاسایە پێداچونەوەی بۆ بکرێت، چونکە ڕۆژنامەنوس دەبێت شارەزایی هەبێت لەکارەکەی کەسایەتیەکی ئەکادیمی هەبێت دەبێت ئەو ڕۆژنامەنوسە لەکاری خۆی شارەزا بێت ئێمە کێشەی ئەوەمان هەیە کە ڕۆژنامەنوسان شارەزایی تەواویان نیە وە باکگراوندی یاساییان نیە وە بوون بە ڕۆژنامەنوس لە هەرێمی کوردستان کارێکی زۆر ئاسانە بەبێ ئەوەی هیچ ڕەزامەندی ئاڵۆزی هەبێت هەتا مۆڵەتیشی پێویست نیە وە خوێندەواری باش-یشی پێویست نیە کە ئەوەش بەداخەوە "ئینعکاسی" کردووە لەسەر دۆخی ڕۆژنامەگەری وە نەشارەزابونی ئەم ڕۆژنامەنوسانە بەڕاستی تاڕادەیەک کێشەی دروست کردووە ."
واتە چۆن کەسێک خوێندەواری نەبێت دەتوانێت ببێتە ڕۆژنامەنوس؟
دیندار زێباری لەوەڵامدا وتی" مەبەستم ئەوەیە خەڵک هەیە دەرچووی ئامادەیی، یا سەرەتاییە بۆتە ڕۆژنامەنوس واتە خەڵکی بێ بڕوانامە،ڕۆژنامەنوس هەیە هەر ڕۆژە و ڕاپۆرت لەسەر شتێک دروست دەکات کە ئەمەش ئیشکالیەتی زۆری دروست کردووە، ئێمە لەدادگاکانی کوردستان زۆر سکاڵامان هەیە کە ڕۆژنامەنوس تێیدا تاوانبار بووە."
زێباری وتیشی" ئەم نەشارەزاییەی ڕۆژنامەنوسان و ژمارەی زۆریان تا ڕادەیەکی زۆر هۆکاری پێشێلکاری بووە بەرامبەریان، چونکە پیشەیی نەبوون هەر وەک ئاماژەم پێکرد، من ناڵێم ڕێ و شوێنی ئەمنی نەگیراوەتە بەر بەڵام ئەو ڕێ و شوێنانەش بۆ پاراستنی لایەنی ئەمنی کۆمەڵایەتی بوە چونکە هەر بەرپرسێک وەک هەر هاوڵاتیەک خاوەن "سومعەیە" کاتێک ناوی زڕێنرا مافی خۆیەتی بچێتە دادگا و سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنوسەکە تۆمار بکات."
ڕاشیگهیاند: بەداخەوە یاساناسانی ئێمە ویستویانە ئازادی زۆر لەیاسای کاری ڕۆژنامەوانی دەستەبەر بکەن دیارە بەحسابی خۆیان لەبەر پێدانی ئازادی زیاتر بووە کە خودی ئەم یاسایە بۆتە بارگرانیەکی زۆر لەسەر ڕاستی زانیارییەکان وە "سومعەتی" هەرێم وە نەشارەزایی ڕۆژنامەنوسان لەکاری ڕۆژنامەوانی وە تێکەڵاوکردنی زۆر بابەت کە لە ئەرکی ڕۆژنامەوانیدا نیە."