لەوتووێژێکی ژیار محەمەد لەدەنگی ئەمریکا، سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" حکومەتی عیراق له ساڵی 2019 سێ موچهی ناردووه كه بێ پاشهكهوت دابهش كراوه، یهك موچه بۆ مانگی 12 ی 2018 بهبێ پاشهكهوت دراوه، بۆ ئهو سێ مانگهش كه ئێستا موچه دواكهوتووه واته پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن" دۆلاره کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە بکەوێتەوە سەر"سکە"، ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نیە، وە هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عیراق بەپێی یاسا دەبێت بودجەی ئەو ماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014 هوه بداتەوە هەرێم ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران، دهربارهی ڕێككهوتنی نێوان ههولێر و بهغداد لهسهر بابهتی نهوتی ههرێمی كوردستان، دزهیی ئامادهیی حكومهتی ههرێمی پیشاندا و وتی" حکومەتی هەرێم ماوەی ساڵێک زیاترە بەنوسراو، بەفەرمی، بە لێدوان و قسەش ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ گفتوگۆکران و چآرەسەرکردنی کێشەی نەوت، بەڵام دەبێت بەغداد کاتی کۆبونەوەکە دیاریبکات، هەرێمی کوردستان لەڕووی "پرنسیب"وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نیە كه ئهو بڕه نهوته ڕادهستی بهغداد بكات بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پڕۆسەیە چارهسهربكرێت، واته حکومەتی هەرێمی کوردستان چ ئێستا چ لە کابینەی داهاتوو لەسەر ئەو "مەلەفە" ئامادهیه گفتوگۆیەکی جدی بکات وە چارەسەرێکی بنەڕەت و گونجاو بدۆزێتەوە تا بتوانرێت ئەو دڵە ڕاوکێیە و ئەو گرفتە و ئەو "مقۆ مقۆیە" کە هەندێک لایەن نانی خۆیانی پێدەخۆن لە پەرلەمانی عیراق بەتایبەت حیزبە عیراقیەکان نههێڵرێت."
" ئیرادەیەکی سیاسی لەنێوان ههردوولادا هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەفین دزەیی وتی" لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە پاش ئەو گرژییانەی لە چەند ساڵی ڕابردوو دروست بوو لەنێوان هەولێر و بەغداد بەڵام لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەم کابینە نوێیەی( د.عادل عەبدولمەهدی) بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین کۆبونەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە، چەندین شاند هاتونەتە هەولێر وە چەند شاندێکی هەرێم-یش چونەتە بەغداد، گرنگ ئەوەیە ئیرادەیەکی سیاسی لەنێوان ههردوولادا (ههولێر و بهغداد) هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان، گرفتەکان و "مەلەفەکان" لەنێوان هەولێر و بەغداد کۆمەلیك گرفت و "مەلەف"ن ناکرێت بەدانیشتنێک و دوو دانیشتن چارەسەر بکرێت، کۆمەڵێک گرفت هەیە کەبەهۆی جیاوازی ڕێنمایی و یاسا جیاوازەکانەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد دروست بووە لەکاتێکدا هەرێم مافی خۆیەتی ڕێنمایی و یاسای خۆی هەبێت، چونکە پەرلەمانی خۆی هەیە بەپێی دەستوری عیراقیش ئەو یاسایانەی لەهەرێمی کوردستان لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەردەکرێت جێ بەجێ دەکرێت."
"ماوەی ساڵێک زیاترە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراو، بەفەرمی، بە لێدوان و قسەش ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ گفتوگۆکران و چآرەسەرکردنی کێشەی نەوت"
دەربارەی کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد، دزەیی وتی" سەبارەت بەنەوت ئەوە بەپێی دەستوری عیراق جیایە، لەهەمانکاتدا بڕگەیەک لەیاسای بودجە هەیە سەبارەت بەناردنی موچە نەک بودجە، بەڕاستی ئەو (525) ملیار دینارەی لەبەغدادەوە دێت بەشی موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم ناکات دەبێت حکومەتی هەرێم 350 ملیار دیناری تر بخاتە سەر ئەو بڕە پارەیە تا بتوانێت موچە بەبێ پاشەکەوت بدات لەو 525 ملیارە، 68 ملیاری بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە کە تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەهاتۆتە کوردستان، تا ئێستا ئەو موچەیە لەبەغدادەوە هاتووە ئەوەش وایکردووە کە بەتەواوی پاشەکەوتی موچە نەمێنێ."
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕادەستکردنی بڕی (250) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بە بەغداد وتی" هەرێمی کوردستان لەڕووی "پرنسیب"وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نیە كه ئهو بڕه نهوته ڕادهستی بهغداد بكات بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پڕۆسەیە چارهسهربكرێت ئەگەرنا ئەوە نیە" بدرێت یا نەدرێت" هەرێمی کوردستان گرێبەستی هەیە لەگەڵ کۆمەڵێک کۆمپانیای وەبەرهێنەری نەوت لەهەرێمی کوردستان کە خۆیان سەرمایە گوزارییان لەهەرێمی کوردستان کردووە بەسەدان ملیۆن و ملیارەها دۆلار ئایا داهاتووی ئەو کۆمپانیایانە چی لێدێت؟ چونکە ئەو کۆمپانیایانەی وەبەرهێنەرانی نەوت ئەگەر بدرێتە بەغداد ئایا حکومەتی عیراق شایستە داراییەکانی ئەو کۆمپانیایانە دەدات؟"
دەربارەی بۆچونی بەغداد لەسەر پێدانی شایستە داراییەکان بەو کۆمپانیایانە؟
سەفین دزەیی وتی" بەڕاستی لەدواین کۆبونەوەی نێوان شاندەکەی بەغداد کەهاتنە هەولێر لەگەڵ حکومەتی هەرێم کۆبوەوە بابەتی نەوت باس نەکرا، چونکە ئەوە بابەتێکی تایبەتە پێویستە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی نەوت و لایەنی تر کۆبونەوە ئەنجام بدەن بۆ ئهوەی ئامادەکاری بکەن وە دواتر بەغداد کات و شوێنی کۆبونەوەی هەولێر و بەغداد لەسەر ئەو بابەتە دیاری بکات تا بڕیاری گونجاو بدرێت هەم لەبەرژەوەندی هەرێم هەم لەبەرژەوەندی بەغداد وە مافی کۆمپانیا نەوتیەکان-یشی تێدا پارێزراو بێت."
هەروەها دەڵێت" بابەتی ڕادەستکردنی ئەو بڕە نەوتەی هەرێمی کوردستان پەیوەندی هەیە بە بودجەوە نەک موچە، چونکە بڕگەیەک لە یاسای بودجەدا هەیە کە حکومەتی عیراق پابەند دەکات بە پێدانی موچە، بەدڵنیاییەوە پێویستە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە و بکرێت لەنێوان هەولێر و بەغداد لەسەر ئەو بڕە نەوتەی دیاریکراوە بەپێی بودجەی عیراق کە هەرێم ڕادەستی بەغدادی بکات ڕۆژانە. "
واتە تا ئێستا ئەم چارەسەرە نەکراوە؟
سەفین دزەیی دەڵێت" نەخێر وەک "ئاماژەم پێیکرد" ئەمە پەیوەندی هەیە بەو دانیشتنە تایبەتیەی کە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئەنجام بدرێت بەڵام تا ئێستا نەکراوە."
سەبارەت بەوەی بۆچی تا ئێستا ئەو کۆبونەوەیە لەنێوان هەولێر و بەغداد نەکراوە لەسەر بابەتی نەوت؟
سەفین دزەیی وتی" ماوەی ساڵێک زیاترە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەنوسراو، بەفەرمی، بە لێدوان و قسەش ئامادەیی خۆی پیشان داوە وە چەندین جاریش بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کاتی ئەو دانیشتنە دیاریکراوە بەڵام دواتر دواخرا، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم ئامادهین هەرکات ئەو دانیشتنە بکرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان چ ئێستا چ لە کابینەی داهاتوو لەسەر ئەو "مەلەفە" گفتوگۆیەکی جدی بکات وە چارەسەرێکی بنەڕەت و گونجاو بدۆزێتەوە تا بتوانرێت ئەو دڵە ڕاوکێیە و ئەو گرفتە و ئەو "مقۆ مقۆیە" کە هەندێک لایەن نانی خۆیانی پێدەخۆن لە پەرلەمانی عیراق بەتایبەت حیزبە عیراقیەکان نههێڵرێت."
" ئەکید موچەی چوار مانگ نیە، سێ مانگە"
مانگی ڕابردوو لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهدهنگی ئهمریكا لهگهڵ د.فوئاد حسێن ڕایگەیاند، حکومەتی عیراقی موچەی چوار مانگی ئەم ساڵی هەرێمی کوردستانی ناردووە، هەروەها د.ڕێبوار کەریم پەرلەمانتاری سەربەخۆ لەپەرلەمانی عیراق بهدهنگی ئهمریكای ڕاگەیاندبوو" حکومەتی عیراق موچەی چوار مانگی هەرێمی کوردستانی بێ پاشەکەوتناردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم لەشتی تردا خەرجی کردووە."
سەفین دزەیی لهسهرهتادا لهبارهی دهنگۆی بڕینی موچهی فهرمانبهرانی ههرێم لهلایهن بهغدادهوه دەڵێت" پێشەکی سوپاسمان بۆ هەموو پەرلەمانتارە کوردەکان هەیە کە بەڕاستی ڕۆڵێکی چالاکیان هەبوو لەچەسپاندنی مافی هەرێمی کوردستان بەتایبەت موچە خۆران لە بودجەی عیراقیدا، هەموویان بەیەک دەنگ و بەیەک ڕەنگ شەڕی خۆیان کرد لهكاتی یاسای بودجهدا، بەڵام بەداخەوە هەندێکجار دەبینم هەندێک لەو پەرلەمانتارە بەڕێزانە ئەوەندەی باس لەو بابەتە دەکەن بەرگری لە هەڵوێستی حکومەتی عیراقی یاخود ئەو دەنگۆیانەی لەناو حکومەتی عیراق دەکرێت بابەتێک دەوروژێنن کە لەبنەمادا ئەوە لەنێوان حکومەتی عیراقی و هەرێم چارەسەر بکرێت، بۆیە پێویست بەو دەنگۆ و دروستکردنی دڵەڕاوکێیە ناکات، چەند جار کە ئەو لێدوانەیان دەدا بەڕێز وەزیری دارایی حکومەتی عیراقی دەهاتە سەر خەت و جەختی دەکردەوە ناردنی موچە بۆ هەرێم بەردەوامە و ڕاناگیرێت، بەڵام ئەوە چارەسەری کێشەکە لەبنەڕەتەوە نیە، هەڕجەندە لەزۆر بابەتی دیکە بەرەو پێشچونی زۆر باش و هەماهەنگی باش هەیە وە ئیشی چاک کراوە."
دزەیی دەشڵێت" ئەکید" چوار مانگ نیە سێ مانگە دووبارەی دەکەمەوە چونکە موچەی مانگی 12مان بەبێ پاشەکەوت دا، وە ئەو سێ مانگ دواکەوتنەی لە موچەدا هەیە هی ساڵانی ڕابردووە و هەر ماوە."
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ناردنی موچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن حکومەتی عیراقیەوە نێردراوە زیاتر ڕونیكردهوه" لە بودجەدی 2019 ئەو موچەیەی کە مانگ بەمانگ دێت بەڵام حسابی ئەوە بکە کە لەمانگی 3ەوە موچهی هاتووە، کە ئێمە ئەوکات سێ مانگ لەدواوە بوین کە موچەی مانگی 12 دەدرا لەهەرێم کە بەو مانگەشەوە حساب بکرێت دەکاتە چوار مانگ، مانگی 12 کە بەبێ پاشەکەوت درا، وە لەسەرەتای مانگی شەش موچەی مانگی 3 دەدرێت لەبەر ئەوەی تا ئێستا 68 ملیار دینارەکەی پێشمەرگە لەبەغدادەوە نەهاتووە بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو 525 ملیارە دینارە دەداتە پێشمەرگە واتە نزیکەی 446 ملیار دەمێنێەوە هەرێم خۆی دەبێت نزیکەی 440 ملیار بخاتە سەر تا موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ پاشەکەوت دابەش بکات."
کەی پێدانی موچە لەهەرێم ڕێک دەبێتەوە؟
دەربارەی ئەوەی کەی پێدانی موچە لەهەرێمی کوردستان ڕێک دەبێتەوە لەگەڵ مانگەکان؟ وە موچەی ئەو سێ مانگە دەدرێتەوە فەرمانبەران کە دواکەوتووە؟
سەفین دزەیی وتی" حکومەتی عیراق له ساڵی 2019 سێ موچهی ناردووه كه بێ پاشهكهوت دابهش كراوه، یهك موچه بۆ مانگی 12 ی 2018 بهبێ پاشهكهوت دراوه، بۆ ئهو سێ مانگهش كه ئێستا موچه دواكهوتووه، واته پێدانی موچەی ئەو سێ مانگە پێویستی بە دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن" دۆلاره کە موچەی سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە بکەوێتەوە سەر"سکە"، ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نیە، وە هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عیراق بەپێی یاسا دەبێت بودجەیەی ئەوماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014 هوه بداتەوە هەرێم ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران."
"تا ئێستا بەغداد 68 ملیار دینارەکەی پێشمەرگەی نەناردووە"
د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی حکومەتی عیراقی فیدراڵ لهوتووێژهكهی دهنگی ئهمریكا لەبارەی هۆکاری نەناردنی بەشە بودجەی پێشمەرگە( 68) ملیار دینارەکە، ئهوهشی ڕایگەیاندبوو " كێشهیهك ههبوو ئهو كێشهیه چارهسهر كرا ئێستا من وهك وهزیر واژۆم كردووه وه سهرۆك وهزیرانی عیراقیش وهك وهزیری بهرگری بهوهكالهت ڕهزامهندی نواندووه لهم ڕۆژانهدا بڕی ئهو 68 ملیاره هی چوار مانگ بهسهریهكهوه ڕهوانهی ههرێم دهكرێت."
بەڵام سەفین دزەیی وتی" لە وەزیری دارایی "تەئکیدم" کردەوە کە هێشتا بەغداد ئەو بڕە پارەیەی پێشمەرگەی نەناردووە، هیوادارین لەسەرەتای مانگی شەش حکومەتی عیراق ئەو بڕە پارەیەی پێشمەرگە لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت تابتوانرێت لە پێش جەژن موچە دابەش بکرێت."