پاش دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کازم فاروق پێی وایە دەستگیرکردنی شاسوار و خۆبەخشەکانیان مەسەلەیەکی سیاسییە، وەک لەوەی سکاڵایەکی یاسایی بێت، "ئەو بابەتەی لە سەری دەستگیرکراون، بۆ هاوڵاتی ئاساییش بێت، ئەو رۆژە بە کەفالەت ئازاد دەکرێ تا رۆژی دادگایی کردنی، ئەوەش کاری پۆلیسە، بەلام دۆسێکەیان براونەتە ئاسایشی سلێمانی، تا ئێستا نە پارێزەرەکان نە ئەندامانی پەرلەمانی فراکسیۆنەکەمان نەیان توانیوە پەراوی دەستگیرکردن و دۆسیکە بخوێننەوە."
ئێستا دەنگوباسەکان باس لەوە دەکەن کە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ خراوەتە زیندانی تاکە کەسییەوە، کازم لەو بارەیەوە دەڵێت "زانیاریەکان واش بە ئێمە گەیشتووە، لە رابردوو زیندانی تاکە کەسی بۆ خەڵکی تر روداوی تەمومژاوی بەدوادا هاتووە، ئێمە هەموو ڕێکخراوەکانی نێو دەوڵەتی و دەرەوەی هەرێممان لێ ئاگادارکردووەتەوە، پاراستنی ژیان شاسوار وخۆبەخشەکانمان لە ئەستۆی یەکێتی نیشتیمانی و حکومەتی هەرێمدایە."