له وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت" له ئێستادا ده‌نگۆ و زانیارییه‌ك هه‌یه كه ئێمه به‌دواداچونی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ڕاست و دروستی، ده‌نگۆكه‌ش ئه‌وه‌یه به‌نێوانگیری و ئاگاداری "به‌رهه‌م ساڵح" یه‌كێتی و گۆڕان ژێر به‌ژێر گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن، گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش ڕاسته‌وخۆ ماڵی تاڵه‌بانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن به‌و جۆره‌یه یه‌كێتی به‌ته‌واوی داوا ده‌كات گۆڕان له پارتی دور بكه‌وێته‌وه و پشتی لێبكات بچێته پاڵ یه‌كێتی چونكه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی هێز به‌رامبه‌ر پارتی ڕاست بكاته‌وه هه‌روه‌ك چۆن له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای کوڕەکانی کاک نەوشیروان و ماڵی تاڵەبانیەوە لە "حەقی" تەقەکردن لە وێنەکەی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ملیۆنێک دۆلاریان پێشەکی پێبدرێت وە مانگانەش (25) دەفتەر دۆلارەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە یەکێتی، وه له‌ڕاستیدا داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."، جگه له‌وه‌ی باس له‌وه‌شكراوه كه یه‌كێتی مافی گۆڕانی له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان خواردووه، ده‌شڵێت" به‌گشتی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن ئه‌م بابه‌ته به شاراوه‌یی بمێنێته‌وه تا كابینه‌ی حكومه‌ت پێكدێت گۆڕان پله و پۆسته‌كانی خۆی به‌ته‌واوی وه‌ربگرێت چونكه له‌كاردانه‌وه‌ی "خراپی" پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ترسن له ئه‌گه‌ری ئاشكرابونی ئه‌م گفتوگۆ و ڕێككه‌وتنه نهێنیه چونكه ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌یه دوای پێكهێنانی حكومه‌ت گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێكبكه‌وێت و پشت له پارتی بكات دوای ئه‌وه‌ی ئیشی به‌پارتی نه‌ما. (به‌ناوی ڕێككه‌وتنی ده‌باشانه‌وه)، عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" ئەمە ئەگەر ڕاست دەرچێت زۆر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارەساتبارترە کە بەدڵی" ماڵی بارزانی" بوو ، وه لە 95% ی خەڵکی گۆڕان قبوڵی ناکەن مامەڵەی "ژێر بەژێر و پارە وەرگرتن" یەک چارەسەریش بۆ ئەمە ئەوەیە لە ئێستاوە سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕەوتێک دروست بکەن تا ئەگەر ئەوە ڕاست بوو گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن و هەریەکەیان بچنە ناو حیزبێک."
"نه‌وشیروان مسته‌فا "ماندێلا" و "غاندی" كورده"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا عەبدوڵای کوێخا موبارەک سەبارەت بە یادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دەڵێت" ئێمە کاک نەوشیروان وادەبینین کە "مەرجەعێکە"، "کاریزمایەکە" وە خاوەن فکرێکە نابێت تێکەڵی هیچ ململانێیەکی نێوخۆیی ناو بزوتنەوەی گۆڕان و تەنانەت ململانێی نێوخۆیی ناو کوردستانیش بکرێت، دەبێت وەک "ماندێلا" و "غاندی" کورد سەیری بکەین، میراتی نەوشیروان مستەفا مێژوو، کتێب و فکرەکەیەتی نەک کۆمپانیا و سەروەت و سامان لەو ڕوانگەیەوە ئێمە بەشداری یادەکەمان کرد."
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەوەشی وت" یادکردنەوەی ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا بەلای هەندێک خەڵکەوە دەرفەتێکی گەورە بوو بۆ پێکهاتنەوەی ئەم دوو بەرەیەی گۆڕان(به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای گۆڕان، وه به‌ره‌ی ناڕازی گۆڕان)، بەڵام هەندێک لەسەرکردە ناڕازییەکانی ئێستای گۆڕان کە ئێمە پێکەوەین ئەوان ئەزمونیان زیاترە وە نا ئومێد بوون لەوەی کە ئەو بەرەیەی ئێستا دەسەڵاتی گۆڕان بەڕێوە دەبات هیچ بێتە پێشەوە و ببێتە دەرفەت تەنانەت ئەوان ڕۆژێک پێشتر بەشدارییان کرد بەڵام من بۆچوونم جیاواز بوو وتم هەم ئەمە بکەینە دەرفەتێک و هەم جەماوەرەکەشمان لەوێ ببینین بەڵام ڕای ئەو برادەرانەی ئێمە ڕاست دەرچوو من شەخسی خۆم کە چووم هیچ هەڵوێستێک و پێشوازییەکم لێییان نەبینی بگرە بە چوونی من گشتیان ڕوویان دەکرد بەو لاوە مەبەستم ئەوانەی خانەی ڕاپەڕاندن و کوڕەکانی کاک نەوشیروانە، ئەگەرنا ئەوانی تر گەرم و گوڕبوون، بۆیە ئەوەی من بینیم ئەوەیان لێ نەدەخوێنرایەوە کە ئەو یادە بکەنە دەرفەتی پێکهاتنەوەی هەردوو بەرەکەی گۆڕان، تەنانەت من واچوم بە ئامانجی یەکگرتنەوە و پێداچونەوە بە هەڵەی هەردولامان بەڵام تەنانەت نەک هەر بەدەممەوە نەهاتن بەڵکو ڕەنگە پێشیان ناخۆش بوبێت، وە ئامانجێکی ترم ئەوە بوو کە لەگەڵ جەماوەرەکە کە بە جەماوەری کاک نەوشیروانیان دەزانم لە نزیکەوە یەکتر بیبینین."
"گفتوگۆی ژێر به‌ژێر له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان "
هەڵسوڕاوە باڵاکەی بزوتنەوەی گۆڕان (عەبدوڵای کوێخا موبارەک) دەڵێت" دەنگۆیەک هەیە ئەگەر ئەو دەنگۆیە ڕاست بێت ئەوا زۆر لەو یاسای سەرۆکایەتی هەرێمە "کارەسات بارترە" کە بە"دڵی بنەماڵەی بارزانی" و بوو، ئەویش ئەوەیە کە "بەرهەم ساڵح" ڕۆڵی هەیە لە نێوانگیری نێوان گۆڕان و یەکێتی بە تایبەت بنەماڵەی "تاڵەبانی" لەگەڵ گۆڕان ژێر بەژێر، وە دەنگۆی ئەوە هەیە کە بزوتنەوەی گۆڕان دەیەوێت بێدەنگەی لێبکات تا حکومەت لەگەڵ پارتی پێکدەهێنبێت پۆست و "ئیستحقاقەکەی" خۆی وەردەگرێت بۆ ئەوەی پارتی نیگەران و کاردانەوەی نەبێت، وە دەنگۆی ئەوە هەیە کە یەکێتی بە تەواوی داوای کردبێت کە گۆڕان لە پارتی دور بکەوێتەوە بەڵام وەک وتم گۆڕان جارێک بێدەنگەی لێکردووە تا پلە و پۆستەکانی وەردەگرێت لە حکومەت، وە دەنگۆی ئەوەش هه‌یه کە مامەڵە کرابێت کە بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕێگای کوڕەکانی کاک نەوشیروان و ماڵی تاڵەبانیەوە لە "حەقی" تەقەکردن لە وێنەکەی نەوشیروان مستەفا و گردەکە ملیۆنێک دۆلاریان پێشەکی پێبدرێت وە مانگانەش (25) دەفتەر دۆلارەکەی خۆیان وەربگرنەوە لە یەکێتی."
"یه‌كێتی ده‌یه‌وێت به‌ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ گۆڕان ته‌رازووی هێز به‌رامبه‌ر پارتی ڕاست بكاته‌وه "
بۆچی بەپێی "وتەی خۆت" یەکێتی دەیەوێت بەتەواوی گۆڕان لە پارتی دوور بخەنەوە و داببڕێنن؟
کوێخا موبارەک دەڵێت" چونکە یەکێتی دەیەوێت هاوسەنگی هێز بگەڕێنێتەوە هەروەک چۆن لەشەڕی ناوخۆ وابوو، داواکاری یەکێتی دورکەوتنەوەی گۆڕانە لە پارتی و چوونە پاڵ یەکێتیە وە داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."
عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك ئه‌وه‌شی ڕونکردەوە" جگە لەنێوان گیری "د.بەرهەم ساڵح" عیماد ئەحمەد سەردانی ماڵی عومەری سەید عەلی کردووە وە کوڕەکانی کاک نەوشیروانیان ژێر بەژێر بینبێت و باسی ڕێککەوتنێکیان کردبێت. "
كوێخا موباره‌ك كه خۆی ده‌ڵێت تا ئێستاش هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ده‌شڵێت " بەڵام بە گشتی سەرکردایەتی گۆڕان لەگەڵ ئەوەن ئەم بابەتە بە شاراوەیی بمێنێتەوە تا ئەو کاتەی حکومەت پێکدەهێنرێت تا پۆست و ئیستحقاقی خۆیان لە پارتی وەردەگرن نەوەک پارتی کاردانەوەی "خراپی" هەبێت، جگە لەوەی لە ماڵی "عومەری سەید" عەلی باسی ئەوە کراوە کە یەکێتی مافی گۆڕانی لە حکومەتە خۆجێیەکان خواردووە، وە باس لەوەش دەکرێت که بۆچونێک لەناو سەرکردایەتی گۆڕان هەیە کە پەیوەندییەکی مام ناوەند گۆڕان هەیبێت لە گەڵ پارتی و یەکێتی، بەڵام یەکێتی بە تەواوی ئەمەی ڕەتکردۆتەوە و مەبەستیان ئەوەیە وەک خۆیان دەڵێن گۆڕان بە تەواوی لە پارتی بکشێتەوە تا تەرازووی هێز ڕاست بکەنەوە لە کوردستاندا، ئەمە ئەگەر ڕاست دەرچێت ئەوا لە 95% ی خەڵکی گۆڕان قبوڵی ناکەن مامەڵەی "ژێر بەژێر و پارە وەرگرتن" یەک چارەسەریش بۆ ئەمە ئەوەیە لە ئێستاوە سەرکردە ناڕازییەکانی گۆڕان ڕەوتێک دروست بکەن تا ئەگەر ئەوە ڕاست بوو گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن و هەریەکەیان بچنە ناو حیزبێک."
ئەم دەنگۆ و بانگەشانە ڕەنگە هەبن لە بواری تریش ئایا ئەمە بنەمای ڕاستی هەیە یا تەنها لەبەر ئەوەی ئێستا تۆ نەیاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانی؟
عەبدوڵای کوێخا موبارەک له‌وه‌ڵامدا دەڵێت" نەخێر من نەیاری گۆڕان نیم، بەڵام ئەگەرچی بەڵگە نیە تا ئێستا بەڵام ڕوون دەبێتەوە، دەنگۆکە بەم شێوەیەیە. به‌ڵام ئێمه به‌دواداچونی وردی بۆ ده‌كه‌ین له ئێستادا تا بگه‌ینه ڕاست و دروستی چونكه ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت ئه‌و مامه‌ڵه‌كردنه وه‌ك وتم زۆر له ڕازی بوون به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاره‌ساتبارتره."
"داواکاری سەرکردایەتی ئێستای گۆڕانیش ئەوەیە "کە لە هەردوو بەرەکە بخوات وە مامەڵەکە زیاتر ئێستا لەسەر پارەیە."
عەبدوڵای کوێخا موبارەک ئەوەشی وت" ئەگەر ئەمەی یەکێتی ڕاست بێت، دەبێت بەرەی ناڕازی زوو فریا بکەون و بەرەیەک دروست بکات تا گۆڕانخوازان پەرتەوازە نەبن گۆڕانخواز بە هیچ شێوەیەک ئەوەی قبوڵ نیە کە تەقەکردن لە گردەکە و وێنەی نەوشیروان مستەفا بفرۆشرێتەوە وە هەندێک قسەو باس سەریهەڵداوە لە نێوان هەردوولادا کە "تەقریبی "گومانەکە ڕاستر دەکاتەوە وە ئەگەر ڕاست بێت زۆر لە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم کارەساتبارترە کە بەدڵی"بارزانی" بوو، وە دەنگۆکەش بەو جۆرەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەت سەرکردایەتی ئێستای گۆڕان پشت لە پارتی بکات لەگەڵ یەکێتیدا ڕێکەوتنێک بکات بەڵام دەنگۆکە بەم جۆرەیە کە گۆڕان بیەوێت هەردولا ڕازی بکات بەڵام یەکێتی بەمە ڕازی نیە و دەیەوێت بەتەواوی گۆڕان بێتە لای یەکێتی."