له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر سیستمی حكومڕانی له‌هه‌رێم په‌رله‌مانی بوایه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كاندیدمان ده‌بوو من یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی خۆمم كاندید ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه و به‌تام و ناوه‌ڕۆك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی گه‌وره‌یه به‌ته‌نها هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌وترێت سیستمه‌كه بۆته په‌رله‌مانی، ده‌شڵێت" ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ڕابردوو له‌گه‌ڵ ئێمه و دوو لایه‌نی تر هه‌یبوو 180 پله جیاوازبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یبوو هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی پێ كرا،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" پارتی له‌ڕووی چۆنیه‌تیه‌وه له ئۆپۆزسیۆن بوونی یه‌كگرتوو ده‌ترسێت، كاتی خۆی داوای كرد په‌شیمان بینه‌وه له‌بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون به‌ڵام ئێمه ڕازی نه‌بوین و وتمان ئه‌وه به‌شێكه له پلانی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو، ئه‌گه‌ر ڕازیبوینایه خۆیان پێیان وتین مامه‌ڵه‌ی پێنج كورسیتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین به‌دڵنیایی پۆستی باش-ییان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت پێده‌داین، ئه‌م وڵاته بایی بیست ساڵی تر خه‌باتی ئۆپۆزسیۆن بونی تێدا ماوه."
"ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه وه به‌تام و ناوه‌ڕك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه، ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا هه‌ڵه‌دنی وتی" ئێمه سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو، ئێمه داوای جێ به‌جێ كردنی سیستمی په‌رله‌مانی ته‌واو ده‌كه‌ین به‌و مانایه‌ی كه‌سه‌رۆك له‌ناو په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت ملكه‌چ بێت بۆ لێپێچینه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وه ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی ته‌شریفاتی بێت هاوشێوه‌ی به‌غداد، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ناو په‌رله‌مانیه وه به‌تام و ناوه‌ڕك سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی جارانه، كه‌به‌داخه‌وه هۆكاری شكستی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵیه‌كان، وه په‌ككه‌وتنی كاره‌كانی لیژنه‌ی ئاماده‌كاری ده‌ستور بوو بۆ ڕاپرسی."
"ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان هه‌یبوو جاران 180پله جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێستای "
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی زیاتر ڕونیكرده‌وه و ده‌ڵێت" هه‌موو ئه‌وانه‌ی له زانستی سیاسی شاره‌زان با هه‌ڵسه‌نگاندن بكه‌ن بزانن ئه‌م یاسایه كوێی له‌سیستمی په‌رله‌مانی ده‌چێت؟ ئه‌وه چه‌واشه‌كارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه "پێت وابێت به‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌په‌رله‌مانه‌وه سیستم بۆته په‌رله‌مانی، بڕۆن له‌سایتی په‌رله‌مان سه‌یر بكه‌ن بزانن ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی گۆڕان له‌ڕابردوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یبوو كه دواتر بووه پڕۆژه‌ی چوار حیزبه‌كه بزانن به (180) پله جیاواز نیه له‌م پڕۆژه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یبوو ئێستای كه‌بووه هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئیتر ئه‌وه نازانرێت تێڕوانینیان گۆڕاوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، یا په‌یوه‌ندی به‌به‌شداری كردنیان له‌حكومه‌ت هه‌یه یاخود پۆستیان كردۆته "ئه‌وله‌ویه‌ت" له‌جیاتی پڕۆژه و سیستم هه‌موو ئه‌وانه ده‌بێت له‌داهاتوو وه‌ڵامی بده‌نه‌وه به‌هه‌رحاڵ ئه‌وان ئازادن چ تێڕوانینێكیان هه‌یه به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ئێستایان پێچه‌وانه‌ی خواست و داخوازییه‌كانی خۆیان بووه."
"گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی به‌جێ هێشت"
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی باسی له‌وه‌شكرد" له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی گۆڕان به‌شداری حكومه‌تی كرد دیاره كه گۆڕان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووی به‌جێ هێشت، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سێ لایه‌نه هیچ پڕۆتۆكۆلێكی هاوبه‌شی نوسراو له‌نێوانمان نه‌بوو به‌ڵام هاوهه‌ڵوێست بوین، به‌ڵام هه‌ڵه‌ی هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه (گۆڕان، كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ها یه‌كگرتوو ئه‌وه‌بوو كه له‌دوای پڕۆسه "ساخته‌كارییه‌كه‌ی" 12/5 ده‌بوو هه‌رسێ لایه‌نه‌كه پێكه‌وه هه‌ڵوێستمان بنواندایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان."
"ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه په‌رله‌مانی بوایه كاندیدمان ده‌بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم"
هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر سیستمه‌كه په‌رله‌مانی بوایه وه ملكه‌چ بوایه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم هاوشێوه‌ی به‌غداد "ته‌شریفاتی" بوایه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كاندیدمان ده‌بوو، وه من خۆم یه‌كێك ده‌بوم له‌وانه‌ی كه ئاماده‌بووم خۆم كاندید بكه‌م بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌نگی خۆشمم بهێنایه به‌شه‌ره‌فم ده‌زانی كه‌چومه‌ته ناو ململانێیه‌كه‌وه."
"ئه‌م وڵاته بایی بیست ساڵ خه‌باتی ئۆپۆزسیۆن بوونی تێدایه"
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕه‌تی ده‌كاته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ داوای لێكردبێتن كه ده‌نگ بده‌ن به كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم." ڕاشیگه‌یاند" به‌ڵام پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ردانه‌كانیاندا بۆ لای یه‌كگرتوو داوایان لێكردین كه په‌شیمان ببینه‌وه له‌بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون به‌ڵام ئێمه وتمان نه‌خێر ئه‌وه بڕیاره و به‌شێكه له‌پلانی هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو، پاشگه‌زبونه‌وه نیه، وه من ئومێده‌وارم نه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌م خوله به‌ڵكو بۆ دوو خولی تریش یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر ئۆپۆزسیۆن بێت چونكه ئه‌م وڵاته لێوان لێوه له‌گه‌نده‌ڵی بایی بیست ساڵی تر خه‌باتی په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌یه له ده‌رئه‌نجامی حكومڕانی دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌وه."
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" پارتی پێی وتین ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن ئه‌وا مامه‌ڵه‌ی پێج كورسی-تان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، به‌دڵنیایی پشكی باشیان پێده‌داین له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت."
"پارتی له‌ڕووی چۆنیتیه‌وه له ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتوو ده‌ترسێت "
به‌بڕوای ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه پارتی ده‌یه‌وێت زۆرترین ده‌نگ كۆبكاته‌وه "ئه‌وه‌ش بۆ سومعه‌ی " باشه."
هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت" پارتی له‌ڕووی چۆنیتیه‌وه له ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتوو ده‌ترسێت، چونكه كادیره‌كانی یه‌كگرتوو خه‌ڵكی ئازا و پاك و ڕاستگۆن، به‌داخه‌وه "به‌غاله‌ت و حه‌ساده‌تی" پارتی و یه‌كه‌تی نه‌یهێشتووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه تواناكانیان ده‌ركه‌وێ."