سەرباری نزیکبوونەوە لە پێکهێنانی نوێی حکومەتی هەرێم و دەنگدان بە سەرۆکی حکومەت لەلایەن پەرلەمانەوە بەبێ ئامادەبوونی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەڵام هێشتا بارگرژییە سیاسییەکانی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیستیمانی هەروەک خۆی ماوەتەوە. ئەمەش پاش چەندین کۆبونەوەو رێکەوتن سازکراوە.
مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەو سیاسەتی پشتگوێ خستن‌و تاكرەوییە ئاكامەكەی باش نابن، هۆشداریش دەدات بەوەی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌بێ ده‌نگی فراكسێۆنی یه‌كێتی، پرسی بڕیاردان وشه‌رعییه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته به‌رده‌م بارودۆخێكی نوێوه.
ئەوان دەڵێن له‌و رێككه‌وتنانه‌دا له‌گه‌ڵ پارتیدا مه‌به‌ستمان بوو هه‌ماهه‌نگ بین و به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له‌كوردستان بۆ پیكهینانی كابینه‌یه‌كی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی به‌هێزو خاوه‌ن به‌رنامه‌ی چاكسازیی و سه‌قامگیر. بیروباوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و ئیستحقاقی گه‌له‌كه‌شمان وایده‌خواست كه به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین له‌به‌غدا و به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. هه‌ر له‌و رێككه‌وتنه‌دا كه‌ركوكمان كرده سه‌نته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌كێشه‌و گرفته‌كانی ناوچه دابڕاوه‌كان، مه‌به‌ستمان بوو پارێزگارێكی كورد له‌یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێرین و لانیكه‌م رێگه‌بگرین له هه‌وڵی په‌لاماردان و ته‌عریبكردنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان و رێگربین له‌هه‌وڵی جیبه‌جێكردنی سیاسه‌تی شۆڤێنیانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی عیراقیی.
سەبارەت بەو پرسانە ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتوێژی لەگەڵ راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق سالار مەحمود دا سازکردووە...
سالار مەحمود دەڵێت "ماڵی بارزانی پۆستەکانیان بەسەر خۆیاندا دابەشکردووەو لایەنەکانی دیکەش ناڕازی نین."
دەشڵێت "یەکێتی نیشتیمانی هێزێکی بەرپرسیارە، ناتوانێت لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان بایکۆتی پڕۆسەی سیاسی بکات."
سالار مەحمود باس لە کەرکوک دەکات دەڵێت "بارودۆخی کەرکوک خراپە، خەڵکەکەی لەبارودۆخێکی خراپدان، پڕۆسەی تەعریب دەستیپێکردۆتەوە، هەڕەشەی تیرۆر لەناوچەی خانەقین و جەلەولاو دوس و داقوق و تادەگاتە مەخمورو شێخان و شەنگال دەستیپێکردۆتەوە، لەبەرئەوە دەبێت ستراتیژێکی هاوبەش دابڕێژینەوە."