له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا، هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌هاوكات ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری ئه‌و حیزبه بوو له‌گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت، ده‌ڵێت" بڕیاره‌كه‌ی یه‌كێتی "نامه‌دروس" بوو هیوادارم ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستبكرێته‌وه پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ڕێككه‌وتبوین بڕیاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌ری سوڕماندین، ده‌شڵێت" كێشه‌ی یه‌كێتی كه‌ركوك نیه چونكه به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هه‌موو شته‌كان به پله‌به‌ندییه بابه‌تی كه‌ركوك دوای پێكهێنانی حكومه‌ته، ده‌شڵێت" كێشه‌ی یه‌كێتی و هۆكاری به‌شداری نه‌كردنیان له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ركوك نیه به‌ڵكو دیاره هێشتا كێشه له‌نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك "ڕه‌هینه‌یه‌ك" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه ڕه‌نگه هه‌موو یه‌كێتیه‌كان نه‌بێت به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و باڵانه ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆی زیاتر بپچڕێت، ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی كه‌ركوك نیه چونكه كه‌ركوك به‌ته‌نها ئێمه و یه‌كێتی ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌ڵكو له‌كه‌ركوك عه‌ره‌ب و توركمان هه‌یه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عیراقیشه‌وه هه‌یه، كه ئه‌مه نه‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وه نه‌هی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هی هیچ لایه‌كی تێدا نیه،خۆزگه مام جه‌لال هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه،یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه" زێباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت"زۆر ئاراممان گرت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ئه‌وا پڕۆسه‌كه ڕاناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت با ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ن به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن." ڕاشیگه‌یاند" دانراوه تا پێش كۆتایی مانگی شه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنرێت."
"بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له‌دانیشتنی په‌رله‌مان جێی سه‌رسوڕمان بوو"
دوێنێ چوارشه‌ممه له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند" پێشتر یه‌كێتی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ڕێگای ناردنی په‌یامه‌وه بۆ به‌رپرسانی باڵای ئاگاداركراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر پارتی هه‌نگاوی جێ به‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان تایبه‌ت به‌كه‌ركوك نه‌كات ئه‌وا ئه‌وانیش پابه‌ندنابن به‌ڕێككه‌وتنه‌كه و هه‌نگاوی" زیاتر" نانێن."
به‌ڵام هۆشیار زێباری له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا سه‌رسوڕمانی حیزبه‌كه‌یانی له بڕیاری به‌شداری نه‌كردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پیشاندا له كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ڕابردوتری په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌وباره‌یه‌وه وتی" به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له‌نێوان ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان هه‌مانبوو ده‌بوو هه‌موو لایه‌ك ئاماده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بن و ده‌نگ بده‌ن به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمان بوو وه سه‌رمان سوڕما به‌ڕاستی كه له كۆتا ساتدا بڕیارێكی سیاسی هه‌بوو له‌ناو باڵه‌كانی یه‌كێتی كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن، ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كی باش نه‌بوو به‌ڕاستی خه‌ڵكی كوردستان دوای ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت وه له‌مانگی یانزه‌وه وه‌ك پارتی دانوستانمان كرد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنی سیاسی-مان كرد ڕێككه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تمان كرد."
"بڕیارێكی "نامه‌دروس" بوو ،ئومێده‌وارم به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه "
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی وت" هه‌موو كێشه و نیگه‌رانیه‌كانی یه‌كێتی-مان وه‌رگرت به‌دڵێكی فراوان به‌ڵام به‌پێی "ئه‌وله‌ویات"، "ئه‌وله‌ویه‌تی "یه‌كه‌م ده‌بێت پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت وه یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار بكرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێردرێت، هه‌ركاتێك حكومه‌تیش پێكهات ئه‌وكاته بابه‌تی پارێزگاری كه‌ركوكه، دواتر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایه یان هه‌رێم و به‌غدایه ئه‌مانه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كرێن به‌ڵام كتوپڕ به‌وجۆره به‌ڕاستی وای بۆده‌چم بڕیارێكی "نامه‌دروس" بوو له‌براده‌رانی یه‌كێتی له‌م كاته‌دا كه له‌پڕۆسه‌ی دیموكراسی هه‌رێم كه‌مبكرێته‌وه به‌ڵام پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت ئومێده‌وارم به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاست بكرێته‌وه چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌بێته چه‌ترێك بۆ هه‌موو هێزه‌كان كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات."
"پێشتر پارتی به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌زانیووه تا ڕۆژی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان"
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌زانیوه تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، وتی"تا ئه‌و به‌یانیه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان براده‌رانی ئێمه له‌سه‌ر خه‌تبوون له‌په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاره‌كه ئه‌وه‌بوو كه‌ده‌چنه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن تا دوا سات لێدانی زه‌نگی ده‌ست پێكردنی دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌وكات وتیان ئێمه بڕیارمان له مه‌كته‌بی سیاسیه‌وه بۆ هاتووه كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه نه‌كه‌ین."
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" كاتێك ئه‌وان له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی كۆبونه‌ته‌وه گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتن و له‌سلێمانی به ئاماده‌بونی "به‌ڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ" كه‌من خۆم له‌و كۆبونه‌وه‌یه بوم له‌گه‌ڵ "براده‌رانی" سه‌ركردایه‌تی هیچ باسی ئه‌وه‌نه‌بوو كه‌به‌شداری نه‌كه‌ن هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چوون كه‌به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه بكه‌ن چونكه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كرا و ڕێككه‌وتن كرا."
"كێشه‌كه كه‌ركوك نیه، به‌ڵكو كێشه‌ی باڵه‌كانی یه‌كێتیه كه هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆیان زیاتر بپچڕن"
به‌بڕوای زێباری هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی یه‌كێتی له دانیشتنی متمانه‌دان به‌سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ "كێشه‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتی" ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك كه‌ركوك ، وتی" دیاره هێشتا كێشه له‌نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه وه‌ك "ڕه‌هینه‌یه‌ك" بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م باڵه و ئه‌و باڵه كه ئه‌مه نه‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی وه نه‌هی خه‌ڵكی كوردستان نه‌هی هیچ لایه‌كی تێدا نیه."
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی وت" ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی كێشه‌ی باڵه‌كانی ناو یه‌كێتیه كه ڕه‌نگه هه‌موو یه‌كێتیه‌كان نه‌بێت به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌و باڵانه ده‌یانه‌وێت به‌شی خۆی زیاتر بپچڕێت، ئه‌گه‌رنا كێشه‌ی كه‌ركوك نیه چونكه كه‌ركوك به‌ته‌نها ئێمه و یه‌كێتی ناتوانین چاره‌سه‌ری بكه‌ین به‌ڵكو له‌كه‌ركوك عه‌ره‌ب و توركمان هه‌یه جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی عیراقیشه‌وه هه‌یه."
سه‌باره‌ت به كه‌ركوكیش زێباری وتی" ڕێككه‌وتنه‌كه به پله‌به‌ندی كراوه واته ئه‌وله‌ویه‌ت دراوه‌ته شته‌كان، پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌ت و گرنگتره له ڕێككه‌وتنێكی "نا مه‌عروف" له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك كه دیاریش نیه هه‌تا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه ڕێككه‌وتبوین له‌نێوان "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و كاك كۆسره‌ت" وه له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خۆیانمان بیستووه كه "براده‌رێكی" خۆیان فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بكه‌نه پارێزگار به‌ڵام دیاره له‌نێوانی خۆیان ڕێكنه‌كه‌وتوون هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌مابوو كه‌چاره‌سه‌رمان نه‌كردبێت."
"خۆزگه مام جه‌لال هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه،یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا وه‌ك خۆت ده‌ڵێی ئه‌مه كێشه‌ی "باڵه‌كانی" یه‌كێتیه بۆ پچڕینی به‌شی زیاتر پارتی ئاماده‌یه ببێته سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه پێكهێنانی حكومه‌ت دوابخات؟
زێباری ده‌ڵێت" ئێمه پێمان ناخۆشه، چونكه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كه‌ین وه‌ك هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه ڕێككه‌وتنێكی سیاسی-مان له‌گه‌ڵ هه‌موو باڵه‌كان كردووه مه‌شروعیه‌تی یه‌كێتی له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسیدایه، خۆزگه "مام جه‌لال" هێشتا ساغ بووایه و له‌ژیاندا بووایه یاخود سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی یه‌ك بۆچوون بونایه به‌ڵام ئێمه "واقیعین و عه‌مه‌لین" به‌ڵام به بۆچونی من "ئینشائه‌ڵا" ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رده‌كرێت."
"پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی له كوردستان ناوه‌ستێنین ناكرێت بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك"
هۆشیار زێباری ئه‌وه‌شی وت" پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ستێنین ناكرێت بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك چونكه ئه‌وه موڵكی میلله‌تی كورده، زۆر زۆر "ته‌حه‌مولمان كرد ئاراممان گرت" به‌ڵام ئیتر پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت پاش دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی حكومه‌ت له فراكسیۆنی براوه"پارتی دیموكراتی كوردستان" ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت وه پاش كه‌متر له‌مانگێك حكومه‌تی نوێی هه‌رێم داده‌مه‌زرێت."
"زۆر ئاراممان گرت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ئه‌وا پڕۆسه‌كه ڕاناوه‌ستێت"
واته ئێوه به‌پێی ئه‌و به‌روارانه‌ی داتان ناوه پڕۆسه‌كان( سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، و پێكهێنانی حكومه‌ت) به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن؟
زێباری جه‌ختی كرده‌وه" زۆر ئاراممان گرت زیاتر له‌شه‌ش مانگ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك فه‌رامۆش بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر سوربوو له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردن ئه‌وا پڕۆسه‌كه ڕاناوه‌ستێت و به‌رده‌وام ده‌بێت با ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئاماده‌ن به‌شداری له‌حكومه‌تدا بكه‌ن." ڕاشیگه‌یاند" دانراوه تا پێش كۆتایی مانگی شه‌ش حكومه‌ت پێكبهێنرێت."