له‌وتوێژێكی ژیار محه‌مه‌د له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان باس له پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌ی كه‌ركوك هه‌روه‌ها هه‌وڵی نێوه‌نگیری خۆیان ده‌كات له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به كێشه‌كانی نێوانیان.
"زیاتر لەسەر چەندی بەردەکەوێت و چەندی دەستدەکەوێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگه‌یاند"ئەوە نزیکەی 10 مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕیووە بەڵام تا ئێستا حکومەت پێکنەهاتووە، دەبوو بکرایە چونکە ئەمە ناوچەیەکی بچوک و کەمە دەبوو زوتر بکرایە بەڵام دیارە كێشه‌كان زیاتر لەسەر چەندی بەردەکەوێت و چەندی دەستدەکەوێت لەسەر ئەوەیە ئه‌گه‌رنا بڕواناکەم لەسەر بەرنامە بێت ئەگەر لەسەر بەرنامە بووایە ڕەنگە هەموومان پێمان باش بێت لەسەر شێوازی سیستمی کارکردن لەداهاتوودا بەڵام تا ئێستا هەر نەکراوە تا ئێستاش دۆخەکان هەر ئاڵۆزە هەرچەندە دواجار دەبێت ئەو دوو لایەنە هەر ڕێک بکەون چونکە بەرژەوەندی خۆشیان و میللەتەکەش لە ڕێککەوتنیاندایە ئەگەر ڕێک نەکەون ڕەنگە کوردستان توشی کارەسات و ناخۆشی بکات."
"پێم وانیه پارێزگارێك ئه‌وه‌نده گرنگ بێت كه وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت."
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به خه‌م كه‌ركوكه‌وه بوایه كه‌ركوك به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات، بۆیه من پێم وایه له‌سه‌ر كه‌ركوك و ئه‌و شتانه ڕه‌نگه شته‌كان تێكه‌ڵ بكرێت، ئه‌گه‌رنا من پێم وانیه پارێزگارێك ئه‌وه‌نده گرنگ بێت كه وه‌زعی وڵاتێك یا هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر بوه‌ستێت جا له‌هه‌ر لایه‌كیان بێت."
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" ئێمه نازانین ئه‌و دوو حیزبه(پارتی و یه‌كێتی) له‌سه‌ر كێشه جۆراو جۆره‌كان كه بریتیه له هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد و ناوچه دابڕێنراوه‌كان چۆن ڕێككه‌وتوون، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانین كه‌ركوك ئێستا له‌ده‌ستی كورد نیه به‌ڵكو له‌ده‌ستی عیراقه، هه‌تا ئه‌گه‌ر سبه‌ی پارێزگارێك یا دوو پارێزگاری كورد-یشی بۆ دابنێن كه مه‌له‌فی ئه‌منی له‌ده‌ستی كورد نه‌بێت چیمان پێده‌كرێت بۆیه ئێمه پێویسته مه‌له‌فی ئه‌منی وه‌ربگرینه‌وه، چونكه دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك له‌م كاته‌دا هیچ له‌دۆخه‌كه ناگۆڕێت سبه‌ی هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه عه‌ره‌ب یا توركمان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت ده‌بێت داوا له‌و بكرێت كارێك بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێم وانیه هێزێكی سه‌ربازی عیراقی بێت گوێرایه‌ڵی پارێزگارێكی كورد بێت له‌كه‌ركوك."
ڕاشیگه‌یاند" ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی كه‌ركوك ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ به‌غداد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراقی به‌كه‌ركوك و خانه‌قین وشه‌نگال و هه‌موو ناوچه دابڕێنراوه‌كان."
"جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه، مه‌حاڵه بگه‌ڕێته‌وه بۆ له 5% پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر"
به‌بڕوای محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له‌و ڕوه‌وه وتی" من پێم وایه جارێكی تر كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ژێر ده‌ستی كورد-یش، كه‌ركوك كۆتایی هاتووه، ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره ڕوبدات هه‌روه‌ك چۆن له 2003 ڕژێمی به‌عس ڕووخا یا شه‌ڕی داعش ڕوویدا، ده‌بێت كورد چاوه‌ڕێی ڕووداوی گه‌وره‌تر بكات له عیراق جا ڕه‌نگه سه‌د ساڵی تر یا په‌نجا یا بیستی تر بێت نازانرێت چۆن دێت ئه‌گه‌ر ڕوداوی گه‌وره‌تر ڕونه‌دات ئه‌وا كورد له‌كه‌ركوك كۆتایی هاتووه، چونكه كورد به‌شه‌ڕ چۆڵی كردووه به شه‌ڕ نه‌بێت قه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه بۆ له5% ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر."
"كورد ده‌بێت به دوربین له قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌رزاییه‌كانی پشت دوبزه‌وه سه‌یر بكات."
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد" هه‌ندێك "موجامه‌له" ده‌كرێت گوایه پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك ئه‌وه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه، كورد ده‌بێت جارێكی تر به دوربین له قه‌ره‌هه‌نجیر و به‌رزاییه‌كانی پشت دوبزه‌وه سه‌یری ئه‌و ڕووداوانه بكات، باشه وا فه‌وجێكی پێشمه‌رگه گه‌ڕایه‌وه كه‌ركوك به‌ڵام دوانزه هه‌زار سوپای عیراق له‌كه‌ركوكه، جا یا ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غداد كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكه‌ین یا ده‌بێت ڕوداوێكی گه‌وره‌تر له عیراق ڕوبدات وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، ئه‌گه‌رنا من بۆ خۆم هیچ وه‌ریناگرم پێشمه‌رگه و كورد بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك."
هه‌وڵه نێوه‌نگیرییه‌كانی كاكه حه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه‌چه‌ند جار هه‌وڵیان داوه وه‌ك نێوه‌نگیرێك كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له‌و ڕوه‌وه وتی" ئێمه چه‌ندین جار له‌نێوان هه‌ردوو حیزبه‌كه‌دا هه‌وڵمان داوه زۆر جار دۆخه‌كان زۆر ئاڵۆز بووه به‌ڵام وامان كردووه كه بگه‌نه‌وه یه‌ك و كۆبونه‌وه‌كان بكرێت چونكه له‌ڕاستیدا ڕێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی له 70%ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌ڵام ڕێكنه‌كه‌وتنیان له 70%ی كێشه‌كان زیاد ده‌كات چونكه هه‌ردولایان هێزیان هه‌یه."
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان زیاتر ڕونیكرده‌وه" له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو كه گرژی هه‌بوو قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتی و یه‌كێتی و كاك كۆسره‌ت كرد دۆخه‌كه ئارام بوه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌زانرێت ئێستا له‌كوردستان هه‌ركه‌سێك قسه بكات دۆخه‌كه تێكده‌چێته‌وه."
"پارێزگاری كه‌ركوك به‌شی یه‌كێتیه هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌بێت"
ده‌رباره‌ی مه‌رجی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ به‌شداری كردنی له‌كابینه‌ی حكومه‌ت كه په‌یوه‌ندیداره به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك-ه‌وه؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود وتی" ناكرێت له‌سه‌ر پارێزگارێك كێشه دروست بكه‌ن، به‌بڕوای من گرنگ نیه چونكه پارێزگاریش دابنرێت هه‌ر جێگره‌كه‌ی كه عه‌ره‌ب ده‌بێت یا توركمان ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت ئه‌گه‌رنا پارێزگاره‌كه هیچ ده‌سه‌ڵات نابێت، بۆ من گرنگ نیه پارێزگار دابنرێت یا نا، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو هێزه سیاسیه زۆر واقیعیانه بیر بكه‌نه‌وه حكومه‌تیش پێكبهێنن كورد ئێستا پێویستی به ڕێكخستنی نێو ماڵی خۆیه‌تی خۆی ڕێكباخه‌ته‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستی سیاسی له‌نێو ماڵی خۆی من پێم وایه ئه‌وه گرنگتره وه‌ك له‌وه‌ی ئێمه شه‌ڕ له‌سه‌ر وه‌زیرێك دابتاشین یا پۆستێكی تر كه كه‌سێكی پێ ڕازی بكه‌ین، پارێزگاری كه‌ركوك به‌شی یه‌كێتیه هه‌ر بۆ ئه‌ویش ده‌بێت"
"به‌بێ پارتی یا به‌بێ یه‌كێتی هچ هه‌نگاوێك له‌كوردستان به ئاسانی نانرێت"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچونی چیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر پارتی حكومه‌تی بێ یه‌كێتی پێكهێنا پۆسته‌كانی یه‌كێتی به‌به‌تاڵی به‌جێ هێشت و یه‌كێتیش سوربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی؟
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌م شێوه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" پێم وایه ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی بگه‌نه ئه‌نجام خۆ ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێكبێت ڕه‌نگه زۆر له‌دۆخه‌كان نه‌گۆڕێت به‌بێ پارتی یا به‌بێ یه‌كێتی هچ هه‌نگاوێك له‌كوردستان به‌ئاسانی نانرێت، ڕه‌نگه حكومه‌ته‌كه پێكبێت پارتی ده‌توانێت چونكه به‌پێی یاسا و ده‌ستور 45كورسی هێناوه پێویستی به ١١ كورسی تره به‌ڵام ئایا له‌كوردستان ئێستا ئه‌وه هه‌یه؟ خۆ ئێستاش له‌كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی دوو ئیداره‌یی ده‌كرێت، حیزب و شه‌خس هێزییان هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شتانه له‌كوردستان ئه‌وه‌نده ئاسان نیه كه ئێستا ده‌نگێكی ناساز هه‌یه له‌كوردستان كه باس له دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوبدات نه‌ك دوو ئیداره‌یی به‌ڵكو كورد ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی له‌ده‌ستی ده‌دا."