Accessibility links

به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌: تا ئێستا هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌


 Barzan Ahmad Kurda
Barzan Ahmad Kurda

له‌ وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان باس له‌ پرسی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی پۆسته‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها باس-یش له‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌كات.

ده‌قی وتووێژه‌كه‌:

"پێش 7/11 یه‌كێتی به‌نیازه‌ كاندیده‌كانی بۆ پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلایی بكاته‌وه‌"

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ له‌باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندید بۆ پۆسته‌ حكومیه‌كان، ڕایگه‌یاند" تا ئێستا كاندیده‌كانمان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ چه‌ند كادیرێك خۆیان كاندید كردووه‌ بۆ پۆسته‌كان له‌ناویاندا كه‌سێك هه‌ڵده‌بژێرین بۆ هه‌ر پۆستێك."

به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان بێت پشووی په‌رله‌مان بۆ دوو هه‌فته‌ دواخرا به‌مه‌به‌ستی متمانه‌دان به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دواواده‌ش له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی ڕاسپێردراو بۆ پێشكه‌ش كردنی ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی متمانه‌دان پێیان 7/11) ه‌ ."

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی"ئێمه‌ تا ئه‌و به‌رواره‌ 7/11 هه‌وڵده‌ده‌ین كاندیده‌كان یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌ و پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان بكه‌ین تا متمانه‌یان پێبدرێت بۆ پۆسته‌كان، پێش ئه‌و واده‌یه‌ یه‌كێتی به‌نیازه‌ كاندیده‌كانی یه‌كلایی بكاته‌وه‌."

ئایا ئه‌و ئه‌گه‌ره‌تان داناوه‌ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كانتان یه‌كلایی نه‌كرده‌وه‌ به‌رنامه‌ی ترتان چیه‌؟

به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ وتی"ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه‌، پێشم وایه‌ هه‌موومان ملكه‌چی بڕیاری زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌بین، هێشتا كاتی كۆبونه‌وه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه‌."

"پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌زانێت كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك حه‌قی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌، دانی به‌و ڕاستیه‌دا ناوه‌ "

سه‌باره‌ت به‌ كاندیده‌كانیان بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك؟

به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌ ده‌ڵێت" ئێمه‌ چه‌ند كه‌سێكمان وه‌ك كاندید دیاری كردووه‌ له‌نێوئه‌وانیشدا چه‌ند كه‌سێكه‌ كه‌ پێشنیاری پارتیه، هیوادارین له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خۆمان ساغ بكه‌ینه‌وه‌ هه‌ردولا له‌سه‌ر كاندیدێك، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك دیاری بكه‌ین بۆ ئه‌و پۆسته‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك بكه‌ین له‌كه‌ركوك و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ."

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌" پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌زانێت كه‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك حه‌قی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌ چونكه‌ یه‌كه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك-مان به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌په‌رله‌مانی عیراقدا شه‌ش كورسیمان هێناوه‌، له‌ پێشوتریشدا زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان هی ئێمه‌ بووه‌، پارتی خۆی ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانێت و دانی پێداناوه‌، وه‌ له‌م دۆخه‌دا پارتی خۆی له‌ كه‌ركوك نیه‌ و كشاوه‌ته‌وه‌ له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ نه‌ له‌ ئیداره‌ و حكومه‌ت و وه‌ حیزبیش وجودێكی وای نیه‌ له‌ كه‌ركوك، وه‌ یه‌كتیش ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابێت، ئێمه‌ بۆیه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگار ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ئه‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی ئێستا هه‌یه‌ ڕایبگرین."

" خۆمان كاندیدی خۆمان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ "موڕاعاتی" هه‌ندێك سه‌رنج و پێشنیاری پارتی-ش ده‌كه‌ین"

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه‌ ڕازی ده‌بن كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك پارتی دیاری بكات یا ده‌بێت ته‌نها خۆتان دیاری بكه‌ن؟ به‌رزانی ئه‌حمه‌د كورده‌ وتی" خۆمان كاندیدی خۆمان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ین به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ "موڕاعاتی" هه‌ندێك سه‌رنج و پێشنیاری پارتی-ش ده‌كه‌ین چونكه‌ ده‌بێت یه‌كێتی خۆی كاندیدی خۆی دیاری بكات به‌ڵام به‌ڕێككه‌وتن له‌نێوان خۆماندا، "زائیده‌ن" ڕێز له‌سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی پارتی-ش ده‌گیرێت چونكه‌ ئێمه‌ ڕێككه‌وتنمان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی بۆیه‌ ده‌بێت سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی پارتی به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن، وه‌ هیچ مه‌رجێكیش ده‌ستنیشان نه‌كراوه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی یه‌كێتی كاندیدی ده‌كات ده‌بێت پۆستی حیزبی هه‌بێت، وه‌ك وتم ئێمه‌ لیژنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی دانیشتووه‌ دیاره‌ كۆمه‌ڵێك سه‌رنج و تێبینی و مه‌رجییان هه‌یه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا ئه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت، كه‌ له‌په‌راوێزی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌دا نوسراوه‌ كه‌ به‌ڕێككه‌وتنی "كاك مه‌سعود و كاك كۆسره‌ت" ئه‌وه‌ جێ به‌جێ ده‌كرێت."

"تا ئێستا هیچ كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌ "

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ میدیاكانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ كاندیدی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ بریكارانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكرده‌وه‌ له‌ڕابردوو؟

ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ و وتی" ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریم هه‌یه‌ هیچ كاندیدێك یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردولا ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ری ئه‌وكاته‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌."

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:27 0:00

XS
SM
MD
LG