Accessibility links

محەمەد ڕەئوف: پـێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کێشمەکێشی لە نێو خودی حزبەکاندا دروستکردبوو


مەسرور بارزانی ڕاسپـێردراوی پـێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لیستی ناوی ئەو کەسانەی ڕەوانەی پەرلەمانی هەرێم کرد کە پـێشنیار دەکات لە کابینەی حکومەتەکەیدا بن.

بەپـێی ناوەکان، هەرسێ حزبی سەرەکی هەرێمی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارن لە حکومەتەکە.

محەمەد ڕەئوف شیکەرەوەی سیاسی لە شاری سلێمانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ یەحیا بەرزنجی لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە دەڵێت ئەم لیستەی ڕاگەیاندراوە لە دوای کێشمەکێش و ململانەی و گفتۆگۆی نێوان هێزە سیاسیـیەکان و هەروەها ململانێ و کێشمەکێشی ناو حزبە سیاسیـیەکان خۆیاندا بۆ دیاریکردنی کاندیدەکانیان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:07 0:00

XS
SM
MD
LG