Accessibility links

محەمەد رەئوف: زیاتر لە 32 بەرپرس و 25 کۆمپانیا لە دەرەوەی هەرێم لە دۆسێی گەندەڵیدان


دۆسێی گەندەڵی هەندێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، کەوتۆتە ژێر چاودێری ئاژانسی چاودێری بۆ رووبەڕووبونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە یەکێتی ئەوروپا.

بەپێی راپۆرتێکی تێرو تەسەلی درەو میدیا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو بەرپرسانەی هەرێم هاوشانی بەرپرسە عێراقییەکان و بەرپرسانی تر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆسێی پارە سپیکردنەوە تێوە گلاون. ئەو رێکخراوە ساڵانێکە لێکۆڵینەوە لەو پارە زۆرو زەوەندانە دەکات کەلە بانکەکانی ئەوروپا یان لەو وڵاتانە پرۆژەی جۆراو جۆریان بە پارەی نا مەشروع پێ کڕدراوە، یاخواد لە بانکەکان دانراون.

لەو بارەیەوە لەگەڵ رۆژنامەوان محەمەد رەئوف کە خۆشی راپۆرتەکەی ئامادەکردووە، ئەم وتوێژە ساز کراوە، لەسەر رۆشنایی بە دواداچونەکانی ئەو رێکخراوە.

لەو بارەیەوە محەمەد رەئوف دەڵێت " لە 2007 هەتا 2013 بڕی 312 ملیار دۆلار لە بانکەکانی عێراق دەرچووە و بڕی 212 ملیار دۆلاری چووەتە دەرەوەی عێراق، لە نێو ئەو بڕەی کە چووەتە دەرەوەی عێراق 78 ملیار دۆلاری چارەنووسی دیار نیـیە."

دەشڵێت لەو 78 ملیار دۆلارەی نازانرێت لە چیوە ڕۆیشتووە بۆ کوێ 12 ملیار دۆلاری لە بانکەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕۆیشتووە. زیاتر لە 32 بەرپـرس و 25 کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان لە نێو دۆسیـیەکەدان وە دۆسیـیەکە بە گوماناوی ماوەتەوە.

لە بەشێکی تری وتوێژەکە باس لە زۆر وردەکاری کراوە کە کەمتر میدیای کوردی دەتوانێت دەستی بەو زانیارییانە بگات، لەو بارەیەوە رۆژنامەوانەکە باس لە کەتنی بەرپرسێکی گەندەڵی هەرێم دەکات "بەرپرسێکی باڵای هەرێم بڕە پارەیەکی زۆری بردووەتە لوبنان و لەوێشەوە رەوانە ئەوروپای بکات، بەڵام لەوێش حیزبوڵڵای لوبنانی دەستی بەسەردا گرتووە، دوواجار بە نێوەندگیری ئێران و بەرپرسە شیعەکان، بەرپرسە کوردەکە بووەتەوە بە خاوەنی نیوەی پارەکە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:35 0:00

XS
SM
MD
LG