Accessibility links

شۆڕش ئەمین: دەیان کۆمپانیا سودمەندن لە چارەسەرنەکردنی کێشەی کارەبا


زیاد لە 27 ساڵە کارەبای هەریمی کوردستان بە تەواوەتی چارەسەر نەکراوە، بەتایبەتی کارەبای سلێمانی، هاوکات 13 ساڵ لەمەوبەر فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کە پێکهاتبوو لە کۆمەڵێک رێکخراو هەستان بە سازکردنی هەڵمەتێکی داکۆکیکردن و بەدواداچوون بۆ کێشەی کارەبا؛ بەڵام دوابەدوای دۆزینەوەی خاڵە لاوازو گرفتە هەرە سەرکی و لاوەکییەکانی کارەبا، بەڵام تا ئەم سەروەختە ئەو گرفتانە چارەسەر نەکراون و بگرە زیاتربوون و کێشەکەش وەکخۆی بە خراپتری ماوەتەوە بۆ هاوڵاتیانی هەرێمەکە.

بۆ بەدواداچوون و هەڵدانەوەی فایلی کێشی کارەبا؛ ئاسۆ جەبار وتوێژی لەگەڵ چالاکوان و ئەندامی کارای تۆڕی نەوا لە سلێمانی شۆڕش ئەمیندا سازکردووە...

شۆڕش ئەمین دەڵێت "دەیان کۆمپانیا هەیە سودمەندن لەچارەسەرنەکردنی کێشەی کارەبا."

دەشڵێت "گرفتی گەورە بەرهێنانی کارەبایە..."

هاوکات شۆڕش دەڵێت "کاتیخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان سەدان موەلیدەی کارەبایان هێنا بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام دواتر زانرا حیزبەکان بەسەر بارەگاکانی خۆیان و بەرپرسە گەورەکاندا دابەشیان کردبوو..."

ئەو دەڵێت لەلایەن بەرپرسەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە "کاتێک ئێمە ناوەکانمان ئاشکرا کرد، چەندان بەرپرس تەلەفونیان بۆ کردین و هەڕەشەیان لێکردین."

دەشڵێت "چارەسەرنەکردنی کێشەی کارەبا پەیوەندی بە سیستمی حوکمڕانیەوە هەیە."

هاوکات شۆڕش پێیوایە "ئەگەر دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمی کوردستانەیان بە هی خۆیان بزانیبایە؛ گرفتی کارەبا لەهەرێمەکەدا نەدەما."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:15 0:00

XS
SM
MD
LG