لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ مستهفا چاوڕهش ئهندامی ئهنجومهنی سهركردایهتی یهكێتی نیشتمانی كوردستان باس له پرسی ئهگهری بهستنی كۆنگره لهلایهن حیزبهكهی وه چهند پرسێكی تر پهیوهست بهو بابهته دهكات.
دهقی وتووێهكه:
"دهبێت پێش كۆتایی ئهمساڵ كۆنگره ببهستین"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا مستەفا چاوڕەش لەبارەی کاتی بەستنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە دەڵێت" وەک حەق دەبوو کۆنگرە ببەستین چونکە سێ-چوار ساڵ تێپەڕیووە بەسەر بەستنی کۆنگرەدا دەبوایە کۆنگرەمان لەکاتی خۆیدا بکردایە بەڵام دیارە هەموو خەڵک دەزانێت بەهۆی ئەوشەڕهی داعش کەتوشمان بوو دۆخێکی ئارام نەبوو لە عیراقدا کە ئێمە بتوانین کۆنگرە بکەین دیارە شتی تریش هەبوو بەڵام شتە ئەساسیەکان ئەوەبوو، وە قەیرانێکی دارایی توند هەبوو کە ڕووی لەهەموو خەڵک کردبوو جا ئێمە کە ئەوکاتە بۆمان نەکرا ئیتر دواکەوت، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە وە دەمێکیشە ناو بەناو قسە لەسەر کۆنگرە دەکرێت ماوەیەک پێش ئێستا ویستمان هەوڵ بدەین دووبارە پێکهێنانی حکومەت هاتەوە پێش ئەوەبوو هەشت مانگی خایاند تا پێکهات ئێستاش کاتی ئەوەیە هەم کادیرەکانی خۆمان هەم ئەندامەکانی خۆمان لەبەردەم بەرپرسیارێتیەکی گەورەداین دەبیت پێش کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرەی خۆمان بگرین."
" نابێت كۆنگره بۆ ملشكاندن و هی شهخس بێت "
مستهفا چاوڕهش ئاماژهی بهوهشكرد" وەک یەکێتیەک من خۆم لەهەموو کۆنگرەکانی یەکێتیدا بەشداربووم لە هەرسێ کۆنگرەکەشدا بە ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوم "بۆ ئەوە نیە باسی خۆم بکەم" ئەم کۆنگرەیە دەبێت کۆنگرەیەکی چارەنوسساز بێت لەدوای وەفاتی "جەنابی مام جەلال" کە ئێمە دەبێت هەموومان دەستمان لەسەر دڵمان بێت کۆنگرەیەک ببەستین کە کۆنگرەی هەموو یەکێتیەکان بێت هی یەکڕیزی یەکێتی بێت هی "ملشکاندن" نەبێت گوێمان لە پرتە و بۆڵەی ئەم و ئەو و ئەوەوە بێت بەڵام ئێمە هەموومان دەبێت کەدەچینە ناو ئەو کۆنگرەیەوە بەیەک ڕیزی بێینە دەر لەناو کۆنگرە بێینە دەرەوە بۆ شەخسی نەبێت چونکە کۆنگرە بۆ ئەوە نیە کە کێ دەبێتە ئەندامی سەرکردایەتی، کۆنگرە بۆ ئەوەیە لەسەر گۆڕانکارییە تازەکان، عیراق، ئێران ، ئەمریکا و دنیا سیاسەتی خۆمان دابڕێژینەوە."
"شانزە-حەڤدە ساڵه تامی کۆنگرەیەکمان نەکرد "گورگ-یش نەیخواردین "
باشە وەک خۆت وتت ناىیت کۆنگرە بۆ کەسی بێت، ئایا هیچ هەوڵێکی لەو شێوەیە لە ناو یەكێتیدا هەیە؟ لەوەڵامدا مستەفا چاوڕەش وتی" ئێـمە هەموومان دەڵێین کۆنگرە، کۆنگرە، کۆنگرە، بەڵام کۆنگرەش خۆمان ئاگامان لە نەفەسەکانە ئێمە خۆمان لەدوای مام جەلال کۆمەڵێک ئەو وردە کێشانە هەیە دەبێت هەموومان بۆ یەکڕیزی لە پێناوی سەربەرزی شەهیدەکانمان کە لەڕابردوودا یەکێتی هەژدە هەزار شەهیدی داوە، خۆ ئەگەر کۆنگرە بۆ شەخسی بێت هەر نەیکەین باشترە ئيمە شانزە-حەڤدە ساڵ تامی کۆنگرەیەکمان نەکرد "گورگ-یش نەیخواردین" ، بەڵام ڕاستیشە کاتی بەسەرچووە بەڵام دەبێت کۆنگرەیەک بکەین کە کۆنگرەی یەکێتیە ڕاستەقینەکان بێت لەپێناو یەکێتیدا بێت."
"ئەوا "عەرز و ئەوا گەز" ئەوا کۆنگرە"
ململانێ نێوەخۆییەکانی ناو یەکێتی تاچەند کاریگەری لەسەر دواکەوتنی کۆنگرەی یەکێتی هەبووە؟
مستەفا چاوڕەش دەڵێت" من ناچمە ئەو بابەتەوە و باسی ئەوە ناکەم چونکە من سەیری "دڵی خۆم دەکەم" وەکو یەکێتی وەک چۆن خۆم ئازارەکانی دەزانم ناچمە ناو ململانێوە بەڵام ئەگەر شتێکیش هەبێت ئەوا "عەرز و ئەوا گەز" ئەوا کۆنگرە با کۆنگرە کۆنگرەی ڕاستەقینەی یەکێتی و شەهیدەکانی یەکێتی بێت."
" هەموومان داوای کۆنگرەمان کردووە و واژۆمان کردووە "
دەربارەی ئەوەی ئایا لەناو یەکێتیدا ویستێک هەیە بۆ دواخستنی کۆنگرە؟
مستەچاوڕەش دەڵێت" تا ئێستا کەس قسە ناکات لەهەرکەسێک دەپرسیت دەڵێت کۆنگرە، ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی یەكیتی کە من خۆم بەرپرسی مەڵبەندی پێشمەرگە بووم چوار بۆ پێنج کۆبونەوەمان کرد هەر لەم مانگەی کە ئێستا تێیداین و تەواو نەبووە هەموومان داوای کۆنگرەمان کردووە و واژۆمان کردووە و هەمووشمان بەیەک "نەفەس" قسەمان کردووە وە لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکيتی لەهەولێر ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هەر باسی کۆنگرە دەکەین کە پيش کۆتایی ساڵی 2019."
ئایا سكرتێری گشتی یهكێتی له كۆنگرهدا ههڵدهبژێردرێت؟
هەروەها سەبارەت بە هەڵبژاردنی سکرتێری گشتی بۆ یەکێتی لە کۆنگرەدا؟ مستەفا چاوڕەش وتی" ئەوە نازانم چونکە هەڵبژاردنی سکرتێر، یا نا؟، هەبێت یاخود نەبێت؟ یان ئەنجومەنێک هەبێت؟ ، یا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی؟ هەمووی لە کۆنگرەدا بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئەو "موناقەشانە" لەکۆنگرەدا دەکرێت."