لهوتووێژێكی ژیار محهمهد له بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ محهمهدی حاجی مهحمود، باس له پرسی دامهزراندنی ئهنجومهنێك دهكات بۆ ههرێمی كوردستان و ڕای حیزبهكان دهكات، ههروهها پرسی سهرۆكایهتی كردنی ئهو ئهنجومهنه و ڕای حیزبهكان لهوبارهیهوه دهكات.
دهقی وتووێژهكه:
" زۆرێك له حیزبهكان چوار ساڵه كۆنهبونهتهوه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی دامەزراندنی مەرجەع یا ئەنجومەنێک بۆ هەرێمی کوردستان كه له ئێستادا باسی لێوه دهكرێت، دەڵێت" ڕاستە لەکوردستان سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک لە حیزبەکان لە حکومەتدا نین وە کۆمەڵێکی تریشیان لە هیچیاندا نین، ئێستا زۆرێک لە حیزبەکان چوار ساڵە پێکەوە کۆنەبونەتەوە لهكاتێكدا هەموویان ئامانجیان یەکە و بۆ کورد و دەزگا شەرعیەکان کاردەکەن ئەمانە خۆی بۆی هەموویان وەشتێکی پێویستە کە کۆیان بکاتەوە كه ئەمە ئەنجومەنێکە ڕاوێژکارییە، سیاسیە هەر ناوێکی هەبێت ئەم حیزبانە ماوە ماوە کۆبکاتەوە بۆ تاوتوێ کردنی کێشەکان کە ئێستا کێشەی ئەمریکا و ئێران لەناوچەکەدا هەیە کەکورد لەناوچەکەدا زیانمەند دەبێت دەبێت کورد کۆبێتەوە بزانێت چی بکات؟، خۆ ئەمە شتێکی تازە نیە بۆ نمونە لە ئەمریکا ئەنجومەنی پیران هەیە لە بەریتانیا لۆردات هەیە لە وڵاتانی عەرەبی "ئەعیان" هەیە، خۆ ئەگەر لەکوردستانیشدا شتێکی وا هەبێت کە بتوانێت ڕاوێژکاری لەنێوان حیزبەکاندا هەبێت و نەخشەیەک دابنێن کە بیخەنە بەردەم پەرلەمان و حکومەت ڕەنگە ئەوکات پەرلەمانی کوردستان بتوانێت بە بڕیارک چوارچێوەیەک بۆ ئەو ئەنجومەنە دابنێت."
" كهس دژی دامهزراندنی ئهو ئهنجومهنه نهبووه، "كاك كۆسرهت" پێی وتم" شتێكی باشه "
محەمەدی حاجی مەحمود لەوەڵامی ئەو پرسیارەی پێتان وایە هەموو حیزبەکان ڕازی دەبن بە دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە وتی" من پێم وایە هەموو حیزبەکان پێیان باشە و کەس دژی نەبووە دامەزراندنی ئەو ئەنجومەنە من یەکەمجار لەگەڵ "بەڕێز کاک کۆسرەت ڕيسوڵ عەلی" دانیشتم و ئەو بابەتەم پێشنیار کرد ئەوانیش پێشوازییان لێکرد و وتیان شتێکی باشە."
ڕاشیگەیاند" پێویستە سەرەتا یەکێتی و پارتی کۆببنەوە و لەسەری ڕێک بکەون پاشان لەگەڵ حیزبەکانی تر دابنیشن کە کەسی یەکەمی حیزبەکان یادووەم ببنە ئەندامی ئەو ئەنجومەنە، وە ئەم ئەنجومەنە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتەکان نەبێت بەڵکو پەیوەندی لەگەڵ حیزبەکان هەبێت لەدنیادا."
سەبارەت بەناوی ئەنجومەنەکە؟ محەمەدی حاجی مەحمود وتی" من پێم باشە ناوی ئەو ئەنجومەنە سیاسی بێت، بەڵام ئەو ڕۆژەی کەلەگەڵ کاک کۆسرەت کۆبوومەوە کۆمەڵێک لەبرادەرانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەیان بەناوی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری کرد، بۆیە من ناوەکەم زۆر پێ گرنگ نیە بەڵکو ئامێرەکە گرنگە کەهەمووی کۆبکاتەوە."
" دهبێت حیزبهكان خۆیان تهكلیف له "كاك مهسعود بارزانی" بكهن بۆ سهرۆكایهتی ئهو ئهنجومهنه، وه بڕواناكهم كهسیش دژی سهرۆكایهتی كردنی بێت. "
سەبارەت بەسەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە؟ محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت" دوو حاڵەت هەیە، حاڵەتێکیان ئەوەیە کە بەپێی دەوری بێت ئەگەر ئەوەش نەبێت دەتوانرێت بەپێی حیزبەکان کە ئێستا ژمارەی حیزبەکان دیارە لەکوردستان، دەتوانرێت ڕێک بکەون کە بەپێی پێگەو ڕێژەی دەنگەکانی حیزبەکان بێت یاخود کەسایەتیان بێت کە کام کەسایەتی دەبێتە سەرۆکی ئەو دەزگایە."
ههندێك ڕهخنهی ئهوه دهگرن كه دامهزراندنی ئهو ئهنجومهنه ویستی ههندێك كهسایهتی و لایهنه بۆ داتاشینی پۆست و هێنانه پێشهوهی بارزانی وهك مهرجهع؟
محەمەدی حاجی مەحـمود لهوهڵامدا ڕایگهیاند" من پێم وایە بەحوكمی ئەو دۆخی ئێستا هەیە لەناوچەکە "کاک مەسعود بارزانی" دەتوانێت لەقۆناغی یەکەمدا سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکات، من واقیعانە بیردەکەمەوە نە وەک حیزبی، نە بەڕقی شەخسی بیردەکەمەوە کوردستان ئێستا بەدۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت کێشەمان لەگەڵ عیراق و وڵاتانی هەرێمی هەیە شوێنەواری شەڕی داعش و قەیرانی ئابوریمان هەیە جۆرەها کێشەی تریش جا بۆیە ئەگەر ئەو ئەنجومەنە بتوانێت ئەو حیزبانە هەمووی کۆبکاتەوە ئەوا زۆرباشە، خاڵی دووەم، پێم وانیە کاک مەسعود پێویستی بە پۆست هەبێت خۆ کاک مەسعود ئێستا سەرۆکی هەرێم نیە پادشای هۆڵەندی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتن، هەموویان ئەویشیان بینی بەبێ ئەو نەیانتوانی بگەڕێنەوە لەکوردستان واتە بڕواناکەم ئێستا ئەو "مەسعود بارزانی" پێویستی بەوەبێت کەسەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بێت بەڵام کورد ئێستا خۆی پێویستی بەچیە و بەکێیە بۆ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە؟ من پێم وایە ئەوکات حیزبەکان دەبێت خۆیان پێشنیار بکەن داوا لەکاک مەسعود بکەن بۆ سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە. .من پێم وایە ئێستا زۆر پێویستە سهرۆكایهتی كاك مهسعود بۆ ئهو ئهنجومهنه، چونکە بە حوکمی کەسایەتی و پێگەی حیزبەکەی کە ئێستا گەورەترین حیزبی کوردستانە و نیوەی زیاتری هەموو حیزبەکانی تری هەیە وە خۆشی کەسایەتیەکی دیار و ناسراوە."
بەبۆچونی محەمەدی حاجی مەحمود زۆربەی زۆری حیزبەکان ڕازی دەبن کە "مەسعود بارزانی" سەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکات و وتی" من پێم وایە زۆربەی زۆری حیزبەکان بەسەرۆکایەتی کردنی ؟کاک مەسعود" لەو ئەنجومەنەدا ڕازی دەبن، هەروەک لە ڕاگەیاندنەکانەوە گوێ-مان لێیەتی بۆ یەکێتی نیشتمانی کاتێک من دەستپێشخەریم کرد ئەوان وتیان ئێمە خۆمان لەسەرکردایەتی ئەو بابەتە تاوتوێ دەکەین بەڵام لەگەڵی بوون، وە بزوتنەوەی گۆڕان خۆیان پێش ماوەیەک داوایان کرد کەدەڵێن با کۆبونەوەی هەموو حیزبەکان بکرێت، كۆبونهوهی حیزبهكانیش دهبێت له چوارچێوهیهكدا بێت كه ئهو چوارچێوهیه ئهنجومهنهكهیه، بۆیە بەبۆچونی من نەک دەبێت ڕازی بن ئەو حیزبانە ( یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی، یەکگرتووی ئیسلامی، هەروەها نەوەی نوێ) بەسەرۆکایەتی کردنی کاک مەسعود لەو ئەنجومەنە بەڵکو دەبێت" تەکلیفی لێ بکەن، من کاک مەسعودیشم نەبینیووە تابزانم ڕازی دەبێت یا نا بەسەرۆکایەتی کردنی ئەو ئەنجومەنە بەڵام ئەوکاتەی حیزبەکان ڕێککەوتن کە داوایان لێکرد ئەوکات دەردەکەوێت ڕازی دەبێت یاخود نا کەسەرۆکایەتی ئەو ئەنجومەنە بکات."