Accessibility links

کەسوکاری ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لە بەردەم پەرلەمانی هەرێمی کوردستان داواکاریـیەکانیان ڕادەگەیەنن


کەسوکاری ئەنفالکراوان و کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال لە گەرمیانەوە هاتوونەتە هەولێر یاداشتێکیان دایە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شەهیدان و ئـەنفالکراو، دواتر لە پێش پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند داواکاریـیەکانیان لە 17 خاڵ پێکهاتووە لە یاداشتێکدا پـێشکەش بە پەرلەمان و وەزارەتی شەهیدانیان کرد و داوای جێبەجێکردنی دەکەن و دەڵێن لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان لە حکومەتی عێراقی سکاڵا تۆمار دەکەن و پەنا بۆ شەقام دەبەن و خۆپێشاندان ئەنجام دەدەن.

بە شێوەیەکی گشتی داواکاریەکانیان لەوە پێکهاتووە کارکردن بۆ هەڵدانەوە و هێنانەوەی ئازیزانیان لە بیابانەکانی خواروی عێراق و حکومەتی عێراقیش کە میراتگری ڕژێمی لە ناوچووی بەعسە داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات لەسەر ئەو کۆمەڵکۆژیەی کە بەرامبەر بە‌میلەتی کورد ئەنجامیداوە، هاوتاکردنی موچەی کەسو کاری شەهیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق ، داوایانکردووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندیەکانیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق هەماهەنگ بن بۆ ئـەوەی قەڵای نۆگرە سەلمان لەوێ بەرێوەبەرایەتیەک بکرێتەوە بۆ زیندوو هێشتنەوەی ئەو قەڵایە کە ئاماژەیەکە بۆ مەزلومیەت و قڕکردنی کوردەکان هەروەها دەشڵێن مەسەلەی درۆستکردنی خانوو بۆ کەسو کاری ئەنفالکراوەکانە کە هەر لە گەرمیان زیاد لە پێنچ سەد کەس ماون تاکۆ ئێستا خانوویان بۆ دروست نەکراوە، جەخت کردنەوە لەبریاری دادگای باڵای تاوانەکان کە لە 2007 ەوە لە حکومەتی عێراق دەرچووە تاکۆ ئێستا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی ناوخۆ کاری پێ بکەن سەبارەت بە هەموو ئەو کەسانەی کە تێوەگڵاون لە کەیسی تاوانی ئەنفالدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:16 0:00


XS
SM
MD
LG