لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهدهنگی ئهمریكا، شێخ جهعفهر شێخ مستهفا جێگری سهرۆكی ههرێم كه هاوكات ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستانه باس لهبۆچونی حیزبهكهی دهكات سهبارهت به دامهزراندنی ئهنجومهنێك بۆ لایهنه سیاسیهكان، هاوكات ڕای حیزبهكهی لهبارهی ئهو كهسهی پۆستی سهرۆكی ئهنجومهنه وهردهگرێت لهداهاتوودا.
" ئەگەر ئهنجومهنهكه بۆ کۆدەنگی بێت، چونکە ئێستا ڕەنگە هەر حیزبێک پەیوەندی هەرێمی سەربەخۆی هەبێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وتی" لەڕاستیدا من هیچ زانیارییەکم نیە لەسەر ئەو ئەنجومەنە یا هیچ باسێک کرابێت لەمەکتەبی سیاسی یا سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵام هەمووان دەزانین کە ئەمڕۆ لەهەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان، هەروەها حکومەت هەیە کە ئەمانە هەمووی بە یاسا ڕێکخراوە، وە هەریەکە کاری خۆی هەیە و لە بواری خۆیدا کاردەکات ئەگەر ئەنجومەنێک دروست ببێت کە دەستی حکومەت و پەرلەمان ببەستێت و دەست وەربدارتە کاروباری ئهو سێ دامەزراوەیە(سەرۆکایەتی هەرێم،پەرلەمان هەروەها حکومەت) ئەوا بەڕاستی من پێم باش نیە چونکە هەریەک لەو سێ دامەزراوەیە کاری خۆیان هەیە و سەربەخۆن لەو کارانەی پێیان دراوە، بەڵام خۆ ئەگەر ئەنجومەنێکیش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و یەکڕیزی میللەتەکەمان و ڕوبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی لەدەرەوە لەمیللەتەکەمان دەکرێت یا کۆدەنگیەک بێت بۆ گەیاندنی دەنگی میلەتەکەمان بەهەموو دنیا من بەو شێوەیە پێم باشە بەمەرجێک دووربێت لە دەستوەردان لەکاروباری حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم، چونکە پەرلەمان نوێنەری خەڵکە و خەڵک دەنگی پێداون و ئەو حیزبە سیاسیانە خۆشیان دەنگیان پێداون."
شێخ جەعفەر ڕونیکردەوە" ئەگەر بۆ کۆدەنگی بێت، چونکە ئێستا ڕەنگە هەر حیزبێک پەیوەندی هەرێمی سەربەخۆی هەبێت ئەگەر بۆ ئەوە بێت کە ئەم حیزبانە یەک دەنگی و یەک ڕەنگی پەیدا بکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشە ناوخۆییانەی کە هەیە لەنێوان لایەنە سیاسیەکان خۆیاندا بێن بەرەیەک یا ئەنجومەنێک دروست بکەن بێن دەنگی میللەتەکەمان بەهەموو دنیا بگەیەنن بەڵام نەک بەشێوەیەکی ڕەسمی کە بەیاسا ڕێکخرابێت بەڵام وەک دەنگی میللەت و سەرکردایەتی سیاسی ئەم میللەتە من بەم شێوەیە پێم باشە."
ئەمڕۆ "کەجەنابی مام جەلال "کۆچی دوایی کردووە هەر "جەنابی کاک مەسعود "ماوە، "جەنابی کاک مەسعود" دەتوانێت هەستێت بەو کارە."
سهبارهت به سهرۆكایهتی كردنی ئهنجومهنهكه شێخ جهعفهر شێخ مستهفا دهڵێت" کاتێک ئەنجومەنە دروستکرا بۆ سەرۆکایەتی کردنی ئەو ئەنجومەنە دەکەوێتە سەر ئەوەی چۆن و لەسەر کێ ڕێکدەکەون، واتە دەکەوێتە سەر ڕێککەوتنی لایەنەکان."
هەروەها جەختیکردەوە" من هەموو یەکڕیزییەکی ئەم میللەتەم پێ باشە جا بەهەر ڕێگایەک هەیە، لەژێر سێبەری هەر ناوێکدا هەیە تەنها ئەوە دەڵێم دەستوەردان لەکاروباری حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی پەرلەمان هێڵێکی سور بێت ئەگەرنا یەکڕیزی لەژێر هەر ناو سێبەرێکدا بێت وە هەرکەس بەرپرسی بێت من پێم باشە."
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لەوەشکرد" ئەگەر بڕوانینە ڕابردوو کە "بەڕهحمەت بێت جەنابی مام جەلال) لەگەڵ کاک مەسعود لەگۆڕەپانەکەدا بوون توانیبویان ڕۆڵێکی باشیان هەبێت لەکۆکردنەوەی هەموو لایەنەکان بەڵام ئەمڕۆ "کەجەنابی مام جەلال "کۆچی دوایی کردووە هەر "جەنابی کاک مەسعود "ماوە، "جەنابی کاک مەسعود" دەتوانێت هەستێت بەو کارە."
ئامادەن وەک یەكێتی ئەو داوایە لەبارزانی بکەن كه سهرۆكایهتی ئهو ئهنجومهنه بكات( وهك كاكه حهمهی حاجی مهحمود دهڵێت تهكلیف له بارزانی بكهن؟
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەڵێت" نەگەیشتۆتە ئەوکاتە هەرکات گەیشتە ئەوکاتە هەرکاتێک بوو ئێمە هیچ کات ڕێگریمان لە "جەنابی کاک مەسعود" نەکردووە، کاک مەسعود ئەمڕۆ سەرکردەیەکی دیاری میللەتەکەمانە سەرۆکی ئەم هەرێمە بووە لەپێشتر لەبەر ئەوە هەرکات کاتی هات ئەوکات یەکێتی بۆچونی خۆی دەدات وە پێشم وایە هەرشتێک لەبەرژەوەندی میللەتەکەمان بێت بۆ یەکڕیزی یەکێتی پشتگیری بکات، ئێمە پێشتر بۆ کاک مەسعود کارمان کردووە و دەنگمان پێداوە ببێتە سەرۆکی هەرێم جەنابی مام جەلال بەهەموو توانایەکیەوە لەدەرەوەی یەکێتی-ش کاری کردووە بۆ ئەوەی "جەنابی کاک مەسعود" ببێتە سەرۆکی هەرێم وە لەهەموو خولەکاندا وە له درێژکردنەوەی خولەکانیدا بەدەنگی یەکێتی "نیسابەکە" تەواو بووە کەدەنگمان داوە بۆ ئەوەی یا سەرۆکی هەرێم بێت یا دەورەکەی بۆ تازە بکرێتەوە، بۆیه ئەگەر ئێستاش کاک مەسعود بیەویت ئەو ڕۆڵە ببینێت و ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەموو لایەنە سیاسیەکان کۆبکاتەوە و یەکڕیزی کورد بپارێزیت بێگومان وهك یهكێتی هەمان هەڵوێستی ڕابردومان دەبێت ئەوا یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمان هەڵوێستی دەبێت وە وەبووە وەک ڕابردوو بومان ."