لهوتووێژێكی ژیار محهمهد لهگهڵ ساڵح ژاژڵهیی جێگری دەستلەکارکێشاوەی سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان باس له هۆكاری دهسلهكاكێشانهوهی له پۆستهكهی و ههروهها تهنانهت له بزوتنهوهی گۆڕان دهكات، ههروهها باسیش له ئهنجامدانی ههڵبژاردنی ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن و جڤاتی گشتی و دهستهی سهرۆكایهتی جڤاتی گشتی بزوتنهوهكه دهكات.
دهقی وتووێژهكه:
"ههڵبژاردنی خانهی ڕاپهڕاندن و جڤاتی نیشتمانی لهم كاتهدا كارێكی نایاسایی و نامهعقوله "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ژاژڵەیی لهبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەڵێت" خۆی کێشەکە ئەوەیە هێشتا هیچ هەڵبژاردنێک نەکراوە، جڤاتی نیشتمانی ئەندامەکانی زیاتر له چوار ساڵە هەڵبژێردراون، "دوو سێ ساڵە" هەر ماوەی یاساییان تەواو بووە ئەو بەرپرسی مەکۆیانەی کە بەدەنگی خەڵک بونەتە بەرپرسی مەکۆ ئێستا ڕەنگە ئەو خەڵکانە هەر نەمابن، واتە "وازییان هێناوە، دانیشتو، تۆراون... ئەوانە"، ئێستا ئەم خەڵکە کە خۆی بەنوێنەری دەزانێت وە نەماون چۆن یاسا ڕێگەی پێدەدات؟! چۆن مەعقولە گەورەترین دەزگای جێ بەجێکاری (خانهی ڕاپهڕاندن) هەڵبژێریت؟! ئەمە زۆر نایاسایی و نا "مەعقولە"."
جێگری دەستلەکارکێشاوەی سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنهوهی گۆڕان ئهوهشی وت" ئێمە وەک جڤاتی گشتی داوامان کرد وتمان خانەی ڕاپەڕاندینش لە بۆشایی یاسایدایە بۆ ئەوەی کە ئیش و کارەکان نەوەستن ماوەکەیان بۆ درێژ بکەنەوە هەتا کۆتایی ئەمساڵ کە بڕیارە کۆنفرانس بگیرێت، کە کۆنفرانس گیرا ئەوکاتە با هەڵبژاردن لەخوارەوە دەست پێبکەین بۆ سەرەوە ئەوکاتە جڤاتی نیشتمانی تازە هەڵبژێرێتەوە کە شەرعیەتی زیاترە ڕۆحی تازە و خەڵکی تازەدێتە پێشەوە با ئەوکاتە ئەو خەڵکانە دەنگ بە خانەی ڕاپەڕاندن بدەن ئەمەیان قبوڵ نەکرد."
"بیست كهس لهجڤاتی نیشتمانی خۆیان كاندید كردووه بۆ پۆستی حكومهت و دێن دهنگ به ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن دهدهن تا ئهوانیش سبهی ئهو كهسانه دیاری بكهن بۆ پۆستی حكومهت "
ساڵح ژاژڵهیی لهبارهی ههڵبژاردنی ئهندامانی خانهی ڕاپهڕاندن و جڤاتی نیشتمانیهوه دهشڵێت" هەر ئەم جڤاتی نیشتمانیەی کەماوەی یاسایی تەواو بووە دێت دەنگ بەخانەی ڕاپەڕاندن دەدات ئەمەش گومانی تێدایە، چونکە بۆ گومانەکە لەچیدایە؟ بیست کەس لە جڤاتی نیشتمانی داوای پۆستیان لە حکومەت کردووە ئێ مانای ئەوەیە ئەو بیست کەسە ئەوانەی دەیانەوێت هەڵبژاردن بکەن چۆنیان دەوێت وادەکەن چونکە دەکەونه ژێر باری ئەوانەوە ئەڵێت ئەگەر من دەنگی بۆ بدەم بۆ خانەی ڕاپەڕاندن ئەوا دەمکاتە بەرپرس، یا بەڕێوەبەری گشتی و هەر پۆستێک کە دوای کردووە لەبەر ئەوە ئەم دوو شتەیان بەیەکەوە بەستۆتەوە کە ئەمە گومانی لەسەرە " ئەمە مەسەلەکەیە"، بەپێی یاسا جڤاتی نیشتمانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت بەڵام کێشەکە ئەوەیە ماوەی یاسایی جڤاتی نیشتمانی تەواو بووە و شەرعیەتی نەماوە و لەبۆشایی یاسایدایە بۆی نیە وە ناتوانێت خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت."
ههروهها ژاژڵەیی ئەوەشی وت" جڤاتی نیشتمانی خۆی شەرعیەتی نیە ئێ کە شەرعیەتی نیە چۆن دەتوانێت خۆی دەزگایەکی تر هەڵبژێرن؟! " المبنی علی الباطل فھو باطل.)، جڤاتی گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی هەموویان لەبۆشایی یاسایدان، بەڵام باشتر وابوو وادە بۆ جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندنیش درێژبێتەوە تا کۆنفرانس ئەمە گومانی لەسەرە وەک وتم هێشتا پۆستەکانی تری کەبەر گۆڕان کەوتووە له حكومهت پڕنەکراوەتەوە، ئێ با بوەستانایە تا ئەم سێ مانگە خۆ دنیا وێران نابێت هیچ شتێ لەپێشەوە نیە کە بوترێت ئەگەر بزوتنەوەی گۆڕان خانەی ڕاپەڕاندن هەڵنەبژێرێت ئیتر دنیا وێران دەبێت و بزوتنەوەکە لەناو دەچێتەوە."
" هۆكاری دهستلهكاركێشانهوهیان "
سەبارەت بەهۆکاری دەسلەکارکێشانەوەی لە بزوتنەوەی گؤران و جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گؤران؟ ساڵح ژاژڵەیی وتی" خۆی هۆکاری سەرەی ئەوەی کە ئەم حەوت کەسە دەستمان لەکارکێشایەوە ئەوەبوو کە ڕۆژی 2ی مانگ جڤاتی گشتی کۆبونەوەی کرد داوامان لێکردن لەپێناوی یەکڕیزیدا ئەم هەڵبژاردنە مەکەن و درێژی بکەنەوە بۆ کۆتایی ساڵ بەڵام ڕۆژی دواتر جڤاتی نیشتمانی بڕیارەکەیان خستە بواری جێ بەجێ کردنەوە کە ئەمڕۆ جڤاتی گشتی هەڵبژاردن دەکەن وە 14ی مانگیش جڤاتی نیشتمانی، کەواتە کە بەقسەمان ناکەن و هیچ بۆچونێکمان وەرناگرن واتای وایە ئێمە هیچ نین ئەمە!، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئەمەی ئێستا ئەم بڕیارە دەدەین دیارە ئەنجامی کارەکانی لەوەو پێشە چونکە لەوەوپێشیش زۆر جار داوامان کردووە ئاوا بکرێت یا ئاوا بکرێت بەڵام بەقسەیان نەکردوین واتە ئەمە ئەنجامە من یەک نمونە بهێنمەوە ئێـمە لەجڤاتی نیشتمانی زۆرینەمان یا هیچ نەبێت نیوەمان پێمان باش نەبوو گۆڕان بچێتە ئەم حوکمەتەوە ناڵێین حکومەت خراپە بەڵام کە ئەم بزوتنەوەیە بانگەشەی چاکسازی دەکات ناتوانرێت بە ویستی خۆی بەرنامەی خۆی جێ بەجێ بکات چونکە بەرنامەی حکومەت هەیە، حکومەتیش هی هەموانە، وتمان نەچن باشترە بەڵام دوایی بوو بە ئەمری واقیع و چوونە حکومەت ئیتر خۆ ئێمە ساحێب بڕیار نین، دواتر بڕیارێکی ترمان دا ئەویش یەکەم: وتمان هیچ کەسێک لەخانەی ڕاپەڕاندن خۆی هەڵنەبژێرێت بۆ هیچ پۆستێک، دووەم، وتمان هەرکەس چووە وەفدی دانوستان نابێت خۆی هەڵبژێرێت بۆ هیچ پۆستێك كه گۆڕان له حكومهت وهریدهگرێت چونکە مەعقول نیە "زەلام" خۆی بچێت بۆ دانوستان بەڵام خۆی دابمەزرێنێت؟!، سێیەم: هیچ کەس لەوانەی پۆستی پەرلەمانتاری یا حوکمیان هەبووە کاندید نەکرێن، بەڵام ئەوانەش هیچیان بەقسە نەکردین، ئێ کەواتە من بۆ لەجڤاتێکدا بم کە قسەم نەڕوات و هیچ بەقسەم نەکەن؟! کەواتە من دەچمە دەرەوە."
"دەڵێن كوڕهكانی كاك نهوشیروان بەخشیش دەدەنە خەڵک بۆ دەنگدان بەو کەسانەی ئەوان دەیانەوێت بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی "
ساڵح ژاژڵەیی ئەوەشی وت" قسە و گومانێک هەیە کە بەردەوام باس دەکرێت و ناشاردرێتەوە ئەویش ئەوەیە دەڵێن، کوڕەکانی "کاک نەوشیروان" لەپشت پەردەوە گۆڕان بەڕیوەدەبەن و دەست وەردەدەنە خانەی ڕاپەڕاندن وە شتەکان دەیانەوێت بەویستی ئەوان بێت، من پێم وایە ئەوان "کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا" بە ئەندازەی خۆیان کاریگەرییان هەیە و دەست وەردەدەن و خاوەن بڕیارن لە هەندێک شتدا نەک هەموو شتێک، وە ئەگەر بشیانەوێت کاریگەرییان دەبێت چونکە ئەوانە کوڕێکی پیاوی گەورەن و ئەو خەڵکانە دەناسن لە هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانیدا بەڵام زانیاریم نیە ئەگەر هەمبوایە بێگومان ئێستا باسم دەکرد، بەڵام دەڵێن بەخشس دەدەنە خەڵک بۆ دەنگدان بەو کەسانەی ئەوان دەیانەوێت بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی."
ئایا دهچنه ناو حیزبی ترهوه؟
سەبارەت بەوەی ئایا بەنیازن پەیوەندی بکەن بەهیچ حیزبێکی ترەوە؟ ساڵح ژاژڵەیی وتی" تا ئێستا نەخێر، نەهیچ حیزبێک پەیوەندی پێوەکردوین نە ئێمەش پەیوەندیمان بەهیچ حیزبێکی ترەو کردۆتەوە یا خۆمان لەناوخۆماندا ڕێککەوتنمان کردووە بڵێین "وەڵا" وەرن بابچینە ناو فڵانە حیزبەوە ئێمە کە وازمان هێناوە لەبەر ناڕەزایی ئێستا هەرکەسە و ئازادە خۆی چ بڕیارێک دەدات سیاسەت دەکات یا دەچێتە ناو حیزبی ترەوە بۆ خۆم لەداهاتوو با سەیری دۆخەکە بکەم بزانم دۆخ چۆنە؟ ڕەوتی تازە دروست دەبێت من ئیشی تێدا بکەم لەبەرژەوەندی میللەتەکەمدا بێت؟ بەڵام لێت ناشارمەوە لە ئێستادا ئەم دەقیقەیە هیچ بڕیارێکم نەداوە."