لهوتووێژێكی ژیار محمهد لهبهشی كوردی دهنگی ئهمریكا لهگهڵ عهبدولستار مهجید سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی ئیسلامی، هاوكات ئهندامی مهكتهبی سیاسی ئهو حیزبه باس لهقۆناغی نوێی پهیوهندییهكانی كۆمهڵی ئیسلامی لهگهڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات.
دهقی وتووێژهكه:
"قۆناغی ئایندەمان هەردولامان بەباشمان زانی کە پەیوەندییەکانمان باش بێت."
لەسەرەتای وتوێژەکەدا عەبدولستار مەجید باسی لەسەردانەکەی وەفدی کۆمەڵی ئیسلامی بەسەرۆکایەتی "عەلی باپیر" ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کرد بۆ لای "مەسعود بارزانی" و وتی" سەردانەکە لەچوارچێوەی بڕیاری مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆمهڵ بووە کە لەدوای 30/9 ئێمە پێمان وابوە دۆخی کوردستان چۆتە دۆخێکی جیاوازەوە، پێمان وابووە دەبێت پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە لەگەڵ ئەو لایەنانەی کە پەیوەندییەکانمان نا ئاسایین یا باش نین، وەلەگەڵ پارتیشدا پەیوەندییەکانمان بەدۆخێکی سارددا تێپەڕیووە، وە لەڕابردوودا ئەوانیش هەندێک دەسپێشخەرییان کردووە، ئەوەش هەر لەو چوارچێوەیە بووە.
ههروهها ئهوهشی وت" سەردانە بەسەرەتایەک بۆ دروستکردنەوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان دەبینین ئەنجامەکانیش لەمەودا دەبینین کەهەردولا ڕێک و کۆک بوین لەسەر ئەوەی ئەو قۆناغە تێپەڕی کەپهیوەندییەکانمان ساردبوو لەبەر هەر هۆکارێک بێت بەڵام قۆناغی ئایندەمان هەردولامان بەباشمان زانی کە پەیوەندییەکانمان باش بێت."
""جەنابی مامۆستا عەلی باپیر" ئەوەی ڕونکردەوە کە ئێمە ئەگەر ڕەخنەیەکمان گرتبێت بەتوند زانرابێت ئەوا هەر لەدڵسۆزیمان بووە بۆ هەرێمی کوردستان، ئهو قۆناغه تێپهڕی قسه و لێدوانی توند بهرامبهر یهك بڵێین "
عەبدولستار مهجید ڕاشیگهیان" ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە ئێمە ئەوەمان ڕونکردۆتەوە کە ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حیزب و ئهو فراکسیۆنانەش نین کە بەشدارن لەحکومەت و حکومەتیان پێکهێناوە نین، ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتین، بۆیە ئێمە بەپێی عورفی دەولی دەکرێت هەندێک لەحیزبەکان لە حکومەت بن وە هەندێکیشیان ئۆپۆزسیۆن بن، بەڵام دەکرێت فراکسیۆنەکان باشترین پەیوەندییان هەبێت بۆ بەرژەوەندی گشتی."
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی جەختی کردەوە کۆبونەوەکەیان لەگەڵ پارتیدا ئیجابی بوە و ڕونیکردەوە" ئیجابی بونەکە ئەوەبوو، یەکەم دیارە، باسی ئەو قۆناغەی ڕابردوو کرا کە جۆرێک لە ساردی هەبوو لەنێوان هەردولامان وە جارجاریش ڕەنگە قسەو لێدوانی توند بەرامبەر یەک وترابێت ئەوە باسکرا کە لەلای هەردولاوە ئەوە کۆتایی پێهێنراوە وە ئەوە قۆناغێک بوو تێپەڕی، وە "جەنابی مامۆستا عەلی باپیر" ئەوەی ڕونکردەوە کە ئێمە ئەگەر ڕەخنەیەکمان گرتبێت بەتوند زانرابێت ئەوا هەر لەدڵسۆزیمان بووە بۆ هەرێمی کوردستان، کاک مەسعودیش باسی ئەوەی کرد، کە وتومانە بۆچی کۆمەڵی ئیسلامی وا نیگەرانە؟ ئایا مەکتەبی سیاسی پارتی شتێکی وایکردووە کە کۆمەڵی ئیسلامی وا توڕە بکات و لێدوان و خیتابیان بەرامبەر ئێـمە واتوند بێت، ئێمە ئومێد دەکەین دوای ئەم دیدارە پەیوەندییەکان بەرەو باشی بڕۆن."
"بههیچ جۆرێك باسی هۆكاری سهردانی نهكردنی وهفدی پارتی بۆ لای كۆمهڵ نهكرا لهسهروبهندی پێكهێنانی حكومهت "
هەروەها ئەوەشی وت" پەیوەندیمان لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی پەیوەندییەکی ئاساییە، بە فراکسیۆنی پارتی و گۆڕان و یەکێتیشمان وتووە ئێمە ئۆپۆزسیۆنی حکومەتین نەک هی فراکسیۆن فراکسیۆنی پارتی سەردانیشی کردوین ئێمەش سەردانیان دەکەین."
پێش پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیاند، کە چاوەڕوانی سەردانی شاندی پارتیە تا بەرچاوییان ڕون بێت ئایا بەشداری حکومەت دەکەن یا نایکەن؟ بەڵام شاندی پارتی سەردانی کۆمەڵی نەکرد و حکومەت پێکهات، لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لەو کۆبونەوەیە باسی هۆکاری سەردانی نەکردنی شاندی پارتی-تان لە پارتی پرسی؟
عەبدولستار مەجید وتی" نەخێر بەهیچ جۆرێک باسی ئەو بابەتە نەکرا، ئەو بابەتە تێپەڕی و کۆتایی پێهاتووە."
هاوکات ڕەتیشیکردەوە لەکۆبونەوەکەیاندا باسی مەرجەعی کوردستان یا پێکهێنانی ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان کرابێت، ڕاشیگهیاند" نە لەکۆبونەوەکە نەدوای کۆبونەوە، نە پێش کۆبونەوە بەهیچ جۆرێک باسی ئەو بابەتە نەکراوە تا ئێمەش لەسەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی تاوتوێی بکەین و ڕای خۆمان بڵێین."