قادر عهزیز ئهندامی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان لهم وتووێژهدا لهگهڵ بهشی كوردی دهنگی ئهمریكا دهڵێت" قوباد تاڵهبانی به مهكتهبی سیاسی یهكێتی وتووه كه نیگهرانه لهوهی سهرۆكی حكومهت دهسهڵاتی وهك پێویست نهداوهتێ، دهشڵێت: یهك لیستی هێزه كوردستانیهكان مهرجی سهركهوتنی كورده لهم ههڵبژاردنهدا،یهكێتی بهرژهوهندی گهلهكهمان له كهركوك و ناوچه جێناكۆكان دهخاته سهرو بهرژهوهندی خۆیهوه."
" هۆکاری دەست بەکارنەبوونی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک تەنها پارتیه کەس کێشەی نیە تەنها پارتیە ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ ناکات "
لەسەرەتای وتووێژەکەی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ قادر عەزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەربارەی ئهوهی ئایا هۆکاری یەکلایی نەکردنەوە و دەست بەکارنەبونی کاندیدی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک پەیوەندی هەیە بە کێشەی نێوان پارتی و یەکێتیەوە یا کێشە و ڕازی نەبونی کەمەنەتهوایەتیەکانی تری کەرکوکە لەسەر کاندیدی کورد بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک؟، قادر عەزیز دەڵێت" یەکێتی کێشەی نیە، کەس کێشەی نیە تەنها پارتیە ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ ناکات و هۆکاری دەست بەکارنەبوونی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک تەنها پارتیە بەداخەوە ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و بۆ خۆیان زیان دەکەن ئەگەر وابێت لەمەودوا هیچ متمانەیەک بە ڕێککەوتنەکان نامێنێت وە یەکێتیش دەبێت بڕیاری خۆی بدات ئهگهر پارتى پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبێت ، چونکە یەکێتی لەسەر بنەمای ئهو ڕێککەوتنانە بەشداری لەحکومەت کردووە نەک لەسەر بنەمای تر."
"سەرۆکی حکومەت خەریکە چەندین یاریدەدەر بۆ خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر حسابی یەکێتی و گۆڕان "
قادر عهزیز ئهوهشی وت"بۆ حکومەتی کوردستانیش تا ئێستا ئەو ڕێککەوتنە سیاسیەی هەیە پارتی وەک خۆی جێ بەجێی نەکردووە تا ئێستا دەسەڵاتی تەواوی نەداوە بە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرۆکی حکومەت خەریکە چەندین یاریدەدەر بۆ خۆی دادەمەزرێنێت لەسەر حسابی یەکێتی و گۆڕان، بەڕاستی یەکێتی و گۆڕان نیگەرانن لەم هەڵسوکەوتە وە پێمان باشە بۆ ئەوە "میسداقیەته" لەنێوانماندا بمێنێت بۆ ئایندەش ئێمە پابەندی ڕێککەوتنەکان بین، ئهو ڕێککەوتنانەی حکومەتی لەسەر دامەزراوە، ئەو ڕێککەوتنەی پارێزگاری کەرکوک، پارتی پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت، وە حەزدەکەم بزانی بەشداری یەکێتی لەحکومەت لەسەر بنەمای ئەم ڕێککەوتنانەیە ."
باشە ئەگەر پارتی هەر ڕازی نەبوو لەسەر دەست بەکاربونی کاندیدی پارێزگاری کەرکوک وەک خۆت دەڵێیت، هەڵوێستی یەکێتی چی دەبێت؟ قادر عەزیز لەوەڵامدا وتی" ئێستا یەکێتی چاوەڕوانی دوابەڵێنی پارتیە لەمەسەلەی ڕێککەوتنەکان، ڕۆژی ڕابردوتر وتەبێژی یەکێتی لێدوانی دا دەڵێت" ئێمە بەجدی چاوەڕێین پارتی ڕێککەوتنەکان جێ بەجێ بکات خۆ ئەگەر هەر جێ بەجێی نەکرد ئەوا دیارە وەک دەڵێن" لکل حادث حدیث"."
"ئەگەر وا بڕوات جارێکی تر یەکێتی متمانە ناکاتەوە بەپارتی بۆ ڕێککەوتن، پارتی بهجێ بهجێ نهكردنی ڕێككهوتنهكانی لهگهڵ یهكێتی متمانه لهدهست دهدات ."
پارتی بە ئێوە ناڵێت بۆچی پابەند نابێت بە ڕێککەوتنەکان لەگەڵتان" وەک خۆت دەڵێیت"؟ قادر عەزیز بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە و وتی" بەداخەوە یەک لەسیاسەتەکانی پارتی وایە سەرەتا هەتا ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان دەکات هەموو نەرمونیانیەک دەنوێنێت، هەموو ئامادەکارییەک نیشان دەدات، بەڵام دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکان دەکرێت و ئیشەکانی خۆی جێ بەجێ دەکرێت پابەندی ئەو ڕێککەوتنانە نابێت کە لەگەڵ لایەنەکانی کردووە واتە ئامادە ناىیت مافی بەرامبەرەکەی بدات ئەمە سیاسەتێکی خراپە، ئەمە بۆ "سومعەی" خۆیان خراپە ناىیت پارتی حیزبێکی سەرەکیە لەکوردستان بەم شێوەیە ڕەفتار لەگەڵ ڕێککەوتنەکاندا بکات. ئەگەر وا بڕوات جارێکی تر یەکێتی متمانە ناکاتەوە بەپارتی بۆ ڕێککەوتن."
هەروەها لەوەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لە سیاسەتی حکومەتی هەرێم ناڕازین وەک خۆت دەڵێیت؟ قادر عەزیز وتی" وەک باسم کرد تا ئێستا دەسەڵاتی تەواو نەدراوەتە "قوباد تاڵەبانی" کە تاکە جێگری سەرۆکی حکومەتە، هەتا هەندێک لەوەزیرەکانیش ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و پابەند نەبوونی پارتی بەڕێککەوتنەکە دەردەخات چونکە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای "شەراکەتە" لەو حکومڕانیەدا."
" قوباد تاڵهبانی به مهكتهبی سیاسی یهكێتی وتووه كه نیگهرانه لهوهی سهرۆكی حكومهت دهسهڵاتی وهك پێویست نهداوهتێ،به دڵنیاییهوه یەکێتی بەبێ دەسەڵاتی لەم حکومەتە بەردەوام نابێت"
ئایا قوباد تاڵەبانی بە ئێوە وەک مەکتەبی سیاسی یەكیتی وتووە نیگەرانم چونکە هیچ دەسەڵاتێکم ناداتێ وەک پێشتر سەرۆکی حکومەت؟ قادر عەزیز لەوەڵامدا دەڵێت" بەڵێ، بەڵێ، پێی وتوین و نەیشاردۆتەوە کە تا ئێستا وەک پێویست دەسەڵاتەکانى نەدراوەتێ، "کاک قوباد" ئهمهی به بەمەکتەبی سیاسی وتووە و مەکتەبی سیاسی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات وە بەڕاستی ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، وە یەکێتی ناتوانێت تاسەر بێدەنگ بێت، ئەگەر خەڵکەکەی دەسەڵاتی نەبێت لەناو حکومەت کەواتە یەکێتی چی دەکات لەناو حکومەت؟."
ئاشکراشیکرد" بڕیارە لەهەفتەی داهاتوو پارتی و یەكیتی کۆببنەوە ئەم مەسەلانە یەکلایی بکەنەوە کە پارتی بۆچی پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت و لەسەر چ بنەمایەک ئەم ڕێککەوتنانە کراوە؟ ."
قادر عەزیز ئەوەشی وت" ئەم سیاسەتەی پارتی هەڵەیە دەیکەن و زیان بە خۆیان و حکومەتەکەی خۆیان دەگەیەنن، یەکێتی هێزی سەرەکیە لەبەشداری کردنی لەم حکومەتەدا، ئەوان دروشمی کوردستانی بەهێزیان بەرز کردۆتەوە، ئایا بەم شێوەیە کوردستان بەهێز دەبێت؟ بەم شێوەیە حکومەتەکە بەهێز دەبێت؟ ئەمە بۆ خۆیان خراپە." بڕیاری کشانەوە لە حکومەت دەدەن؟ قادر عەزیز وتی" نا ئێستا زووە بۆ ئەو بریاره ، بەڵام به دڵنیاییهوه یەکێتی بەبێ دەسەڵاتی لەم حکومەتە بەردەوام نابێت."
"یهك لیستی بۆ كورد لهناوچه جێناكۆكهكان پێشنیاری یهكێتی بوو "
سهبارهت بهیهك لیستی حزبه كوردیهكان له ناوچه جێناكۆكهكان ئهندامهكهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی دهڵێت " یەک لیستی کوردی لەناوچە جێناکۆکەکان پێشنیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لایەنەکانی تریش ڕازی بوون، چونکە بەلای یەکێتیەوە یەک لیستی کورد لەو ناوچانە گرنگە چونکە ئەو ناوچانە ناوچەی جێناکۆکن و تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە بۆیه پێویسته کورد زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بهێنیت یا لانی کەم، دهنگی كورد کەم نەکات ، یەکێتی لەو ڕوانگەیەوە داوای یەک لیستی کردووە، خۆشبەختانە هەموو لایەنەکان گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەم یەک لیستیە پێویستە تا بتوانین زۆرینەی دەنگی نەک کورد بەڵکو دەنگی غەیرە کوردیش بەدەست بهێنین، ئێستا تەنها ماوەتەوە سەر لۆگۆ و دیاریكردنى سهرۆكى لیست و ناوى كاندیدهكان بۆیه وەک ئاماژەم پێی کرد بەرژەوەندی کورد لەوەیە کە زۆرترین كورد بەشداری له ههڵبژاردنهكهدا بکات."
ڕاشیگهیاند" یەکێتی لەڕوانگەی حیزبی و بەرژەوەندی حیزبیەوە سەیری ئەو ناوچانە" ناوچە جێناکۆکەکان" ناکات، یەکێتی لەڕوانگەی بەرژەوەندییەکانی کوردستانەوە سەیر دەکات لەبەرامبەر پێکهاتەکانی تر ئەو ناوچانە تا ئێستا ناوچەی جێناکۆکن دەبێت کورد بوونی خۆی لەو ناوچانە بسەلمێنێ دەنگەکانی کەم نەکات وەک دەزانرێت کورد شەش کورسی هەیە لەپەرلەمانی عیراق هەر شەشی هی یەکێتیە بەڵام یەکێتی لەڕوانگەی نهتهوایهتیهوه دەڕوانێت نەک بەرژەوەندی و کێبڕکێی حیزبی ، كێبركێیهكه دهتوانین لە شارەکانی تری هەرێم بكرێت بەڵام نابێت لەکەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان بیكهین."
ئهو ئهندامهی مهكتهبی سیاسی یهكێتی نیشتمانی كوردستان ئهوهشی وت" لە دوو ڕۆژی ئایندە ناوی کاندیدیدانی لیستەکەش دیاری دەکرێت، کورسییەکان دابەش نەکراون بەڵکو هەر کاندیدە دەنگی خۆی دەهێنێت، لەم لیستەدا یەک دەنگی کورد بەفیڕۆ ناچێت ئەگەرچی یەکێتی حیزبی سەرەکیە لەو ناوچانە بەڵام گرنگ ئەوەیە دهنگهكان بۆ کورد دەبێت."
" ئەگەر خەڵک پێی وابێت یەکێتی لەکەرکوک خیانەتی لێکردوون ئەی بۆ ئەو هەموو دەنگەی پێدەدەن بۆ دەنگیان بە هیچ حیزبێکی تر نەدا؟ ئەمە تۆمەتێکە لە ئەنجامی شکستی ڕیفراندۆم "
قادر عهزیز جەختییکردەوە یهكێتی ههمان جهماوهری پێش 16ی ئۆكتۆبهری ههیه، لهو ڕوهوه وتی" یەکێتی سەنگ و قورسایی پێش 16ی ئۆکتۆبەری ماوە ئەگەرنا چۆن شەش کورسی دەهێنا لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا." ئەگەر خەڵک پێی وابێت یەکێتی لەکەرکوک خیانەتی لێکردوون ئەی بۆ ئەو هەموو دەنگەی پێدەدەن بۆ دەنگیان بە هیچ حیزبێکی تر نەدا؟ ئەمە تۆمەتێکە لە ئەنجامی شکستی ڕیفراندۆم ، چونکە ئەوانهى ڕیفراندۆمیان کرد تا خۆیان لە بەرپرسیارێتیەکە بدزنەوە و شکستی خۆیان دابپۆشن دهڵێن یەکێتی خیانەتی کردووە ، بەڵام ئەوە قەناعەتی میللەتی ئێمە نیە ئەوەی کەرکوکی بەجێ نەهێشت وە ئەو ناوچانەی بەجێنەهێشت تەنها یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لەبەر ئەوە خەڵک بەچاوی خۆی لە "ئەرزی واقیعدا" ئەم شتانە دەبینێت و گوێ نادات بەم پڕوپاگەندانە، یەکێتی دڵنیایە لەوەی کە دەنگی جارانی پێشوو پێش 16ی ئۆکتۆبەر دەهێنێتەوە لەکەرکوک، خۆ ئەگەر خۆشی ئەم دەنگە نەهێنێتەوە لیستی کوردی ئەم دەنگە دەهێنێتەوە، لیستی کوردی بۆ یەکێتی گرنگە ، چونکە مەسەلەکە بەرژەوەندی یەکێتی خۆی نیە ، بەڵکو زیاتر بەرژەوەندی کوردە لەم ناوچانە."
"هەرکەس دەبێتە سەرۆکی لیست ئێمە زیان ناکەین ئەو کەسە بۆ خۆمان "کەسب" دەکەین "
قادر عەزیز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" ڕازی بوونی یەکێتی لەسەر ئەوەی کەسێکی بێ لایەن ببێتە سەرۆکی لیست بەشێکی ڕەنگە پەیوەندی هەبێت بەوەی کەپارتی ڕازی نەدەبوو کەسێکی یەکێتی ببێتە سەرۆکی لیست، بەشێکی تریشی پەیوەندی هەبوو بەوەی یەکێتی وەک حیزبی گەورە لەو مەسەلەیەدا ڕەفتاری نەکردووە یەکێتی لەڕوانگەی ئەوەی دەنگەکانی کورد بەفیڕۆ نەچێت مامەڵەی کردووە وە هەرکەس دەبێتە سەرۆکی لیست ئێمە زیان ناکەین ئەو کەسە بۆ خۆمان "کەسب" دەکەین، کاتی خۆی "کاک عەبدولڕەحمان مستەفا" پارێزگار بوو پیاوێکی نیشتمان پەروەرە، کاتی خۆی کە پارێزگار بوو لەیەكێتی نزیک بوو، یەکێتیش و لایەنەکانی تریش لەسەری ڕازین بەڵام هێشتا یەکلایی نەبۆتەوە بەڵام یەکێتی پێی باشە ئەمە حیزبانە نەکرێت و لەدەرەوەی حیزبایەتی بێت."