سەروەر سەعید بەڕێوەبەری ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای زاخۆ لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە هێرشی فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا بۆ سەر نزیک گوندی پێشخابوور گوتی لە نێوان کاتژمێر هەشت بۆ هەشت و نیوی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان کردە ئامانج و زیانەکان تا ئێستا نەزانراون، بەهۆی ئـەو بوردومانانەوە ترسێکی زۆر لای خەڵکی گوندەکە دروستکردبووە ئـەو بوردومانەش بۆ خەڵکی گوندەکە نەبووە، ئێمە داوا دەکەین تورکیا ئەو ناوچەیە بوردومان نەکات کریستیان و ئێزدیەکان لەو ناوچەیە دەژین، ئێمە نازانین ئەو ئۆتۆمبێلەی کە بوردومانکراوە دەیویست بەرەو کوێ بچێت.
سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بۆ دەنگی ئەمەریکا لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بوردومانیان کردووە گووتی ئـەو ئـۆتۆمبێلە هی گەریلاکانی پەکەکە بووە.