ڕووداوی کوژرانی ئامانج بابان و هاوژینەکەی و کۆرپەکەیان لە شاری سلێمانی، باس و خواستی زۆری هێنایە کایەوە. هەر لە سەرەتاوە زۆربەی زۆری میدیاکار و ناوەندەکانی میدیاو هەندێک لە رۆشەنبیران، وەک دۆسێیەکی تیرۆر کردن لێکدانەوەیان بۆ کرد.
ڕەحمان غەریب، سەرۆکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەوانان دەڵێت "لەبەر ئەوەی لە هەرێمی کوردستان پێشینەیەکمان هەیە لە بەلا رێبردنی کەیسی کوژراونی رۆژنامەوانان و دروست کردنی چەندین سیناریۆی ناشیاو، لەبەر ئەوە ئەو لێکدانانەوەیان بۆ کراوە، بەڵام بەپێی بڵاوکردنەوەی سەرەتای هەواڵەکە لە زاری پۆلیسەوە، دۆسێکە کارێکی خۆکوژی خێزانی بووە، ئامانج ژنو منداڵەکەی کوشتووە، دواتر خۆشی".
ڕەحمان دەشڵێت " ئەمە کۆتایی لێكۆڵینەوەکە نییە، بەڵکو لێکۆڵینەوەی سەرەتاییە. ئێستا کاتی ئەوەی رۆژنامەوانان لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکاری کوشتنەکە و بە دواداچوونی بۆ بکەن."
لە وتوێژەکە باس لەوە دەکات کە بەڕێوبەری پۆلیس وتوییەتی کە داواکاری گشتی دەجوڵێنن لە بەرامبەر ئەو کەسو میدیایانەی روداوەکەیان ناوزەد کردووە بە تیرۆرکردن.
لەو بارەیەوە رەحمان ئاماژە بە پرسیارێکی خۆی دەکات لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی "لە کۆنگرەکە وتم سکاڵا لەسەر میدیاو کەسایەتی تر مەکەن، بەڵکو سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمان و حکومەت تۆمار بکەن، ئەوانیش پەلەیان کرد لە بڕیار دان، هەرچەندە هێشتا لێکۆڵینەوەی کۆتایی بڵاونەکراوەتەوە."