Accessibility links

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە بەغدا و هەولێر ئەنجام دەدات


Hewler
Hewler

دوای کۆبوونەوەیان لە بەغدا لەگەڵ کاربەدەستە باڵاکانی عێراقی جان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر لە دوو ڕۆژدا لە هەولێر لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند کاربەدەستێکی تری باڵای هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دووپاتیان لەسەر مەترسیەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و دۆخی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پشتگیری وڵاتی فەرەنسا لەو ڕووەوە کرایەوە، لەبارەی گرنگی سەرەدانی چەند کاربەدەستێکی باڵای وڵاتە زلهێرەکان بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی لە ڕەوشێکی وەهادا کە دۆخی سوریا گرژی و ئالۆزی تێکەوتووە و شەڕ و پەنابەرێتی بەڕووکی بەشێکی زور لە گەلی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای گرتووتەوە، جدعان عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نشتیمانی کوردی سوریا بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی ئەم بەرپرسە پله باڵانەی جیهانی کە دێنە هەرێمی کوردستان ئارامی درۆست دەکات لای تەڤگەری سیاسی ، کاتێک دەگاتە بەر دەستی ئەوان کە داواکاری و مەترسیەکانی ئەوان چین دەبێتە جێگای ئارامی و ئەوانیش دەگوازنەوە بۆ جیگای بریار و ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئێمە لەبەر ئەوە ئارامین.

لەو پرێس کۆنفرانسەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسادا " نێچیرڤان بارزانی لەبارەی دۆخی سوریا گووتی ئێمە نیگەرانی دۆخی مرۆیین و ئەگەری ئاوارەبوونی خەڵکی ناوچەکەین بەتایبەتی کە ژمارەیەک لە گرووپە توندڕەوەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە کردارە سەربازیەکاندا بەشدارن لە لایەکی تریشەوە پێشهاتەکان مەترسی جدی سەرهەڵدانەوەی داعش دەکەن و هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی جدیە و دۆخی ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و شلەژان دەبەن و پێمان وایە دۆخی ناوچە زەرورەتی هەنگاونانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەخوازێت بۆ ئەوەی شەڕ و پێکدادان ڕابگرێت بۆ جێگیربوونی ئارامی و سەقامگیری و چارەسەری ئاشتیانە هەرچیەک بکەوێتە ئەستوی ئێمە ئامادەین بۆ هەموو هاوکاریەک.

هەروەها لای خویەوە جان ئێف لودریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەو پڕێس کۆنفرانسەدا لە هەولێر گووتی دەبێت وڵاتانی هاوپەیمانی کۆببنەوە بۆ ئەوەی بزانن گەیشتوونەتە چ قۆناغێک لە ئێستادا، ئێمە سەرەتا 30 وڵات بووین بەڵام ئەمڕۆ لەو 30 وڵاتە دوو وڵات بە دەورێک هەستاون کە بە راستی جێگای پرسیارە پیویستە دووبارە هەلسەنگاندن بەو بارۆدوخە بکرێت و هیوادارین بە زووترین کات کۆبوونەوەی تەنسیقاتی وڵاتی هاوپەیمانی درۆست بێت هەر 28 وڵاتی یەکێتی ئەورۆپی پێیان باش بووە کە ئەم کۆبوونەوەیە تەنسیقیە ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەم بابەتانە ببێتە تەوەری باس و گفتووگۆ بە تایبەتی تەوەری تیرۆریزم لە سوریا، ئێمە هەندیک جار بیرمان دەچێت بڵێن زیاتر لە سێزدە هەزار کەسمان هەیە کە لەوێ لە ئیسلامیە توندڕەوەکان لەوێن لە مانە دووهەزارو دووسەدیان بیانینە ئەگەر ئەندامانی خانەوادەکانیشیان حیساب بکەین دەگاتە چل هەزار ئەمە بابەتێکی زور گەورەیە، ئەگەر خەڵکی داعش ئەوانەی کە بەنهێنی چاڵاکی دەکەن بێنینە سەر ئەم معادەلەیە کارەساتێکی گەورە ڕوودەدات، ئەم هەنگاوانەی ئەمنی کە پێویستە پێیان هەستین سەبارەت بەو تیرۆریستانەی کە لە سوریا گیراون ئەوەی کە پێمان گەیشتووە تا ئێستاش باشە ئەمنیەت هەیە ئەوەی کە ئێمە بیستوومانە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و مەسرۆر بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گووتی جان ئێف لودریان گووتی هاتووم پشتگیریی فەرەنسا بۆ خەڵکی هەریمی کوردستان دووپات بکەمەوە کە لە شەڕی دژی داعشدا رۆڵێکی گەورەی گێڕا و قوربانییەکی زۆریاندا و لەبارەی دۆخی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاش هەردوولا نیگەرانی خۆیان لە گرژبوونی بارودۆخەکە و دروستبوونی تووندوتیژی دەربڕی کە بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زۆری خەڵک لەو ناوچانە جەخت لەوە کرایەوە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات لە یارمەتیدان و لە خۆگرتنی پەنابەر وئاوارەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:44 0:00


XS
SM
MD
LG