Accessibility links

له‌ هه‌ولێر دیداری میری به‌ به‌شداری ده‌یان كاربه‌ده‌ستی جیاجیای ناوخۆیی و بیانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت


له‌ هه‌ولێر دوو ڕۆژه‌ دیداری میری به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ به‌شداری ده‌یان كاربه‌ده‌ستی ناوخۆیی وبیانی پانێل و ته‌وه‌ری جیاجیا پێشكه‌شكران له‌وانه‌ دۆخی سوریا و په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و بارۆدوخی هه‌رێم و خوپێشاندانه‌كانی عێراق و پرسی هه‌مواری ده‌ستوری عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و ڕه‌وشی ژیانی پێكهاته‌كان له‌ عێراق و كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین ته‌وه‌ری تر پێشكه‌شكران تاكیدیان له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ بۆ كێشه‌ و پرسه‌ ئاڵۆزه‌كان ده‌كرا، دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌رۆكی ئینستیۆتی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت زور ده‌گمه‌نه‌ ئێستا ئیمڕۆ له‌ میمبه‌رێكدا بتوانرێت هه‌موو نه‌یاره‌كان و هه‌موو ڕا جیاوازه‌كان كۆبكه‌یه‌وه‌ و خه‌ڵك به‌ قسه‌ بهێنیت له‌ ڕووی سیاسه‌ت و پلانه‌وه‌ دیبه‌یت بكه‌ن و ڕه‌خنه‌ له‌ یه‌كتر بگرن لێره‌ ئه‌و كه‌شه‌مان ڕه‌خساندووه‌ بویه‌ ده‌بێت سودی بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌بێت و ده‌سهه‌ڵاتداریش تێ بگات خه‌ڵك چوون بیر ده‌كاته‌وه‌ و خه‌ڵكیش بزانێت ده‌سهه‌ڵاتدار ڤێرژنی چیه‌ و به‌ره‌و كوێ ده‌بات، بۆ نموونه‌ له‌م دیداره‌دا دیبوماتكار و باڵیۆزی رووسی تێدایه‌ و ئه‌مه‌ریكیشی تێدایه‌ و هه‌روه‌ها جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی تێدایه‌ خه‌ڵكی ئۆپۆزسیۆنی هاتوونه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ وهی توركیای تێدایه‌ و ئینجا هه‌ریه‌كه‌و هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌ به‌شێوه‌ی شارستانی بابه‌تیانه‌ ڕه‌خنه‌ی خوی ده‌گرێت له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ و ئه‌و كه‌شه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ بخولقێنین.

ماسیو توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له وتارێكدا كه‌‌ دیداری میری له‌ هه‌ولێر پێشكه‌شیكرد گووتی بارۆدوخی عێراق زور ئالوزه‌ ماوه‌ی مانگێكه‌ خوپێشاندان به‌رده‌وامه‌ ئیدانه‌ی هه‌موو كۆشتن و رفاندنێكی خوپێشانده‌رانی عێراقی ده‌كه‌ین ئامانجی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه‌ زیان به‌ كه‌س نه‌گات به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نها به‌ عێراق به‌ڵكو به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ بویه‌ ئێمه‌ پێویستیمان به‌ عێراقێكی ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه‌ خه‌ڵك خوی بریار بدات حكومه‌تێكی چوونی ده‌وێت و حكومه‌تیش داواكانی خه‌ڵک جێبه‌جێ بكات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:22 0:00


XS
SM
MD
LG