لە هەولێر دیداری میری بە بەشداری دەیان کاربەدەستی جیاجیای ناوخۆیی و بیانی د وو ڕۆژ بەردەوامی هەبوو پانێل و تەوەری جیاجیا پێشکەشکران لەوانە دۆخی سوریا و پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا و بارۆدوخی هەرێم و خوپێشاندانەکانی عێراق و پرسی هەمواری دەستوری عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕەوشی ژیانی پێکهاتەکان لە عێراق و کارنامەی حکومەتی هەرێم و چەندین تەوەری تر پێشکەشکران تاکیدیان لەسەر دۆزینەوەی ڕێگە چارە بۆ کێشە و پرسە ئاڵۆزەکان دەکرا، دکتۆر دلاوەر عەلائەدین سەرۆکی ئینستیۆتی ڕۆژهەلاتی ناوەراست بۆ توێژینەوە لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت زور دەگمەنە ئێستا ئیمڕۆ لە میمبەرێکدا بتوانرێت هەموو نەیارەکان و هەموو ڕا جیاوازەکان کۆبکەیەوە و خەڵک بە قسە بهێنیت لە ڕووی سیاسەت و پلانەوە دیبەیت بکەن و ڕەخنە لە یەکتر بگرن لێرە ئەو کەشەمان ڕەخساندووە بویە دەبێت سودی بۆ هەموو لایەک هەبێت و دەسهەڵاتداریش تێ بگات خەڵک چوون بیر دەکاتەوە و خەڵکیش بزانێت دەسهەڵاتدار ڤێرژنی چیە و بەرەو کوێ دەبات، بۆ نموونە لەم دیدارەدا دیبوماتکار و باڵیۆزی رووسی تێدایە و ئەمەریکیشی تێدایە و هەروەها جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانی تێدایە خەڵکی ئۆپۆزسیۆنی هاتوونە لە هەموو ئەو وڵاتانە وهی تورکیای تێدایە و ئینجا هەریەکەو هەڵدەستێتەوە بەشێوەی شارستانی بابەتیانە ڕەخنەی خوی دەگرێت لەسەر بنەمای بەڵگە و ئەو کەشەش ئەرکی ئێمەیە بخولقێنین.
ماسیو تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق له وتارێکدا کە دیداری میری لە هەولێر پێشکەشیکرد گووتی بارۆدوخی عێراق زور ئالوزە ماوەی مانگێکە خوپێشاندان بەردەوامە ئیدانەی هەموو کۆشتن و رفاندنێکی خوپێشاندەرانی عێراقی دەکەین ئامانجی ئەمەریکا ئەوەیە زیان بە کەس نەگات بەرژەوەندی ئەمەریکا نەک تەنها بە عێراق بەڵکو بە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستەوە بەستراوەتەوە بویە ئێمە پێویستیمان بە عێراقێکی ئارام و سەقامگیر هەیە خەڵک خوی بریار بدات حکومەتێکی چوونی دەوێت و حکومەتیش داواکانی خەڵک جێبەجێ بکات.
مەسرۆر بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردن و پێشکەشکردنی وتارێک لە دیداری میریدا سەبارەت بە خزمەتگوزاری و پێشسختنی کەرتی جیاجیا گووتی مەسەلەی فراوانکردنی سەرچاوەی داهات کە تەنیا پشت بە هەناردنی نەوت و گاز و ئەوانە نەکەین بەڵکو هەوڵی ئەوە بدەین کە هەموو کەرتەکان تری ئابووری لە کوردستان پەرەی پێ بدەین وەکو کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتو گوزار و گرنگیەکی تایبەتیش بە پرۆسەی خوێندن و بابەتی تەندرۆستیش بدەین بابەتی ئەمنی یاخود هەوڵدان بۆ باشترکردنی رەوشی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان یان پاراستنی ئەم ئەزموونە بەلای ئێمەوە گرنگ بووە لەچوارچێوەی ئەو بەرنامەی کە لە حکومەتدا پێشکەشکراوە و بەرەو بە ئەلیکترۆنیکردنی خزمەتەکان یان نەهێشتنی رۆتینیات بۆ ئەوەی خەڵک زیاتر بتوانێت سود لە ئیمکانیاتی حکومەت وەربگرێت وئیش و کارەکانیان بە ئاسانتر بەڕێوەبچن.
لەبارەی پەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا مەسرۆر بارزانی گووتی دوای پێکهێنانی کابینەکە سەرەدانی بەغدامان کرد نەک تەنیا بۆ پێشاندانی حوسنی نیەت بەڵکو بە ژمارەیەک پێشنیاریش بۆ چاکترکردنەوەی پەیوەندی لەنێوان خومان و بەغدا ئێمە کە سەیری دەکەین تەقریبەن دوو تەوەری سەرەکی هەیە کە بوونەتە کێشه وگرفت لە نێوان ئێمە و بەغدا یەکێکیان ناوچە دابرێنراوەکان و بابەتی ئەمنیە و ئەوەی تر مەسەلەی بودجە و نەوت و گاز ئێمە تیمی تایبەتمان درۆستکرد دەستکەوتی باشیش هەبووە بە تایبەتی لە مەسەلەی ئەمنی یان دژایەتیکردنی تیرۆر یان دورخستنەوەی مەترسی لە سەر هەرێمی کوردستان هەموو لا لەگەڵ بەغداش درک بەوە دەکەین کە سەقامگیری بەغدا و سەقامگیری کوردستان کاریگەریان لەسەر یەکتر هەیە بەغدا سەقامگیر بێت کوردستان سەقامگیرتر دەبێت کوردستان سەقامگیر بێت بەغداش سەقامگیرتر دەبێت لێرەدا فەراغیکی ئەمنی درۆست بووە بە حوکمی ئەو کێشە وگرفتانەی کە پێشتر هەبووە و گرووپی تیرۆریستی داعش توانی سود لەم فەراغە وەربگرێت هاتوون هەر لە سنوری سوریا تاکو دیالا لە هەموو شوێنیک سەرهەڵدانەوەی گرووپی جیاجیای سەر بە داعش هەستی پێ دەکرێت و لە زور شوێنیش بوونەتە مەترسی بەسەر دەزگا فەرمیەکانی حکومەتەوە.
مەحما خەلیل ڕاوێژکاری کاروباری ئیزدیەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە داوا دەکەین زیاتر خزمەت بکرێت و تێبینیەکانی خومان خستنەڕوو وەکو کە داوای وەزارەتێکمان کردبوو، ئیمە داوامانکردبوو دەستورێک لە هەرێمی کوردستان بنوسرێت و ڕەشنووسەکەی پەسەند بکرێت لەسەر میلەتی کورد لە هەریمی کوردستان ڕاپرسی بۆ بکرێت تا مافەکانمان تێدا جێگای بێتەوە و ڕەخنەمان لە ئەدای حیزبە سیاسیەکان هەموویان هەیە نەک مانای ئەوەیە کە ئێمە ڕەخنە دەگرین ناڕازین، باوەریمان بە حکومەتی نوێ هەیە کە تیمێکی باش و ڕولێکی باش بۆ خەڵکی کوردستان لە بواری ئەمنی و ئابوری وسیاسی و دیموکراتیدا بۆ خەڵکی کوردستان وپێکهاتە و کەمایەتی و ئاینیەکان لەم ناوچەیە، ئێمە ڕەخنەمان هەیە زیاتر ڕوڵمان پێ ببەخشن تا بتوانین زیاتر کار بکەین و خزمەتی کوردستان و حکومەتی خومان بکەین.
لە لایەکی ترەوە خەتاب عومەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی نشتیمانی سەبارەت بە دیداری میری و ئامادەبوونی کاربەدەستە باڵاکان و پێشکەشکردنی وتارەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت خوی دیداری میری هەنگاوێکە بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی میرەکان و ژیان بە ئەستەمی و کاریگەریی خویەوە دەکەوێتە سەر شانی ئەو کەسانەی کە دەستهەلاتی ئەو میرانە ئەوانیان لە جیهانێکی دەردەسەریەکاندا تێپەڕاندووە، دیداری میری و ئەو میرانەی تێدا بەشدارن هەموو سالێک دێن سەرنووچەی باش و ئەو وتانەی کە نەیانتوانیوە بە ناوی خویان بڵێن بە ناوی دیداری میری دەریدەخەن و ئەم خو بەتاڵکردنە سیاسیە دەبێتە راسپاردەیەک بۆ پایتەختێک کە خوپیشاندەرانی باس لە خراپترین جۆری سیستەم دەکەن لە تەواوی عێراقی فیدرال بە هەرێمی کوردستانیشەوە، داوای خوپێشاندەرانی بەغدا هەمان داوای خەڵکی هەرێمن بەڵام کە نەیانویستووە بەرامبەر حکومەتی خوی بوەستنەوە ئەوان بە نارازیبوون دەزانن، ئەو میرانەی لە دیداری میری وەها باسی لێوە دەکەن کە خوپێشاندان لە عێراق ماف و رەوایە بەڵام لێرە دەستێکی لە پشتە و تێکدانە، کێشەکە ئەوەیە دیداری میری و میرەکانی تێدا بەشدار خویان بەرپرسن لەو ناشرینیەی کە هەیە کەچی هاتوون راسپاردەی جوان دەدەنە خەلکێکی تر .
بەرێز عومەر چاڵاکێکی ژنە بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەم دیدارەش وەکو هەموو کۆنفرانسەکانی تر هەمان کۆمەڵە خەڵکن کە لەمێژساڵە لە هۆڵە داخراوەکان کۆنفرانس دەبەستن و قسەکەرو گوێگر و پرسیار هەمووی هەمان گروپە و یەکتری تەواو دەکەن، تەنانەت لە بەشداری و وجودی ژنیش هەم وەک قسەکەر و هەم وەک ئامادەبوو هەر هەمان عەقڵیەتی پیاو سالاری زاڵبوو کە لەنێو حزبەکانی باشووری کوردستان هەیە و هەمان کلتوریان لە نێو حکومەتیش چاندوە و ئەمڕۆش لە دیداری میری هەمان شتمان بینی، دیدارێک ئەوەندەی لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی پیاوانە دەچوو بۆ کۆکردنەوەی کۆمەڵێک دۆست و هاوڕێ، ئەوەندە لە دیدارێکی ئامانجداری نیشتمانی سیاسی نەدەچوو گەلی ئێمە لە گوێگرتن لە هەمان قسە و دەستەواژەو رستەش ماندوبوون هیوا دەخوازین نۆرەی کارو جێبەجێ کردنی قسەکان بێت، چیدی ئەو دیدارانە بۆ دەرخستنی بەرپرسان نەبن بەڵکو ببنە فشار بۆ ئەوەی حکومەت بە ئەرکە نیشتمانی و مرۆییەکانی سەر شانی هەڵسێت.