Accessibility links

ڕەحمان غەریب ڕەخنە دەگرێت لە دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای میدیا لە هەرێمی کوردستان


شەڕی ڕاستەقینە دژی گەندەڵی و ناداپەروەریی بەبێ میدیای ئازاد ناکرێت. ئازادی ڕاگەیاندن و چوارچێوە یاساییەکان لە ئاستێکی شارستانی و فەرهەنگی و یاساییدا پەیوەندییەکی قوڵ و کاریگەریی هەیە بە هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی ئاستی ئازادی رۆژنامەوانان و میدیاکاران و نووسەران و دامەزراوەکانیاشیانەوە، هاوکات کۆت و بەندکردنی میدیا و رۆکژنامەوانان چ بە یاسا چ بە فشارو زەبروزەنگ هەمان دەرئەنجامی لێدەکەوێتەوە ئەویش هەوڵی خامۆشکردن و بێدەنگ کردنە. چەند یاساکان توند و بە زەبر بن چەند فشارەکان بەهێز بن ئازادییەکانی رۆژنامەگەری و بڵاوکردنەوە بەرتەسک دەبنەوەو گومان و پرسیاری رژد لەبارەی ئاستی ئازادی و دیموکراسی و ئازادی رادەربڕین دێنە ئاراوە.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان پڕۆژەیەکی ساز و ئامادە کردووە بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی باڵای میدیای لە ھەرێمی کوردستان بە نیازی ئەوەی سەرجەم تۆڕەکانی میدیا و دامەزراوەکانی میدیا لەیەک تۆڕی ئەنجومەنی باڵادا کۆبکاتەوە. بەڵام نوسەران و رۆژنامەوانان لەوبارەیەوە رەخبنەیان هەیە. هاوکات بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی رۆشنبیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە 26ی 11ی 2019 لە لایەن وەزیر دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە، هەر تەلەڤزیۆن و رادیۆیەک ناوزڕاندن و سووکایەتی بە خەڵک و رەمزەکانی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان و بڵاوکردنەوە و هاندانی توندوتیژی و تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا بکەن، ئەوا وەزیری رۆشنبیری چەند رێکارێک لە دژیان دەگرێتە بەر.

هاوکات هەر لەو فەرمانەدا وەزیری رۆشنبیری و لاوان جەختی کردووەتەوە: "بە مەبەستی سنووردارکردنی تانە و ناوزڕاندنی کەسایەتی و دەستدرێژیکردنە سەر ئایین و مەزهەبەکان و دابونەریتی گشتی و سیستەمی گشتی و پاراستنی رەسەنایەتیی کولتووری کوردی و ئامانجەکانی بزاڤی رزگاریخوازیی کوردستان، هیچ کتێبێک ژمارەی سپاردنی پێ نادرێت و نابێت چاپخانە چاپی بکەن، ئەگەر رەزامەندیی لیژنەی هەڵسەنگاندنی لەسەر نەبێت، بەپێچەوانەوە خاوەنی چاپخانە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە".

ئاسۆ جەبار بۆ بەدواداچوون و وردبوونەوە لەو دوو پرسە لەگەڵ رێکخەری سەنتەری پیتر رەحمان غەریب دا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی سازکردووە.

رەحمان دەڵێت : شەڕی ڕاستەقینە دژی گەندەڵی و ناداپەروەریی بەبێ میدیای ئازاد ناکرێت.

هاوکات باس لەکۆمەڵرێک تەوەر دەکات کە پەیوەندییەکی رژدی هەیە بە ئازادی میدیا و یاسای رۆژنامەگەرییەوە....

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:12 0:00


XS
SM
MD
LG