Accessibility links

کاردانەوەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قسەکانی حەسەن نەسرۆڵڵا


دوای ئەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت ئەو کاتەی داعش لە نزیک هەولێربوو، ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان خەریک بوو بکەوێتە دەست داعش تەلەفونت بۆ هەموو هاورێکانت ئەمریکیەکان کرد و یارمەتیان نەدایت پاشان تەلەفۆنت بۆ ئێرانیەکان کرد رۆژی دواتر حاجی قاسم سولەیمانی گەیشتە لات بە دانپێدانانی خوت کۆمەڵێک لە برایانی حیزبوڵڵاش لەگەڵ بوو لەگەڵی رویشتن بۆ هەولێر بەڵام ئەو ئامادەبوونه خێراییەی حاجی قاسم سولەیمانی و ئێران لە پاڵ ئێوەدا ئەو ترسەی لە ئێوە دورخستەوە، ئەو قسانەی حەسەن نەسروڵڵا نیگەرانی و کاردانەوەیەکی زوری لای بەشێک لە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی درۆستکرد.

محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا گووتی کاتی خوی لە شەری داعش مامۆستا عەلی باپیر و محەمەد فەرەج رویشتوون کاک مەسعودیان لە شەڕی داعش لە جەبهە بینیوە و دیداریان لەگەڵ کرد و رۆڵی هەبووە و لەو شەڕانە بووە، کوردەکان سوپاسی هاوپەیمانانیان کردووە و هەموو ئەوانەی کە هاوکاربوونە قەوارەی هەرێمی کوردستان یان عێراق بپارێزێت لەو گرووپە توندڕەوانە بویە دەربڕینەکە جوان نیە کە مەبەست لێی قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا، کاتێک سەرکردەیەکی ئیسلامی دوور لەوەی کە شیعەیە یان سوننەیە بە مافی خومی دەزانم تێبینی خومم لەسەری هەبێت.

دکتۆر جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کورستان وەڵامى حەسەن نەسروڵلا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی دەداتەوە لە بەشێکی وەڵامەکەدا هاتووە دەڵێن پێمان سەیرە هێرش دەکەیە سەر هەرێمی کوردستان و رێبەری نەتەوەیەک، تۆ کە چەندین ساڵە رەنگی خۆرت نەبینیوە و لە ژێرزەویەکان خۆت حەشار داوە، کەچی ئیهانە و سووکایەتی بە گەلێکی قارەمان دەکەی، لە جیاتی ئەو هێرشە نابەجێیە، هەقبوو داکۆکی لەو نەتەوە ژێردەستە بکەی کە چەندین ساڵە ستەم و زۆرداری لێ دەکرێت، ئەوە هێزی پێشمەرگە بوو، کە هەولێر و کوردستانی پاراست نەک خەڵکی تر، لە گەڵ ئەوەشدا ئێمە سوپاسی هەموو کەسێکمان کردووە کە یارمەتی ئێمەیان داوە، بۆ شەڕ بە نەتەوەیەک دەفرۆشی کە هیچ پەیوەندییەکی بە تۆوە نییە، سەرۆک بارزانی رەمزی خۆڕاگری نەتەوەیەکە.

زریان شێخ وەسانی بەرپرسی بەرەی قەرەچوغی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەو رولەی کە سەرۆک بارزانی هەیبوو وەکو پێشمەرگە روڵێکی سەرەکی هەبوو هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو دونیاش دەزانێت راستەوخۆ سەرپەرشتی هەموو شەڕەکانی دەکرد هەر لە مەخموور و گوێر و دیای زەرتک تا سنووری سوریا لەناو شەڕەکانیشدا بوو بۆ خوی، بەڵام بەداخەوە حەق نیە هەر رێگاشی پێ بدرێت باسی سەرۆک بارزانی بکات چونکە ئەو خەڵکی خوی هەمووی بە کوشتن دەدات لە لوبنان و عراق و سوریا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە دوور لە شێواز و ئەتەکێتی سیاسى، بە شێوەیەکی نەشیاو دەرهەق بە سەرۆک مەسعوود بارزانى و قوربانیدان و قارەمانيەتيی پێشمەرگە، قسەی کردووە. جێگەى داخه کەسێکی وەک بەڕێز نەسروڵڵا بەبێ ڕەچاوکردنی ڕۆڵی مێژووییانەی سەرۆک بارزانی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمە دیکتاتۆریيەکان و ڕۆڵی مەیدانیانەی لە تێکشکاندنی داعشدا، بەو شێوەیە هەستی گەلی کوردستان بریندار بکات، سەرۆک بارزانی هەموو تەمەنى خۆى لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و ستەمکاران و لەپێناو ئازاديى گەلەکەيدا بەخشيوە، لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشیشدا وەک فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆى مەیدانی و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە سەنگەردا، ڕۆڵێکی قارەمانانەی نواند کە هەموو گەلی کوردستان و زۆر لە سەرکردەکانی جیهان بۆ ئازایەتيی پێشمەرگە و جەنابى سەرۆک، شايەتييان دا. گەلى کوردستان هەميشە بە هاوکارييەکانى دۆستانى دەزانێت و سوپاسى هەموو ئەوانە دەکات کە لە شەڕى دژى داعشدا يارمەتيى هەرێمى کوردستانيان داوە، بە ڕێزەوە لەو پشتگيرييەى ئەوان دەڕوانێت و قەت لەبيرى ناکات، گەلى کوردستان و پێشمەرگە زیاتر لە سەدەیەکە بەرەنگاری گەورەترین و دڕندانەترین هێرشی قڕکاری بوونەتەوە، لە شەڕى داعشيشدا هەرێمی کوردستانيان پاراست و بەشدار بوون لە پاراستن و ڕزگارکردنی زۆر شوێنی دیکەی عێراق، ئەمڕۆش پاراستنی ئاشتی و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە ئەرکى هەرە لەپێشی خۆيان دەبينن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:43 0:00


XS
SM
MD
LG