Accessibility links

هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆرۆنا


وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لەو ڕێوشوێنانە دەکات کە لەلایەن وەزارەتەکەیەوە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

دكتۆر سامان حوسێن بەرزنجی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئەحمەد زێباری لە دەنگی ئەمەریكا، گوتی لە فڕۆكەخانەكان دوو ئامێر دانراون یەكێكیان جێگیرکراوە کە كامێرای تایبەتە بە هەستکردن بە پـلەی گەرمی جەستە، ئەم ئامێرە لە دورەوە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤەکان مەزەندە دەکات. ئامێرەکەی دیکە دەستیـیە و بۆ هەمان مەبەست بەکاردەهێنرێت. ئەگەر بێت و نیشانەیەك لە نیشانەكانی نەخۆشیـیەکەی هەبێت، وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و كۆخە و تەنگە نەفەسی و قۆرگ ئێشە، ئەو کاتە گومانی لێ دەكرێت، هەموو ئەو گەشتیارانەشی كە گەڕاونەتەوە سەلامەتن و چاودێری تەندروستیان دەكەین.

لەبارەی گەراندنەوەی ئەو سێ هاووڵاتیە چینیەی لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ وڵاتی چین، وەزیری تەندروستی گوتی ئەوانە هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون ئەوانە هاوڵاتی چینی بوونە پەیڕەوی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە بە گەڕانەوەی هاوڵاتی چینی بۆ ماوەیەكی كاتی ئەو بریارە دراوە.

ئامادەكاریەكی نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان لە حاڵەتی توش بوونی كەسانێك بەو نەخۆشیانە چوون كراوە ؟

دكتۆر سامان بەرزنجی گوتی سەنتەر هەیە لە ناو نەخۆشخانەكان لە سلێمانی ئامادەكاری كراوە و لە هەولێریش سەنتەری نەخۆشیە گوازراوەكان هەیە لە دهۆكیش بە هەمان شێوە بەڵام خوشبەختانە هیچ حاڵەتێك نەبووە داخلیان بكەین .

لەبارەی كەسە گومانلێكراوەكانی توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان

ناوبراو دەڵێت هیچ گومانلێكراو نیە گومانلێكراو واتا نیشانەیەكی هەبێت حالەتیك هەندێك شتی لێ دوزراوەتەوە خوشبەختانە هەموویان ساغ و سلامەتن بەڵام ڤایرۆسەكە لە ماوەی چواردە ڕۆژ دەبێت چاودێری بكرێت بۆیە لە یەكەم ڕۆژەوە ناتوانرێت بڵێن ئەمە گۆمانلێكراوە یان گومانلێكراو نیە لەو ماوەیە ئێمە چاودێری دەكەین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:05 0:00


XS
SM
MD
LG