Accessibility links

"لەفرۆکەخانەی سلێمانی بەئامێری پێشکەوتوی جیهانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتیاران ده‌كرێت"


 ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی-فۆتۆ\ژیار محه‌مه‌د
ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی-فۆتۆ\ژیار محه‌مه‌د

ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت" ئەو ئامێرانەی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ پشکنینی گەشتیاران بەکاردەهێنرێت هەمان ئەو ئامێرانەن کە لەفڕۆکەخانەکانی تری جیهان بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی گومانی دەستنیشانکردنی نەخۆشی كۆرۆنا ."

"تیمی پزیشكی تایبه‌تی و ئامێری تایبه‌تی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌دا هه‌ن "

لەسەرەتای وتووێژەکەی ده‌نگی ئه‌مریكا-دا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی وتی" ئەو ڕێ و شوێنانەی سەبارەت بەڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوەتە بەر لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بریتیە لە تیمی تایبەتی پزیشکی ئامێری تایبەتیان داناوە وەهەروەها کەرەستەی پێویستیان داوە بەکارمەندانی نشینگە و ئاسایش و ئەوکەسانەی کەڕوبەڕووی گەشتیاردەبنەوە و تەواوی پێداویستی تایبەتیان لەوبارەیەوە پێدراوە، لەسەرەتای ئەم مانگەشەوە ئەو ڕێ و شوێنانە گیراونەتەبەر."

هەروەها وتیشی" هەندێک وڵات هەیە کەگەشتەکانیان وەستێنراوە، وەکو ئێران یاخود ئەو گەشتیارانەی کە بەڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە وڵاتی چین-ەوە دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەو هاوڵاتیانە پشکنینیان بۆ دەکرێت وە دەخرێنە شوێنی تایبەت تا 14 ڕۆژ دەخرێنە ژێر چاودێری تیمی پزیشکیەوە."

" چاوه‌ڕێی ڕێنمای ده‌كه‌ین تا هه‌مان مامه‌ڵه‌ی چین و ئێران له‌گه‌ڵ گه‌یشتووانی چه‌ند وڵاتێكی تردا بكه‌ین "

ئه‌ندازیار تاهیر عەبدوڵا ئەوەشی وت" بەفەرمی تا ئێستا ئەو گەشتانەی ڕاگیراوە بۆ ئێران و شاری نەجەف-ی عیراقە وە بەفەرمی تا ئێستا بۆ هیچ وڵاتێکی تر گەشتەکان ڕانەگیراوە بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە ئێستا ئەو ڤایرۆسە لە کۆریا و مالیزیا و ئەندەنۆسیا بڵاوبۆتەوە بۆیە ئێستا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چاوەڕێی ئەوەیە ڕێنمایی ئه‌وه‌مان پێبگات ئەو هاوڵاتیانەی لەو وڵاتانەشەوە دەگەڕێنەوە بخرێنە ژێر چاودێری و هەمان مامەڵەی ئێران و چین-ییان لەگەڵدا بکرێت، بێگومان."

ڕاشیگەیاند" لەسەرەتای گرتنەبەری ئەو ڕێ و شوێنانە چوار هاوڵاتی کە لەڕێگای چین-ەوە گەڕابونەوە وە نزیکەی بیست هاوڵاتیش کە لە ئێران گەڕابونەوە خراونەتە ژێر چاودێری وە بەپێێ ئاماری دەزگا تەندروستیەکان نزیکەی 400 هاوڵاتی خراونەتە ژێر چاودێری لەشوێنی تایبەت."

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" ئەو ئامێرانەی لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ پشکنینی گەشتیاران بەکاردەهێنرێت هەمان ئەو ئامێرانەن کە لەفڕۆکەخانەکانی تری جیهان بەکاردەهێنرێت بۆ دیاریکردنی گومانی دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشیە."

" هەرگەشتێک پێش وەختە گومانی لێبکەین هێڵەکە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجامی نەدات بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی "

ئاشکراشیکرد" هەرگەشتێک پێش وەختە گومانی لێبکەین هێڵەکە ئاگادار دەکەینەوە کە ئەنجامی نەدات بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، پێشتر گەشتێک هەبوو لە ئێرانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هێڵەکەمان ئاگادارکردەوە کە ئەو گەشتە ئەنجام نەدرێت، وە خشتەی هەموو گەشتەکان بۆ ئێران ڕەتکراوەتەوە و وەستێنراوە."

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ حاڵەتێک لەڕێگای فڕۆکەخانەوە دیاریکرابێت و وتیشی" بەتەنها ئەوانەی جیاکراونەتەوە بۆ دڵنیابونەوە و چاودێری کردنیانە."

ئه‌ندازیار تاهیر عەبدوڵا وتی" تا ئێستا گەشتەکان بۆ تورکیا بەردەوامە، چونکە دامودەزگا تەندروستیە جیهانیەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام چاودێری هەموو شوێنێک دەکەن و کەس ناتوانێت حاڵەتی بونی کۆرۆنا لەوڵاتەکەیدا بشارێتەوە ."

ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا لەبارەی ڕاگرتنی گەشتی فڕۆکەخانەکان بۆ چەند وڵاتێکی عەرەبی کە ڤایرۆسەکە سەریهەڵداوە لەوانە لوبنان و ئیمارات و کوەیت؟ ڕوونیکردەوە" فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەژیر ڕینمایی و فرمانی حکومەتی عیراقی کاردەکەن هەرگەشتێک کە حکومەتی هەرێم وە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عیراق ڕێگەی پێبدات ئێمە ناتوانین هیچ گەشتێک بۆ هیچ شوێنێک بێ بڕیاری ئەوان ڕابگرین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:53 0:00



XS
SM
MD
LG