د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی بواری ده‌رونی و مامۆستای زانكۆ باس له كاریگه‌ری لایه‌نی ده‌رونی مرۆڤ ده‌كات له‌سه‌ر سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌تایبه‌ت بۆ دۆخی ئێستا له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا، جه‌خت ده‌كاته‌وه، پێویسته ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كانی هه‌رێم جێ به‌جێ بكرێت چونكه هه‌مان ڕێنمایی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه دواتر مرۆڤ خۆی نه‌ترسێنێت به‌ڵكو ته‌نها ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێ به‌جێ بكات و خۆی بپارێزێت."
"كۆمه‌ڵگای كوردی سێ به‌شن بۆڕوبهڕووبونهوهی ڤایره‌سی كۆرۆنا "
د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا دا ، ده‌ڵێت" به‌پێ ی حوكمی پسپۆڕیهكهم و ئه‌و به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌ی كه هه‌مه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی، ده‌توانین كۆمه‌ڵگه بكه‌ین به سێ به‌شه‌وه, هه‌ندێكیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م بابه‌ته‌یان به‌لاوه گرنگ نی یه یاخود ئیهمال و كه‌مته‌رخه‌من ، كه ئه‌مه مه‌ترسیداره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤایره‌سه توشی هه‌موو چین و توێژێكی كۆمه‌ڵگه ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنه قهڵهباڵغهكاندا بڵاو ده‌بێته‌وه، كه‌واته ئه‌م بۆچوونه كورتبینیه كه فه‌رامۆش بكرێت، هه‌ندێكی تر هه‌ن تۆقیون، توشی واهیمه‌ی كردوون ته‌نانه‌ت نا‌وێرن له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌ر مه‌ترسیداره، ئێمه ده‌بێت بترسین به‌ڵام كه ترسه‌كه له ڕاده‌ی پێویست ده‌رچوو ئه‌بێت به فۆبیا كه ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره چونكه به‌رگری له‌شی مرۆڤ دائه‌به‌زێنێ، گروپێك خه‌ڵك هه‌ن له ناوه‌ڕاستی ئه‌و دووانه‌یان، ڕێنمایه ته‌ندروستی یه‌كان جێ به‌جێ ئه‌كه‌ن و خۆپارێزی ده‌كه‌ن له هه‌مان كاتدا خۆیان نه‌كردۆته حاڵه‌تی تۆقیین، ئه‌م ڤایرۆسه باش و خراپ ناناسێ ، په‌تایه‌كه و هاتووه و ده‌بێت خۆمانی لێ بپارێزین و به‌رده‌وام ڕێنمایه ته‌ندروستی یه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ین."
" بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه ده‌بێته هۆی زیاد كردنی به‌رگری له‌شی مرۆڤ ته‌نانه‌ت ده‌بێته مایه‌ی زیاد كردنی ژماره‌ی خڕۆكه سپی یه‌كان"
قه‌ره‌چه‌تانی جه‌خت ده‌كاته‌وه" ده‌بێت بترسین چونكه ئه‌م ڤایره‌سه به خێرایی بڵاو ده‌بێته‌وه. لای ئێمه ڕاگه‌یاندنه‌كان وه‌كو پێویست كاریان نه‌كردووه، ههندێكیانبههای شته‌كه زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه به‌پێ ی ئه‌و ئاراسته‌و بیركردنه‌وه و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه هه‌یه‌تی. هه‌ندێكی تر زۆر گه‌وره‌ی ده‌كه‌ن. سۆشیال میدیاش كاره‌كه‌ی زیاتر تێك داوه و متمانه‌ی نێوان هاوڵاتی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش لاوازه."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ده‌رونی ده‌ڵێت" باری ده‌روونی مرۆڤ هێڵی یه‌كه‌می به‌رگری له‌شی مرۆڤه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ركه‌وتووه له لایه‌نی زانستی یه‌وه ، قسه‌ی خۆش و گه‌شبینی و بیركردنه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه ده‌بێته هۆی زیاد كردنی به‌رگری له‌شی مرۆڤ ته‌نانه‌ت ده‌بێته مایه‌ی زیاد كردنی ژماره‌ی خڕۆكه سپی یه‌كانی كه ده‌زگای به‌رگری له‌شه، وه ڕه‌ش بینی و بیركردنه‌وه‌ی نێگه‌تیڤ و ترس و دڵه ڕاوكێ ژماره‌ی خڕۆكه سپییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بین دره‌نگ چاك ده‌بینه‌وه ، ساغ بیین زوو نه‌خۆش ده‌كه‌وین ئه‌م شته زانستی یه."
د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" ده‌بێت ئێمه سه‌یری جیهان بكه‌ین شته‌كان تایبه‌ت نه‌كه‌ین به ناوچه‌ی خۆمانه‌وه و ده‌بێت ئه‌و ڕێنمایانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جێ به‌جێ بكه‌ین، له لایه‌نی ده‌روونیه‌وه ئه‌و تۆقینه مان نه‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێویسته ده‌یكه‌ین و ئه‌وی تری دابنێ له‌سه‌ر" خودایه، خوای گه‌وره هۆكاری داناوه و ئه‌نجامیشی هه‌یه"
د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی ڕه‌خنه له فتواكه‌ی لیژنه‌ی باڵای فتوا ده‌گرێت، كه ڕایانگه‌یاند" هه‌ركه‌س به كۆرۆنا بمرێت شه‌هیده"، قه‌ره‌چه‌تانی ده‌ڵێت" با ئێمه واقیعیانه بیر بكه‌ینه‌وه و نه تۆقێین كه‌سانێك ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌یان هه‌یه ده‌یه‌وێت توشی ڤایره‌سه‌كه ببێت و بمرێ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ شه‌هیدم، ئێمه خه‌ڵكانێكی زۆرمان هه‌یه زۆر نامهنتقیانه بیر ده‌كه‌نه‌وه. دوای ئه‌وه شه‌هید له دینی ئیسلامدا پێوه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چۆن كه‌سێك به‌ده‌ستی خۆی توشی نه‌خۆشی بكات، شه‌هید ده‌بێ ؟! ئه‌م قسه‌یه ڕۆڵی خراپ ده‌بینێ. ئه‌مه بۆچونێكی دینی و مه‌نتیقی نیه."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ندێك كهنیگهرانن له داخستنی مزگه‌وته‌كان د.كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی ده‌ڵێت" هه‌ندێك كه‌سن كهلهڕهقن، "مرونه‌ت له فكریدا نیه"، دینی زۆر به توندی گرتووه، كوردستان ئێستا له‌م وهزعهدایه، نابێ مزگه‌وته‌كان ببن به‌سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نهخۆشیكه تووش بووین هه‌موومان ده‌فه‌وتێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه من ئه‌م فتوایه به‌كورت بینی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بینم، ئه‌وی سلێمانی به ڕاستتر ده‌زانم له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بپارێزین، دین هاتووه بۆ پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كانه، ئه‌مه به‌ڵایه‌كه و هاتووه ده‌بێت خۆمانی لێ بپارێزین، ڕێنمایه ته‌ندروستی یه‌كان جێ به‌جێ بكهینئهوهی تریشی ئه‌ده‌ینه ده‌ست خوا."