Accessibility links

د.جوتیار عادل: له‌گه‌ڵ ئێران ڕێككه‌وتوین ڕێكخستنه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی به‌جۆرێك بێت ته‌ندروستی هاوڵاتی بپارێزرێت


د.جوتیار عادل
د.جوتیار عادل

د.جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

"ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا "

لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" ئێمە لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا چەندین ڕێکارمان گرتەبەر لەوانە مەسەلەی ڕێکخستنەوەی سنورەکان و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران و تورکیا بەجۆرێک کە کاریگەری دروست نەکات لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک وە لەهەمانکاتدا چەند دەوڵەتێک کە ڕایانگەیاند توشی ڤایرەسەکە بوون ڕێگەمان نەداوە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە سەردانی هەرێم بکەن، وە بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی پزیشکی و دروستکردنی کەرەنتینە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی لە ئێران گەڕابونەوە پاشان ئەنجامدانی پشکنین بۆیان لەدوای تەواوبونی ماوەی پزیشکی، وە چەندین ڕێنمایی دەرچون بۆ چاودێری کردنی سنورەکانی نێوان ئێمە و ئێران وە ئێمە و عیراق تا بتوانین ڕێگری لەو خەڵکە بکەین کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن ئێمە پشکنینیان بۆ دەکەین و دواتر ڕێگەدەدەین بێنەوە ناو هەرێمی کوردستان، پاشان داخستنی خوێندنگا و قوتابخانەکان، وە پاشان وەک حکومەت هەر ڕێکارێک کە لەخزمەتی ئاسایشی هاوڵاتیاندایە دەیگرینەبەر."

"ئەوانەی به‌قاچاغ له‌ئێران گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ هەموو ناو و ژمارە تیلفۆن و ئەدرەسیان لای ئێمە هەیە، ئێمە هەموویان دەگرین و دەیانبەینە کەرەنتینە "

د.جوتیار عادل جەختیکردەوە" کاری لە پێشینەی حکومەتی هەرێم تەندروستی هاوڵاتیانە ئێمە نامانەوێت کارێک بکەین کە زیانەکەی بەر ئاسایشی تەندروستی هەرێمی کوردستان بکەوێت، بۆیە هاتنەوەی هاوڵاتیانی هەرێم لە ئێرانەوە دەبێت پێش وەختە باش پشکنینیان بۆ بکرێت و بنێردرێنە کەرەنتینە، وە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتوین کە ئەم جۆرە جموجؤلەمان بەشێوازێک ڕێکخستووە کە زیان بە ئێمە نەکەوێت لەڕووی سەلامەتی وتەندروستیەوە وە زیان لە ئێران نەکەوێت لەڕووی بازرگانیەوە، وە هەروەها هەموو ئەو کەسانەی کە بەقاچاغ دێن ئەوانە هەموو ناو و ژمارە تیلفۆن و ئەدرەسیان لای ئێمە هەیە، ئێمە هەموویان دەگرین و دەیانبەینە کەرەنتینە بۆ پشکنین و چاودێری کردنی تەندروستی دڵنیابوون لەو بابەتە، وە ژمارەیەکی زۆر لەو هاوڵاتیانەش براون بۆ کەرەنتینە وە ئێمە داوا دەکەین کە خۆیان ڕادەستی ئەو کەرەنتینانە بکەن چونکە ئەوانە بەتەنها مەترسی لەسەر خۆیان نیە بەڵکو مەترسیان بۆسەر خێزان و دەوروبەریشیان هەیە."

"کاری لە پێشینەمان دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانە، وە بێگومان بودجەیەکی پێویستیش هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا "

سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی هەرێم بودجەی پێویستی لەبەردەستە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا؟

د.جوتیار عادل وتی" ئێمە وەک حکومەتی هەرێم کاری لە پێشینەمان دابین کردنی موچەی فەرمانبەرانە، وە بێگومان بودجەیەکی پێویستیش هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، وە داواشمان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردووە کە هاوکارمان بن، وە چین بەناردنی 200 هەزار کەمامە هاوکاری کردوین هەروەها ئەردەنیش، جگە لەوەی لەداهاتوودا چەند وڵاتێکی تر هاوکارمان دەبن."

هەروەها ئەوەشی وت" لیژنەیەکی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا-مان هەیە بۆ هەر پێشهاتێک کۆبونەوەی پێش وەختە ئەنجام دەدەین پاشان کۆمەڵێک بڕیار بۆ بەرژەوەندی هاوڵاتیانی کوردستان دەردەکەین."

دەربارەی ئه‌وەی بەنیازن دەوامی فەرمانگەکان ڕابگرن لەهەرێم هاوشێوەی ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگاکان؟وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" هەتا ئێستا دەوام بەردەوامە و فەرمانبەران دەوامی خۆیان دەکەن، ئێمە بەپێی ئەو پێشهاتانەی دێنە پێش بڕیار دەدەین، بەڵام هەندێک فەرمانگەی وەک ڕەگەزنامە و هاتوچۆ و ناسنامە و نشینگە قەرەباڵغی دروست دەکەن بۆیە داوامان کردوو هاوڵاتیان سەردانی ئەو فەرمانگانە نەکەن لەم کاتەدا."

ڕونیشیکردەوە" کەمکردنەوەی دەوام بۆ کاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ بۆ ئەوەیە کەخەڵک سەردان کەمبکاتەوە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت سەردانی فەرمانگەکان نەکات و قەرەباڵغی دروست نەکات بێگومان ئەمە کاریگەری دەبێت و کاری خۆی دەکات."

"شەهادەی" زۆر لەنوێنەرانی وڵاتانە کە پێمان دەڵێن ئێوە وەک هەرێم زۆر ڕی و شوێنی باشتان گرتۆتەبەر ئێمە زۆر هەنگاو لەپێش بەغدادین لەم ڕوەوە."

د.جوتیار عادل ئەوەشی وت" پێداویستیەکانی ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا تا ڕادەیەک لەبەردەستە وە حکومەت هەموو پێداویستیەکانی بە پێی "ئەولەویەت" دابین کردووە، وە دڵنیای خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەینه‌وه‌ کە هەموو ڕێکارە پێویستیەکان گیراوەتەبەر وە کەرەستەی پێویست ئامادەیە، وە ئێمە لەو وڵاتانەین کە هەموو ڕێکارەکانمان بە زویی و پێش وەختەگرتەبەر هەر بەنزیکبونەوەی ئەو نەخۆشیە لەهەرێم ئەمە "شەهادەی" زۆر لەنوێنەرانی وڵاتانە کە پێمان دەڵێن ئێوە وەک هەرێم زۆر ڕی و شوێنی باشتان گرتۆتەبەر ئێمە زۆر هەنگاو لەپێش بەغدادین لەم ڕوەوە."

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ئاستەنگەکان کرد و وتی" سنورێکی فراوانمان لەگەڵ ئێران و عیراق و تورکیا هەیە بۆیە لەڕێگەی ئێوەوە داوا لەخەڵک دەکەین پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن وە ئەوانەی بەقاچاغ دێنەوە دەبێت بزانن نەک هەرخۆیان کەسوکار و خەڵکی تر دەخەنە مەترسی بۆیە داوایان لێدەکەین بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت مامەڵە بکەن وە خەڵک دڵنیا دەکەمەوە حکومەت تا ئێستا بەباشترین شێوە مامەڵەی کردووە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:08 0:00


XS
SM
MD
LG