د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" له‌مڕۆوه له‌سنوری پارێزگاكه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی پیاده (واته هاتنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك له‌ماڵ) ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن ته‌نها بۆ ئه‌وانه‌نه‌بێت بۆ پێداویستی زۆر پێویست یا نه‌خۆشخانه، تا ئێستا سزا بۆ ئۆتۆمبێل بووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هاوشێوه‌ی هه‌ندێك وڵات تر سزای غه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانێین كه له‌ماڵ دێنه ده‌ره‌وه، ده‌شڵێت" تا پێرێ دۆخی كۆنترۆڵكردنی ڤایره‌سی كۆرۆنا له هه‌ولێر زۆر باش بوو ئێمه له‌قۆناغی حهسركردنی ڤایره‌سه‌كه بووین به‌ڵام دوای ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌ی سێبیران له‌قۆناغی هێرشكردندا بوین به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێرێ-وه كه‌وتوینه‌ته دۆخێكی تر چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كهبهركهوتووه زۆر جوڵه‌ی كردووه و مامه‌ڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه بۆیه ئێستا كه‌وتوینه‌ته دۆخی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و حاڵه‌ته، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنماییانه‌ی ئێمه ده‌رمان كردووه پێم وایه ئێمه ده‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر ناخۆش وه له‌وانه‌یه ئه‌وكات له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌كمان ده‌ربچێت، ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یه‌نێت"، له‌ڕێگه‌ی ژماره تیلفۆنی 07502061515 كێ پێویستی به‌خواردن و پێداویستیه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات خواردن و پێداویستی بۆ ده‌به‌ینه ماڵه‌كه‌ی خۆی ."
" تا پێرێ-ش دۆخه‌كه زۆرباش بوو"
له‌سه‌ره‌تای وتوێژه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌و ڕێ و شوێنانه كرد كه له‌پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ره‌تادا گرتویانه‌ته به‌ر بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا، له‌و ڕوه‌وه وتی" ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه چه‌ندین ڕێكار كهپهیوهیست بوون بۆ خۆپاراستن له ڤایره‌سی كۆرۆنا گرتومانه‌ته‌به‌ر هه‌ر له‌داخستنی چه‌ندین شوێن و ڕاگرتنی ده‌وامی قوتابخانه و خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگا و فه‌رمانگه‌كان، دواتر گه‌یشته ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نین تا ئێستا له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر 21 حاڵه‌تی نه‌خۆشیه‌كه هه‌بووه."
د.فرسه‌ت ئه‌وه‌شی وت" تا پێرێ-ش دۆخه‌كه زۆرباش بوو، به‌ڵام له پێرێ-وه حاڵه‌تێكمان له كۆمه‌ڵگای سێبیران هه‌بوو له نزیك هه‌ولێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه جوڵه‌ی زۆربووه و تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك زۆر بووه نۆ كه‌سی تر كه به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سه هه‌بووه توش بوون، ئێستا سه‌رقاڵی به‌دواداچونین تا بزانین له‌گه‌ڵ چه‌ندی تر به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌بووه، 100 كه‌سی تریش پشكننی بۆ كراوه من نازانم چه‌ندی تر پۆزه‌تیڤ ده‌رده‌چێت، بۆیه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌مان كه‌ره‌نتین كردووه سه‌رجه‌م دهروازهكانیمان داخستووه، وه له‌ناو شاری هه‌ولێر چه‌ندین ڕێگا و شوێنی توندمان گرتۆته‌به‌ر، تیمه‌كانی ته‌ندروستیمان ئاماده‌یه، هێڵی گه‌رمی 122 مان داناوه، به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك پابه‌ندن هه‌رچه‌نده تا ئێستاش هه‌ندێك كه‌س هه‌یه له‌مه‌ترسی نه‌خۆشیه‌كه تێناگات و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابێت، به‌ڵام ئێمه هه‌رچیمان پێبكرێت وه‌ك حوكمه‌ت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین شه‌و و ڕۆژ كارده‌كه‌ین تا بتوانین به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌دا زاڵبین."
"نیوه‌ی زیاتری كه‌ره‌نتین كراوانی كوردستان له‌پارێزگای هه‌ولێر بوون "
د.فرسه‌ت سۆفی ڕونكردنهوهی دا سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی كۆمه‌ڵگای سێبیران كه‌چۆن تێكه‌ڵی خه‌ڵك بووه و وتی" ئه‌و كه‌سانه‌ی له خاڵی سنوری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هاتوون كه‌ره‌نتین كراون، وه ڕێژه‌ی زۆری كه‌ره‌نتین كراوان له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ده‌كاته نیوه‌ی زیاتر له پارێزگای هه‌ولێر بوون، نزیكه‌ی 2600 كه‌س كه‌ره‌نتین كراون، وه نزیكه‌ی 900 كه‌س تا ئێستا لهكهرهنتیندان، ڕه‌نگه كه‌سانێك له سنوری مونزریه هاتبێتنه‌وه خۆ ئێمه پێمان زانیبێت ده‌ستبه‌جێ هێناومانه‌ته كه‌ره‌نتین و چاومان له‌هیچ كه‌س نه‌پۆشیووه، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی سێبیران-یش ڕۆژی 16-2 ئه‌و كه‌سه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه ئه‌وكات بڕیاری كه‌ره‌نتین كردن له‌كوردستان ده‌رنه‌چوبوو بۆیه ئه‌و كه‌سه‌ش كه‌ره‌نتین نه‌كرابوو، تا ئێستاش ده‌رنه‌كه‌وتووه كه ئه‌وكه‌سه له‌وكاته‌وه هه‌ڵگری ڤایره‌سه‌كه بووه كه ئه‌مه بۆ پزیشكان جێی سه‌رسوڕمانه كه ئه‌و ماوه درێژه نیشانه‌كانی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتوون یا ئه‌و كه‌سه له‌كه‌سی تری وه‌رگرتووه ئێمه له‌لێكۆڵینه‌وه‌داین له‌وباره‌یه‌وه."
" تا پێرێ دۆخه‌كه له‌هه‌ولێر جیاواز بوو،به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێرێ-وه كه‌وتوینه‌ته دۆخێكی تر "
د.فرسه‌ت جه‌ختیكرده‌وه" تا پێرێ (ده‌ركه‌وتنی حاڵه‌ته‌كه‌ی سێبیران) دۆخه‌كه جیاواز بووه له‌هه‌ولێر چونكه ئێمه ڤایرهسهكهمان حه‌سر كردبوو له‌قۆناغی هێرشكردندا بوین به‌ڵام به‌داخه‌وه له پێرێ-وه كه‌وتوینه‌ته دۆخێكی تر چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كهبهركهوتووه زۆر جوڵه‌ی كردووه و مامه‌ڵه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك كردووه بۆیه ئێستا كه‌وتوینه‌ته دۆخی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و حاڵه‌ته به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌خۆشیه به‌وجۆره‌یه كه زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات كه‌سێك ده‌توانێت به‌سه‌دان كه‌س توش بكات، بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پابه‌ند نه‌بێت به‌و ڕێنماییانه‌ی ئێمه ده‌رمان كردووه پێم وایه ئێمه ده‌گه‌ینه قۆناغێكی زۆر ناخۆش وه له‌وانه‌یه ئه‌وكات له‌ده‌ست هه‌موو لایه‌كمان ده‌ربچێت، بۆیه تاكه سه‌ركه‌وتن كه وه‌ك ئه‌زمونی سه‌ركه‌وتووش له‌به‌رچاومانه وه‌ك (چین) ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت خه‌ڵك له‌ماڵه‌وه دابنیشێت، تا ئێستا خه‌ڵك به‌شێكی زۆری پابه‌نده به‌ڵام به‌شێكیشی پابه‌ند نین و له‌ماڵ دانانیشن هاتوچۆ ده‌كه‌ن."
" ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین "
پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت" له‌ڕێیی ئه‌م "ڕادیۆ به‌ڕێزه‌ی" ئێوه‌وه داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م تكا ده‌كه‌م كه ته‌حه‌مول بكه‌ن و پابه‌ند بن له‌ماڵ بمێننه‌وه چه‌ند ڕۆژێكه تێده‌په‌ڕێت ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت سه‌یری هه‌ڵوه‌رینی ئازیزانمان بكه‌ین تا ئێستا ئێمه باش بوین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ده‌بنه موسیبه‌ت بۆ خۆیان و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه پابه‌ند بوون."
"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هاوشێوه‌ی هه‌ندێك وڵات تر سزای غه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانێین كه دێنه ده‌ره‌وه "
پارێزگاری هه‌ولێر ڕونیكرده‌وه" له‌هه‌رێمی كوردستان سزای توند بۆ هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌شكێنن دانراوه، به‌ڵام بۆ كه‌سه‌كان دانه‌نراوه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌سی پیاده كه هاتۆته ده‌ر تا ئێستا هه‌ڵمان گرتووه و بردومانه‌ته‌وه ماڵه‌وه دامانناوه هێشتا سزامان دانه‌ناوه به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م هاوشێوه‌ی هه‌ندێك وڵات تر سزای غه‌رامه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دانێین كه دێنه ده‌ره‌وه چونكه به‌ڕاستی غه‌رامه‌كردن خه‌ڵك ڕێك ده‌خات، من پێم وایه سزادانی دارایی یارمه‌تی ده‌ری ئێمه ده‌بێت چونكه ئه‌وكاته خه‌ڵك ده‌ترسێت و نایه‌ته ده‌ره‌وه، ئێمه بڕیارماندابوو خه‌ڵك بۆ گه‌شت و سه‌یران له نه‌ورۆزدا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه به‌ڵام هه‌ر له‌ناو هه‌ولێر به‌سه‌دان خه‌ڵك هاتبوونه ده‌ر بۆ سه‌یران ناچاربوین به‌هێز بڵاوه‌یان پێبكه‌ین و به‌زۆر بیانێرینهوه ماڵه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتمان هه‌بوایه غه‌رامه‌ی مالیمان بكردنایه ئه‌وا ئه‌وكات خه‌ڵك هه‌ر بۆخۆی نه‌ده‌هاته ده‌ره‌وه."
" له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه "
د.فرسه‌ت سۆفی ئه‌وه‌شی وت" هه‌تا ئێستا ئه‌و هێزانه‌ی له پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی كه هه‌مانن به‌شیان كردوون بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه درێژه بكێشێت چونكه ئه‌وه 10 ڕۆژه ئه‌و هێزانه له ئه‌ركدان ماندوو بوون له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان یا بۆ كه‌ره‌نتین كردنی شوێنێك ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌وقی بكه‌ین كه خه‌ڵك نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، تا ئێستا دۆخه‌كه باشه ئێمه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین كه‌یس به كه‌یس بنج و بناوانیان ده‌ربهێنین و پشكنینیان بۆ بكه‌ین به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كان زۆربوون ئه‌وكات ئه‌ركه‌كان زیاد ده‌بن له‌وانه‌یه ئه‌وكات به "فیعلی" پێویستمان به‌هێزی زیاتر ببێت."
"ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كان و ژماره‌ی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد "
ده‌رباره‌ی توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت" نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه و ئیماراتی كه هه‌ریه‌كه‌یان په‌نجا قه‌ره‌وێڵه‌یه ته‌رخانمان كردووه بۆ كه‌یسی توشبووی كۆرۆنا، وه خه‌ریكین نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری كه چوارسه‌د قه‌ره‌وێڵه‌ییه خه‌ریكه چۆڵی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستی كرد نه‌خۆش ده‌به‌ینه ئه‌وێ وه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه بۆ ئێمه وه هۆڵی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێرمان هه‌یه كه خه‌ریكین ئه‌ویش ئاماده ده‌كه‌ین بۆ نه‌خۆش واته به‌گشتی ده‌توانین جێگای دوو هه‌زار نه‌خۆش بكه‌ینه‌وه."
ده‌رباره‌ی ئامێری هه‌ناسه‌دانیش؟ د.فرسه‌ت سۆفی له‌وه‌ڵامدا وتی" ژماره‌ی ئامێره‌كان سنوردارن له‌وانه‌یه به حكومی و ئه‌هلی هه‌مووی نه‌گاته 150 ئامێر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان له‌خه‌ڵكی خێرخواز كردووه ئه‌و ئامێره‌مان بۆ بكڕن تا ئێستا 10 ئامێریان بۆ كڕیوین."
"په‌یامی پارێزگار بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێر "
پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆتایی وتووێژه‌كه‌دا په‌یامی بۆ خه‌ڵك هه‌بوو له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" داوا له‌خه‌ڵك ده‌كه‌م ته‌نها پشوو درێژ بن و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی پێویستیان هه‌یه ڕزق و بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر كاركردنی ڕۆژانه بووه ئێمه سه‌به‌ته‌ی خۆراكی و پێداویستی ڕۆژییان بۆ ده‌نێرینه ماڵه‌وه له‌ڕێگای هێڵی گه‌رمی (07502061515) وه‌هه‌روه‌ها ئێمه ئاماده‌ین هه‌رچی له‌ده‌ستمان بێت نه‌خه‌وین شه‌ونخونی بكه‌ین له‌خزمه‌ت خه‌ڵكی خۆماندابین به‌ڵام ته‌نها تاكه داواكاریمان ئه‌وه‌یه له‌ماڵ دابنیشن نه‌یه‌نه‌ده‌ره‌وه."