فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ڵێت" وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینین بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌ین هه‌مان ڕۆڵ ببینین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا و پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كان له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هێشتا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن پارێزگاره به‌ڕێزه‌كانه‌وه داوامان لێنه‌كراوه ئه‌گه‌رنا ئاماده‌ین." یاوه‌ر ده‌شڵێت" من پێم باشه وه داواده‌كه‌م هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی خۆیان به‌كاربهێنن تاخه‌ڵك په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی بۆ ڕێگری كردن له هاتوچۆ چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌توندی ئه‌و ڕێنماییانه جێ به‌جێ نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه "لاسارن" بێگومان كۆرۆنا وه‌ك داعشه ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ، هێز به‌كارهێنان بۆ جێ به‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه نه‌ك سه‌ركوتكردن و توند و تیژی."
" له‌دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤارهسی كۆرۆنادا وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ندین ڕۆڵمان گێڕاوه"
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" له‌دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤارهسی كۆرۆنادا وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕۆڵمان گێڕاوه له‌وانه ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان ، وه داموده‌زگاكانی پێشمه‌رگه به‌تایبه‌ت ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی حه‌فتا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی دروست كرد له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی كه ده ڕۆژ بوو ناوییان نا نه‌خۆشخانه‌ی( ئاسا) كه ئێستا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه له‌كاردایه و ئه‌و كه‌سانه‌ی گرتۆته‌خۆ كه توشی ڤایره‌سه‌كه بوون، جگه له‌وه‌ی تیمه‌كانی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه هه‌ستاون به‌ڕشاندنی باره‌گاكانی پێشمه‌رگه و هه‌موو شاره‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ تیمه ته‌ندروستیه‌كاندا هاوكار و هه‌ماهه‌نگن بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنترۆڵی ئاسایشی شاره‌كان وه له‌ڕووی كه‌ره‌نتینه كردنی هاتوچۆكردنی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت له‌نێوان شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، جگه‌له‌وه‌ی پاراستنی هێڵه‌كانی به‌رگری كوردستان، چونكه ئێمه تا ئێستا هێڵێكمان هه‌یه كه له‌خانه‌قینه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا ناوچه‌ی ڕه‌بیعه له‌سه‌ر سنوری سوریا كه 1000 كم-ه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزێت تا تیرۆریستانی داعش سود له‌و ده‌رفه‌ته وه‌رنه‌گرن بێن زیان له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن."
"هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگار و داموده‌زگای پارێزگاكانه‌وه داوامان لێنه‌كراوه "
دوێنێ سێ شه‌ممه د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر لهوتووێژێكی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" ئه‌گه‌ر پێویست بكات داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین كه یارمه‌تیمان بدات بۆ جێگۆڕكێی ئه‌و هێزانه‌ی له ده ڕۆژی ڕابردوودا له ئه‌ركدان.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌وه‌شی وت" هه‌م وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌م وه‌ك هێزه‌كانی حه‌فتا كه پێشتر ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه تاهاوكای پارێزگار و لیژنه ئه‌منیه‌كان بین بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخی ناو شاره‌كان، به‌ڵام هه‌تا ئێستا له‌لایه‌ن پارێزگار و داموده‌زگای پارێزگاكانه‌وه داوامان لێنه‌كراوه كه هێزی پێشمه‌رگه له ناو شاره‌كان به‌شدار بێت هه‌ركاتێك ئه‌وان پێویستیان بوو وه داوایان لێ كردین هێزه‌كانمان ئاماده‌یه بۆ هاوكاری كردنی هێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش له‌ناو شاره‌كاندا."
جه‌ختیشیكرده‌وه" وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشتریش ئاماده‌یی خۆمان بۆ پارێزگاكان پیشان داوه وه‌ك هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا وه هێزه‌كانی ناو دیوانی وه‌زاره‌ت وتومانه هێزه‌كانمان هه‌مووی ئاماده‌یه هه‌ركاتێك پێویست بوو بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له ئه‌ركه‌كان له‌ناو شاره‌كان له ئه‌ستۆ بگرین وه ئاگاداری هه‌موو پارێزگارهكانمان كردووه به‌ڵام هێشتا پارێزگاره به‌ڕێزه‌كان داوایان لێنهكردوین هه‌ركاتێك ویستیان ئێمه هێزه‌كانمان حازره."
"ئه‌گه‌ر به‌توندی ئه‌و ڕێنماییانه جێ به‌جێ نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه "لاسارن" بێگومان كۆرۆنا وه‌ك داعشه ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك"
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دوپاتیكرده‌وه" وه‌ك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و ڕۆڵه‌ی ده‌یبینین بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعش ئاماده‌ین هه‌مان ڕۆڵ ببینین بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایره‌سی كۆرۆنا و پاراستنی ئه‌منیه‌تی شاره‌كان له‌گه‌ڵ باقی هێزه‌كانی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت" من پێم باشه وا داواده‌كه‌م هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئاسایش ئه‌گه‌ر پێویستی كرد هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌وپه‌ڕی توانا و هێزی خۆیان به‌كاربهێنن تاخه‌ڵك په‌یوه‌ست بكه‌ن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ته‌ندروستی بۆ ڕێگری كردن له هاتوچۆ چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌توندی ئه‌و ڕێنماییانه جێ به‌جێ نه‌كه‌ین به‌تایبه‌ت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی كه "لاسارن" بێگومان كۆرۆنا وه‌ك داعشه ده‌بێته مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك ، هێز به‌كارهێنان بۆ جێ به‌جێكردنی یاسا و ڕێنماییه نه‌ك سه‌ركوتكردن و توند و تیژی به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه هه‌وڵده‌ین نه‌هێڵین خه‌ڵك هاتوچۆ بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغی دروست بكه‌ن ئه‌وه‌ش ڕێ و شوێن هه‌یه ئه‌ویش دانانی بازگه یا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێل تا ئه‌م دۆخه ده‌ڕوات یاخود سزای دارایی كه ئێستا جێ به‌جێ ده‌كرێت."