د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق ده‌ڵێت" ئه‌گه‌رچی ڕێكاری توند و تۆڵ و پێش وه‌خته له‌هه‌رێمی كوردستان دژ به‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌ر به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه له‌و ترسناكیه دوركهتبێتینهوه ترسناكی به‌رده‌وامه و زیاتره چونكه ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادایه، ئاستی مه‌ترسی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه بێ جیاوازی ، ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ناوخۆ نه‌بن ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته بارێكی مه‌ترسیداره‌وه، به‌رزنجی ده‌شڵێت"ده‌مه‌وێت هاوڵاتیانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی كه پڕوپاگهندهكراوه گوایه ڤاكسین دروست كراوه له‌هه‌رێمی كوردستان شتێكی وانیه و ته‌نانه‌ت ڤاكینیشی له‌هه‌موو جیهان بۆ دروست نه‌كراوه، وه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی به‌كارده‌هێنرێن له‌هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری نوێ نین و له‌هه‌موو كوردستان گشتاندنی بۆ كراوه ته‌نانه‌ت له‌عیراق و وڵاتانی تریش به‌كاردێت پێشتر ئه‌و چاره‌سه‌رانه بۆ نه‌خۆشی تر به‌كارهاتووه."
"مه‌ترسیه‌كه زیاتر بووه ئێستا ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگادایه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا-دا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دژواردایه جگه له كۆرۆناش چونكه فراوانی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان سنورداره بۆیه گرفتی كۆرۆناش كه گرفتێكی جیهانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كانی تر كردووه، بۆیه ده‌توانین بڵێن دۆخێكی دژوارداین چونكه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی توانای باشی ده‌وێت ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانی دارایداین وه كێشه‌ی جۆراوجۆرمان هه‌یه كه‌هه‌مووی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی هه‌یه."
د.سامان به‌رزنجی ڕونیشیكرده‌وه" له ئێستادا مه‌ترسیه‌كه زیاتر بووه و ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌و مه‌ترسیانه كه‌م نه‌بۆته‌وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایره‌سه‌كه له‌ناو كۆمه‌لگادایه كه‌پێی ده‌ڵێن (Community viruses ) ئه‌گه‌ر جاران بووایه ئێمه گومانمان ده‌كرد ئه‌و كه‌سانه بن كه له‌ده‌ره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه یا په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا هه‌بووه كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌ڵام ئێستا كه‌یسی پۆزه‌تیڤ هه‌یه كه له گروپه ترسنكدارهكانیش نیه واته به‌ریه‌ككه‌وتنی سێیه‌م و چواره‌م هه‌یه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هه‌ندێك حاڵه‌ت وون ببن كه ئێمه دره‌نگ پێی ڕابگه‌ین و بیاندۆزینه‌وه و نه‌خۆشیه‌كه بڵاو ببێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا ڕێ و شوێنه‌كان زۆر باش و توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌ر ڕۆژانه ئێمه حاڵه‌ته‌كان ده‌دۆزینه‌وه و ئه‌وانه‌ی بهریهككهوتنیشیان له‌گه‌ڵییان هه‌بووه كه‌ره‌نتین ده‌كه‌ین و پشكنینیان بۆ ده‌كه‌ین."
پێشتر ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاندبوو عیراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسی تهشهنهسهندینی ڤایره‌سی كۆرنایه له‌ناوچه‌كه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا هه‌رێمی كوردستان له‌كوێی ئه‌و مه‌ترسیه‌دایه؟
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" له ئێستادا كۆمه‌ڵێك ڕێ و شوێن ده‌گیرێته‌به‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان وه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زیاتر پشكنین له‌هه‌رێم ده‌كرێت به‌ڵام له‌عیراق كه‌متره بۆیه بێگومان هه‌رمه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر عیراق مهترسشه له‌هه‌رێمی كوردستان."
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دوای 10/04 درێژده‌كرێته‌وه؟
به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌هه‌رێمی كوردستان سودی هه‌بووه هه‌م له‌ڕووی ئه‌وه‌ی به‌ده‌مه‌وه‌چونی تیمه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی حاڵه‌ته‌كان خێراتر كاربكه‌ن و حاڵه‌ته‌كان خێراتر ده‌دۆزرێته‌وه هه‌م له‌ڕووی ئه‌وه‌ش كه به‌ریه‌ككه‌وتن نه‌بێت كه ئه‌مه‌ش كه‌مترن ڕێژه‌ی بڵاوكردنه‌وه ده‌بێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی به‌نیازن قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌هه‌رێم درێژبكه‌نه‌وه له‌دوای دوای 10/04؟
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌وشی كۆرۆنا زۆربه‌خێرایی ده‌ڕوات لێكۆڵینه‌وه‌كان و شیكردنه‌وه‌كان بۆته كاری ڕۆژانه‌ی هه‌موو وڵاتانی دنیا، بۆیه له ئێستاوه زووه باسی 10ی مانگ بكه‌ین، له‌كاتی خۆیدا سه‌یری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ قازانج و ته‌ندروستی گشتی هاوڵاتیان بێگومان حكومه‌ت سود و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نێت بۆیه له‌كاتی ئێستادا ههڵسهنگانهكان ناكرێت و هێشتا هه‌شت ڕۆژی ماوه و زووه، ڕه‌نگه دۆخه‌كه باشتر بێت یاخوانهكرده خراپتر بێت بۆیه له‌كاتی خۆیدا بڕیار ده‌ده‌ین."
"ئاستی مه‌ترسی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه له‌بارێكی مه‌ترسیداردایه "
د.سامان به‌رزنجی جه‌ختیكرده‌وه" له‌ڕووی جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئاستی كوردستان پارێزگاكانی كوردستان هیچ جیاوازییه‌كی نیه، وه ئاستی مه‌ترسی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌بارێكی مه‌ترسیداردایه وه‌ك یه‌ك بێ جیاوازی، له‌زۆر شاره‌كان و قه‌زا و ناحیه‌كان حاڵه‌ت هه‌یه، ئه‌وه كاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه بكات، هه‌ر خودی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی پێشنیاری كرد كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تا 15/04 درێژبكرێته‌وه ئه‌وه كاری لایه‌نی ته‌ندروستیه."
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و ڕێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندوستی و ناوخۆ نه‌بن ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته بارێكی مه‌ترسیداره‌وه."
"ئایا پێكوته‌ی (بی، سی، جی) و كۆرۆنا؟ په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ "
ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس لهوهدهكهن كه ئه‌وانه‌ی پێشتر پێكوته‌ی (بی،سی ،جی) ییان بۆ كراوه كه دژی نه‌خۆشی سیله به‌رگری له‌شیان دژ به كۆرۆنا به‌هێزتره؟
د.سامان به‌رزنجی ده‌ڵێت" ئه‌م ده‌نگۆیانه وه‌ك بیردۆز له‌شوێنانی تریش هه‌ن به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر وه‌ك بیردۆزه هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروستی جیهانی نیه كه پشت ڕاستی ئه‌وه بكاته‌وه."
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" ئه‌و چاره‌سه‌رانه بۆ هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاردێت هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یه كه ئێمه گشتاندنمان بۆكردووه وه پڕۆتۆكۆلی چاره‌سه‌رمان داناوه، ئه‌و پڕۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ره‌مان داوه به‌هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كان وه‌هه‌مان شت له‌عیراق و وڵاتانی تر به‌كاردێت، وه هیچ چارهسهرییهكیش نیه كه له‌كوردستان دۆزرابێته‌وه وه دروست كرابێت وه هیچ چارهسهرییهكیش نیه كه‌ته‌نانه‌ت جیاواز بێت له‌و وڵاتانه‌ی كهبهكاردههێنن، وه ئه‌و ده‌رمانانه هه‌ر بوونی هه‌بووه پێشتر بوونه‌كه‌ی نوێ نیه ئێستاش به‌كاردێت بۆ ئه‌م حاڵه‌ته وه ده‌مه‌وێت هاوڵاتیانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌ی كه پڕوپاگهندهكراوه گوایه ڤاكسین دروست كراوه له‌هه‌رێمی كوردستان شتێكی وانیه و ته‌نانه‌ت ڤاكسینی له‌هه‌موو جیهان بۆ دروست نه‌كراوه."
"له‌سه‌ر ڕێكاره پێش وهختیهكان ستایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت "
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوانی په‌یوه‌ندیدار له‌وڵاتانی تر ، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پزیشكی ئه‌مریكی پله‌به‌رز ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له سیتی -سی كۆبونه‌وه‌یه‌كی ڤیدیۆ كۆنفرانسی دوروودرێژمان كرد به‌سوپاسه‌وه كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له وڵاتی ئه‌مریكا "خاتوو به‌یان عه‌بدولڕه‌حمان" ڕێكخرابوو زۆر سودمان وه‌رگرت وه ئه‌وان زۆر ده‌ستخۆشییان له ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌وه شه‌هاده‌ت و ڕاسپارده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه و وه وڵاتی عیراق و ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بوو ته‌نانه‌ت وڵاتی چین كه ڕۆژی ڕابردوتر وه‌فدێكیان گه‌ڕابوه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ده‌ستخۆشی گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد وه تاكه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕێكاره له‌وه‌دا ده‌بینن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر زوو ده‌ستی بهڕێكارهكان كرد وه ئێمه له 3/01 وه ده‌ستمان به‌و حاڵه‌تانه كردووه، نوێنه‌ری وڵاتی چین له‌و كۆبونه‌وه‌یه ڕایگه‌یاند" وڵاتی چین زۆر به‌په‌رۆشه‌وه" سه‌یری ئه‌م هه‌نگاو و ڕێكارانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و زۆر به‌باشی له‌قه‌ڵه‌میان دا وه خودی كونسڵی گشتی چین ڕایگه‌یاند كاتێك به‌وڵاتانی ئه‌وروپا-دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌و ڕێكارانه‌ی نه‌گرتبووه به‌ر به‌ڵام كه گه‌یشته‌وه هه‌رێمی كوردستان بینی لهفڕۆكهخانهكان و ده‌روازه‌كان چ ڕێكارێك گیراوه‌ته‌به‌ر واته هۆكاری ڕێژه‌ی مردن و توشبووان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئێمه پێش وه‌خته ئه‌و ڕێكاره توندانهمان گرتبووه به‌ر به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه له‌و ترسناكیه دوركهتبێتینهوه ترسناكی به‌رده‌وامه وه له‌وانه‌یه ترسناكی زیاتری بڵاوبێته‌وه."
"توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم و ژماره‌ی ئامێره‌كانی هه‌ناسه‌دان "
د.سامان به‌رزنجی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" توانای نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم توانایه‌كی سنورداره و له‌ژێر كۆنترۆڵه به‌ڵام "خوانه‌خواسته" ئه‌گه‌ر گه‌یشته حاڵه‌تی زۆر زیاتر ئه‌وه هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانیش ئه‌و نیه‌ته‌یان پیشانداوه كه نه‌خۆشخانه‌كانیان كراوه‌یه، وه له‌كاتی ئێستادا (180-200) قه‌ره‌وێڵه‌یی چاودێی چڕ كه ئامێری هه‌ناسه‌دانیان له‌گه‌ڵه له‌سه‌رتاسه‌ر هه‌رێمی كوردستان-دا ئاماده‌كراوه بۆ حاڵه‌تی كۆرۆنا، لێره‌دا ئه‌وه‌ش هه‌یه له 5% تا له 6% توشبوانی ڤایره‌سی كۆرۆنا پێویستیان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ده‌بێت."