ڕۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی 57 پەرلەمانتار پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان سۆران عومەر هەڵگرت. هەریەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکان و لیستی سەردەم ئامادەی دانیشتنەکە بوون و لە بەرامبەردا هەریەک لە فڕاکسیۆنەکانی یەکێتی نشتیمانی کوردستان و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ دانیشتنەکەیان بایکۆت کرد ، دەنگی پێویست بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر هەریەک لە عەلی حەمە ساڵح و شیرین ئەمین لە فراکسیۆنی گۆران بەدەست نەهاتن.
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان گووتی لە ڕوانگەی باوەڕبوونمان بە پرەنسیپی سازان و پاراستنی یەکڕیزی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان و لەبەرچاوگرتنی بارۆدوخی ئێستای هەرێمی کوردستان و باوەڕبوونمان بە ئازادی ئاخاوتن و ڕادەبڕینی پەرلەمانتار کە پاڵپشت بەو بنەمایانە بەرنامەی کارمان واژوونەکردووە بۆیە بڕیارمان دا کە سەرۆکایەتی دانیشتنی 4 ی ئاسایی خۆلی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجشەم ڕۆژی 7 ی 5 ی 2020 نەکەین کە تایبەتە بە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر چەند پەرلەمانتارێک.