د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت"ده‌توانین ئێستا ئه‌وه بڵێین كه له‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه زۆره‌كانی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕزگارمان بووه به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بوترێت كۆرۆنا هه‌ر نه‌ماوه هێشتا زووه پێویستمان به‌لایه‌نی كه‌م ده‌بێت ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر جارێكی تر سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه، پارێزگاری سلێمانی سه‌باره‌ت به‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان به‌ته‌نها بۆ نوێژه فه‌رزه‌كان ده‌كرێنه‌وه یا نوێژ و مه‌راسیمه ئاینیه‌كانی تر و شه‌وانی قه‌در وتی"ێمه بڕوامان وایه كه مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژ و سروته ئاینییه‌كان ده‌بێت كراوه بن وه له‌هه‌موو كڵێسا و شوێنه‌كانی په‌رستش گرنگه ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییه."
"ڕۆژانه 500- 600 پشكنین له‌شوێنه گشتیه‌كان-داده‌كرێت "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی پارێزگاكه و كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند " ئێستا دۆخه‌كه له ئاستێكی زۆرباشدایه، به‌ڵام له‌دۆخی چاودێریكردن و سنورداركردنی مه‌ترسیه‌كه‌دایه، له ئاستی ئه‌وه‌دایه "ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی" له توركیا و ئه‌وروپا-وه به‌ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێویست ده‌كات كواره‌نتین بكرێن وه پشكنییان بۆ بكرێت تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 300 كه‌س له‌ژێر چاودێری وردی ئه‌و بارودۆخه‌دان وه له‌هه‌مانكاتدا چاودێرییه‌كی وردی دۆخه‌كه ده‌كرێت به‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه توشی دۆخه‌كه بوون بۆ ئه‌وه‌ی بزانن جارێكی تر توش ده‌بنه‌وه یا به‌گۆڕانی وه‌رزه‌كان و پله‌ی گه‌رما دۆخی ئه‌م ڤایره‌سه چی لێدێت؟ وه له‌هه‌مانكاتدا ڕۆژانه 500- 600 پشكنین له‌شوێنه گشتیه‌كان (ناوبازاڕ و خاڵه سنورییه‌كاندا )ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رحاڵه‌تێك هه‌بوو پێش وه‌خت دیاری بكرێث و چاره‌سه‌ر بكرێت."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئه‌وه‌شی وت" ژیان له‌هیچ شوێنێكی دنیا ئاسایی نابێته‌وه تا حاڵه‌تێك مابێت به‌ڵام په‌یوه‌ست به‌سلێمانی ده‌توانین بڵێین به‌شی هه‌ره‌زۆری سێكته‌ره‌كان بوژاونه‌ته‌وه و كراونه‌ته‌وه، مه‌رزه‌كان و خوێندنگا و قوتاخانه و زانكۆكان وه هۆڵی بۆنه‌كان هێشتا نه‌كراونه‌ته‌وه له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی وورددان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی تریش كه‌كراونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری وردی ته‌ندروستیدا كراونه‌ته‌وه هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك هه‌بێت بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك داده‌خرێن واته ئه‌وه‌نیه بڵێین هه‌موو شته‌كان پێش كۆرۆنایه چونكه هه‌ر شوێنێك كه‌ده‌كرێته‌وه ده‌بێت له‌ژێر چاودێرییه‌كی وردی درێژخایه‌ندا بێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" له‌مڕۆوه ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان به‌پێی ڕێنمایی و ئه‌و ڕێ و شوێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دایناوه ده‌كرێته‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نابێت قه‌ره‌باڵغی دروست بكرێت له‌ژووره‌كاندا."
"بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت كۆرۆنا هه‌ر نه‌ماوه هێشتا زووه پێویستمان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه‌دا هه‌یه "
پارێزگاری سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه" ده‌توانین ئێستا ئه‌وه بڵێین كه له‌مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه زۆره‌كانی كۆرۆنا تا ڕاده‌یه‌كی باش ڕزگارمان بووه به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی بوترێت كۆرۆنا هه‌ر نه‌ماوه هێشتا زووه پێویستمان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بارودۆخه‌دا هه‌یه ئه‌گه‌ر جارێكی تر سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه یا توشبوونی به‌كۆمه‌ڵ له‌یه‌ك كاتدا ڕووینه‌دا وه ئه‌وانه‌ی توشببون جارێكی تر تووش نه‌بنه‌وه به‌بڕوای من هێشتا پێویستمان به‌ماوه‌یه‌كی زۆره تابڵێین له‌دۆخه‌كه و له‌كۆرۆنا ڕزگارمان بووه یا تێمانپه‌ڕاندووه به‌ڵام له ئێستادا ده‌توانین بڵێین بارودۆخی ته‌ندروستی له ئاستێكی زۆرباشدایه وه له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا ڕزگارمان بووه."
د.هه‌ڤاڵ ئه‌وه‌شی وت" له‌مڕۆوه مزگه‌وته‌كان له شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێنه‌وه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ده‌چنه مزگه‌وت ده‌بێت به‌رماڵی خۆیان ببه‌ن، وه ده‌ستنوێژ له‌مزگه‌وتدا نه‌گرن وه خواردن و به‌ربانگ و پارشێوه له‌مزگه‌وته‌كاندا نه‌بێت، وتاردانی درێژ نه‌بێت وه به‌ریه‌ك كه‌وتن نه‌بێت و دورری نێوان نوێژ خوێنه‌كان دیاریكراو بێت وه له‌ژێر ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كاندا بێت خه‌ڵك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو مزگه‌وته‌كاندا نه‌مێننه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشن یا به‌ته‌مه‌نن و دۆخی ته‌ندروستییان جێگر نیه سه‌ردانی مزگه‌وته‌كان نه‌كه‌ن، وه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر كه به‌سوپاسه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سلێمانی و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و لیژنه‌ی فتواو و یه‌كێتی زانایان دایانناون و مزگه‌وته‌كان ده‌كرێنه‌وه."
"بڕوامان وایه كه مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژ و سروته ئاینییه‌كان ده‌بێت كراوه بن "
چۆن ده‌توانن مزگه‌وته‌كان و شوێنه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا كه قه‌ره‌باڵغی زۆر له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان دروست ده‌بێت؟
د.هه‌ڤاڵ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت" تیمه ته‌ندروستییه‌كان به‌رده‌وام سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن و نمونه وه‌رده‌گرن به‌ڵام من دڵنیام ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی بۆ خواپه‌رستی ڕووده‌كه‌نه مزگه‌وته‌كان جگه له‌خواپه‌رستی ئامانجییان پاراستنی ژیانی مرۆڤ و ته‌ندروستی گشتیه هه‌روه‌ك له‌ڕابردوودا بینیمان كه‌چۆن هاوكاری پاراستنی ته‌ندروستی گشتی بوون ئێستاش هه‌ربه‌وجۆره چاوه‌ڕوانیمان لێییان هه‌یه."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا مزگه‌وته‌كان به‌ته‌نها بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵی فه‌رزه‌كان ده‌كرێنه‌وه یا بۆ شه‌وانی قه‌در له‌مانگی ڕه‌مه‌زندا كراوه ده‌بن؟
پارێزگاری سلێمانی وتی" ئێمه بڕوامان وایه كه مزگه‌وته‌كان كرانه‌وه ده‌بێت بۆ هه‌موو نوێژ و سروته ئاینییه‌كان ده‌بێت كراوه بن وه له‌هه‌موو كڵێسا و شوێنه‌كانی په‌رستش گرنگه ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه جێ به‌جێ كردنی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزییه كه تا ئێستا خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانی زۆر به‌باشی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كانیان جێ به‌جێ كردووه وه چاودێری وردی داموده‌زگا ته‌ندروستی و ئارامییه‌كانه كه كار و ئه‌ركی خۆیان به‌چاكی به‌ڕێوه‌بردووه بۆیه من دڵنیام له‌مه‌شدا به‌وجۆره ده‌بێت ئومێدی ئێمه پابه‌ندبوونی خه‌ڵكه به جێ به‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و خۆپارێزی چونكه ئێمه له‌هه‌ر مه‌ترسییه‌ك دوورده‌كه‌وینه‌وه ."